سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئەگەر زەوی میزی بەربكەوێت...فيقه
له سونهنى فهرموودهكانى ابوداوودى ئهسهجهستانى ///عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ: أَنَّ أَعْرَابِيًّا دَخَلَ الْمَسْجِدَ وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَالِسٌ, فَصَلَّى, - قَالَ ابْنُ عَبْدَةَ رَكْعَتَيْنِ - ثُمَّ قَالَ: اللَّهُمَّ ارْحَمْنِى وَمُحَمَّدًا,
وَلاَ تَرْحَمْ مَعَنْا أَحَدًا! فَقَالَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَقَدْ تَحَجَّرْتَ وَاسِعًا). ثُمَّ لَمْ يَلْبَثْ أَنْ بَالَ فِى نَاحِيةِ الْمَسْجِدِ, فَأَسْرَعَ النَّاسُ إِلَيْهِ, فَنَهَاهُمُ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَقَالَ: (إِنَّمَا بُعِثْتُمْ مُيَسِّڕينَ, وَلَمْ تُبْعَثُوا مُعَسِّڕينَ, صُبُّوا عَلَيْهِ سَجْلاً مِنْ مَاءٍ). أَوْ قَالَ: (ذَنُوبًا مِنْ مَاءٍ ).(صحيح)/واتە: لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە مزگەوتدا دانیشتبوو, عەرەبێكی دەشتەكی هاتە ژوورەوە نوێژی كرد – ئیبنو عەبدە وتی دوو ركات نوێژی كرد- پاشان وتی: خودایە بەزەیت بێتەوە بە من و بە موحەممەد دا, لەگەڵ ئێمەدا بەزەیت بە هیچ كەسێكی تردا نەیەتەوە, پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بە كابرای دەشتەكی فەرموو: (بەڕاستی فراوانەكەت كەمكردەوە, واتە رەحمەتی فراوانی خوات كەمكردەوە). هەستا میزی كردە لایەكی مزگەوتەوە, خەڵكەكەش هەستان بۆی, بۆ ئەوەی لێی بدەن, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: وازی لێ بهێنن و دۆڵچەیەك ئاو بكەن بەسەر میزەكەیدا, بەڕاستی ئێوە بۆ ئاسانكاری رەوانەكراون, رەوانە نەكراون كە زەحمتكار بن و باری شانی خەڵك قورس و گران بكەن.//عَنْ عَبْدُ اللَّه بْنِ مَعْقِلِ بْنِ مُقَرِّنٍ, قَالَ: صَلَّى أَعْرَابِىٌّ مَعَ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, بِهَذِهِ الْقِصَّةِ, قَالَ فِيهِ: وَقَالَ - يَعْنِى النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - : (خُذُوا مَا بَالَ عَلَيْهِ مِنَ التُّرَابِ فَأَلْقُوهُ, وَأَهْڕيقُوا عَلَى مَكَانِهِ مَاءً)(صحيح)/واتە: لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی مەعقەلی كوڕی موقرینەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: عەرەبێكی دەشتەكی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم نوێژی كرد. جا بە هەمان شێوە بەسەرهاتی - میزی كابرای دەشتەكی – گێڕایەوە, لە فەرمودەكەیدا وتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: (ئەو گڵەی كە میزی بەركەوتوە لایبەن و فڕێی بدەنە شوێنێكی تر, پاشان ئاو بكەن بە جێگەكەیدا).

