سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى ( ٦٥ ) سوره‌تى (التوبة): { وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که : (إبن أبى حاتم) له (إبن عمر)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : پیاوێک ڕۆژى غه‌زوه‌ى (ته‌بوک) وتى:هه‌رگیز وێنه‌ى قورئان و ورگ زل و زمان درۆزن و
ترسنۆکى وه‌ک ئه‌وانه‌م نه‌دیوه ، پیاوێکیش لێى ڕاست بوویه‌وه و وتى : تۆ درۆ ده‌که‌یت و دوو ڕوویت ، شه‌رتبێ ئه‌م قسانه به پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ڕابگه‌یه‌نم : ئینجا قورئان دابه‌زى.(إبن عمر) ده‌ڵێت : ئه‌و پیاوه‌م بینى خۆى هه‌ڵواسى بوو به په‌تى حوشتره‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ئه‌وه‌نده به‌ردى به‌رکه‌وتبوو جه‌سته‌ى خوێنى لێ ده‌تکا و ده‌یگووت : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) وام گوت گاڵته و گه‌پمان کرد،پێغه‌مبه‌رى خواش (درودى خواى له‌سه‌ربێت) فه‌رمووى : به‌خوا و ئایه‌ت و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى گاڵته‌تان کرد؟ !! له (كعب)ى کوڕى (مالك)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ،ده‌ڵێت و وتیان : خوازیارى مه‌رگ بووین هه‌ریه‌ک له ئێمه سه‌دجار لێ ى بدرایه به‌مه‌رجێ قورئانى له‌سه‌ر دانه‌به‌زیایه،ئه‌م قسانه‌ش گه‌یشت به پێغه‌مبه‌رى (خوا درودى خواى له‌سه‌ربێت) ، ئه‌وانیش به‌هه‌ڵه‌داوان هاتن و به‌هانه‌یان هێنایه‌وه،خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { لاَ تَعْتَذِرُواْ } ى دابه‌زاند.ئه‌وه‌شى که په‌روه‌ردگار لێى خۆش بوو (نحشى) کوڕى (حمير) بوو دواتر ناوى خۆى گۆرى به (عبدالرحمن) و دوعایکرد په‌روه‌ردگار به شه‌هیدى بیکوژێ و هیچ که‌سیش شوێنى کوژرانى نه‌زانێت ، دوعاکه‌شى گیرابوو له جه‌نگى (یمامه) دا شه‌هید بوو که‌س به کوژرانى نه‌زانى . (إبن جرير) له (قتادة) وه ده‌گێڕێته‌وه ،ده‌ڵێت : هه‌ندێک له دووڕووه‌کان له غه‌زوه‌ى (ته‌بوک) دا وتیان : ئه‌و پیاوه‌ى ئومێده‌وارى ڕزگارکردنى کۆشک و ته‌لاره‌کانى شامه ؟ نه‌یخوات تاڵه (واته هه‌رگیز شتى وا نابینێت) ؟ خواى گه‌وره‌ش پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ئاگادارکرد له‌و قسه پڕ‌و پووچانه و ئینجا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) هات بۆلایان و وتى : ئێوه قسه‌ى واتان کردووه ؟ وتیان : له‌نێوان خۆماندا گاڵته‌مان ده‌کرد،پاشان ئایه‌ته‌که له‌سه‌ر ئه‌وان هاته خواره‌وه.

