سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گرنگی راوێژکردن لە ئیسلامدا
ڕاوێژكردن به یه‌كتری له ناو خێزان و ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌ر، زۆر گرنگ و پێویسته، چونكه ئاینی ئیسلام زۆر هانمان ده‌دات بۆ ڕاوێژكردن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بگاته ئاستێكی باش و دروست له‌و كارووبارانه‌ی دێنه پێشیان، ته‌ماشا بكه‌ن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (وَشَاوِرْهُمْ فِيالْأَمْڕ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ) واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د (سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێت) له كار‌و پێشهاتدا پرس و ڕاوێژ به موسڵمانه‌كان بكه، دووای پرس و ڕا ئه‌گه‌ر بڕیارتدا كارێك ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌نجامی بده‌و پشت به‌خوا ببه‌سته.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ڕاوێژی كردوه به خه‌سڵه‌تێك بۆ ئه‌و خاوه‌ن باوه‌ڕانه‌ی وه‌ڵامی فه‌رمانی خوایان داوه‌ته‌وه، ڕاوێژكردنی له دوای نوێژكردن هێناوه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ (وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ) واته: باش و چاك ئه‌وانه‌ن كه فه‌رمانه‌كانی خودا جێبه‌جێده‌كه‌ن و، نوێژده‌كه‌ن و، كاروباریان به ڕاوێژكردن و پرس و ڕاگۆرینه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له‌و ماڵه‌ی پێمان داون ده‌یبه‌خشن.
به‌ڕێزان:
ئیسلام ئه‌وه‌نده گرنگی به ڕاوێژ كردن داوه كردوویه‌تی به ناوێك بۆ سوره‌تێكی قورئانی پیرۆز (الشوری)، وه له هه‌مان كاتدا ئیسلام له پێشه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه‌كانی جیهانه بۆ چه‌سپاندنی ڕاوێژ له كۆمه‌ڵگا، به‌شی زۆری ڕێكخراوه‌كان له شۆره‌شی فه‌ره‌نساوه فێری ڕاوێژبوون، به‌ڵام ئیسلام به‌ر له هه‌زاران ساڵ له پێش فه‌ره‌نساوه باسی ڕاوێژی كردووه. كردویه‌تی به به‌شێك له فه‌رمانه‌كانی ئیسلام، وه له مه‌یدانی كاركردنیش جێبه‌جێكراوه پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕاوێژی به موسڵمانه‌كان ده‌كرد له هه‌موو كارووباره‌كاندا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه وه‌ك وه‌حی بۆ پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌هاته خواره‌وه. بۆ نمونه:
یه‌كه‌م/ پێش بڕیاردان بۆ شه‌ڕی به‌در پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) راوێژی به صه‌حابه‌كان كرد، ئه‌بوبكری صدیق هه‌ڵساو قسه‌ی باشی كرد، پاشان ئیمامی عومه‌ر هه‌ڵساو قسه‌ی باشی كرد، پاشان میقدادی كوری عمر هه‌ڵساو گوتی: ئه‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بڕۆ بۆ ئه‌و كاره‌ی خوا پیشانی داویی، ئێمه له‌گه‌ڵ تۆین، ئێمه ئه‌وه به تۆ ناڵێین كه به‌نوئیسرائیلیه‌كان به مو‌سا پێغه‌مبه‌ریان ده‌گووت: (فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ ) واته: بڕۆ خۆت و خواكه‌ت شه‌ڕ بكه‌ن ئێمه‌ش لێره داده‌نیشین، به‌ڵكو ئێمه به تۆ ده‌ڵێین: بڕۆ خۆت و خوایه‌كه‌ت شه‌ڕ بكه‌ن ئێمه له‌گه‌ڵتانین، پێغه‌مبه‌ر بۆ شه‌ڕی به‌در ده‌رنه‌چوو تا ڕای هه‌موو موسڵمانانی وه‌رنه‌گرت.
دووه‌م/ پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی (به‌در) پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی كرد كه سوپای ئه‌وان له نزیك ئاوی به‌در باره‌گا دابنێن (حه‌بابی كوری مونزیر) هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: بونی باره‌گاكه‌مان لێره وه‌حیه یان ره‌ئیه؟ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: وه‌حی نیه، به‌ڵكو ره‌ئیه، (حه‌باب) گوتی: با بچینه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی له‌وێ بمێنین، بۆ ئه‌وه‌ی قوره‌یشیه‌كان ئاویان ده‌ستنه‌كه‌وێ، پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ ڕاسته.
سێیه‌م/ پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر ڕه‌ئی (سه‌لمانی فارسی) خه‌نده‌قی لێدا له شه‌ڕی ئه‌حزاب و پلانه‌كه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو.
به‌ڕێزان:
پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه پێشه‌وای موسڵمانان بوو ئامۆژگاری موسڵمانان و جه‌ماوه‌ری ده‌كرد كه ده‌بێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاوێژ و هاوبه‌شی بێت، له نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر، له هه‌موو كات و ساتێك، پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) پرسی خه‌لافه‌تی له‌دوای خۆی هێشته‌وه بۆ موسڵمانان، كه‌سی ده‌ستنیشان نه‌كرد، موسڵمانان به ڕاوێژ (ئه‌بوبكری صدیق) یان هه‌ڵبژار.
به‌ڕێزان:
خوای گه‌وره ئامۆژگاریمان ده‌كات كه په‌رس و ڕاوێژ، به خه‌ڵكی پسپۆڕ و شاره‌زا بكه‌ین، وه ده‌فه‌رمووێ: (فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا) واته: پرسیار له كه‌سی پسپۆر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (فاسأَلوا أَهلَ الذّكر إن كنتم لا تَعلَمونَ) واته: پرسیار له خاوه‌ن ڕابردوو شاره‌زاو به ئه‌زموون بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆتان نایزانن.
هه‌روه‌ها: له فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆز هاتووه ده‌ڵێت: (ما خاب من استشار) واته: نادۆڕینی و تێناكه‌وی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاوێژ بكات، بۆیه له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره كه ناوچه‌كه پێ تێپه‌ر ئه‌بێت و له‌به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دایه و، هه‌ست ده‌كرێت به پیلانی گه‌وره له‌سه‌ر كورد‌و وكوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، پێویسته هه‌موو سه‌ركرده سیاسیه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به گشتی و، باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی ڕێكبكه‌ون و ڕاوێژ به یه‌ك بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕاوێژ به كه‌سانی پسپۆر بكه‌ن هه‌موو كێشه حزبی و كه‌سیه‌كان وه‌لا بنێن یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویستبن به‌رامبه‌ر به گۆڕانكاریه‌كان، ڕێگه نه‌ده‌ن به دوژمنانی كورد جارێكی‌تر ئاواته‌كانی كورد له گۆڕ بنێن، به ویستی خۆیان ده‌ستكاری كوردستان بكه‌ن، بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاڵی سفر، ته‌ماشا بكه‌ن دوژمنانی كورد هه‌ر چه‌نده له ناو خۆیان ناته‌بابن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كورد یه‌كده‌نگن، با ئێمه‌ش له ناو خۆمان ناڕێك بین به‌ڵام گرنگه به‌رامبه‌ر دوژمنان یه‌ك ده‌نگ بین، نه‌وه‌ك هه‌ر حزبێك ڕوو له وه‌ڵاتێك بكه‌ت
وه‌رگيراوه له‌مالپه‌رى يه‌كيتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان/// http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=97

