ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پوختەی گرنگترین پەندو ئاماژەكانی ئەم چیرۆكە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

پوختەی گرنگترین پەندو ئاماژەكانی ئەم چیرۆكە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///ئێستاش دوای ئەوەی گەشتەكەمان لەگەڵا چیرۆكی پیاوە باوەڕدارەكەی هۆزی فیرعەون لەكۆتایی نزیك بۆتەوە، هەڵوێستەیەك لەئاست چیرۆكەكەدا دەكەین، تاكو گرنگترین وانەو ئاماژەو دەلالاتی

بەكورتی لێ دەربهێنین،وەك ئەمانەی لای خوارەوە:

1- ستەمكاران‌و زۆرداران‌و لە ستەمدا رۆچوو، چەندین ئامڕازو شێوازی نایاسایی‌و نائەخلاقی‌و نائینسانی لەبەرەو ڕووبوونەوەی هەق‌و شوێنكەوتوانی هەقدا بەكار دێنن، وەك كوشتنی كوڕانی ئیماندارەكان‌و هێشتنەوەی ئافرەتەكانیان بۆ خزمەتی خۆیان ، وەك چۆن فیرعەون‌و هۆزەكەی ئەمە رەفتارەیان بووە.
2- ستەمكاران دەیانەوێت بەو ئامڕازو كەرەسە گەورەو گرانانەی لەجەنگی دژی دەست وەشاندن لە بانگەوازكارانەوە بیانترسێنن.
3- ستەمكاران دەیانەوێت بەسیمای دیموكراسیەتەوە خۆیان پیشان دەن‌و ئیددیعای خۆ نزیك كردنەوە لەجەماوەر بۆ خۆیان دەكەن وچەند پرۆسەیەكی دەنگ‌و دان‌و ڕاپرسیی ڕواڵەتی ‌و چەند دیاردەیەكی سەرنج ڕاكێش‌و فریودەریش بۆخۆیان ئەنجام دەدەن.
4- ستەمكاران سوورن لەسەر ئەوەی جەماوەریش لەبەربەرەكانی هەق‌و ئازاردانی خاوەن هەقەكاندا بەشداربكەن‌و لێپرسراوێتی بەشێك لەو كارە دزێوانەیان بخەنە ئەستۆو، ئەو هەستەشیان پێ دروست بكەن، گوایە ئەمە كێشەی بنچینەیییانە.
5- ستەمكاران لەبەر چاوی خەڵكی خۆیان وا دەردەخەن، گوایە پارێزەری ئایین‌و، پێشڕەوی چاكسازی‌و، پاسەوانی ئاسایشن.
6- ستەمكاران هەموو بانگەوازكاران بەبێ باورەِو تێكدەرو وێرانكەر دادەنێن‌و گوایە ئەمانە دژی ئاین‌و ئاسایش‌و چاكسازیین.
7- بانگەوازكار لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمكاراندا، دەبێت پەنا بەرنەبەر خوداو تەنها پشت بەخودا ببەستن‌و هانای بۆببەن.
8- هۆكارو ڕازو نهێنیی ستەمكاریی لە دوو سیفەتدا بەندە: (خۆ بەزل زانی)و (باوەڕنەهێنان بە ڕۆژی لێپرسینەوە). ڕازو نهێنیی چاكسازییش لە دوو سیفەتی جواندا بەندە: (لەخۆ بوردوویی)و (باوەڕهێان بەرۆژی لێپرسینەوە).
9- (ستەمكاریی) خاوەنەكەی (واتە ستەمكارەكە) لەنێو دەبات‌و، ژیانیشی دەشێوێنێت‌و ئازارە بۆ كەسانی ترو ناڕەحەتیان دەكات، بەڵام ئیمان‌و باوەڕ بە خودا، زمانەی دڵنیایی (صمام الامان)ی ژیانی خۆش‌و بەختەوەرانەی مرۆڤی باوەڕدارو كەسانی تریشە.
10- وانەیەكی تری ئەم چیرۆكە ئەوەیە، كە دەشێت مرۆڤی باوەڕدار لەهەندێك جێگەی دژواردا، باوەڕی خۆی دەرنەخات‌و بیشارێتەوە، ئەگەر لەوەدا بەرژەوەندیییەكی بانگەوازەكەی ڕەچاو دەكرد، وەك چۆن باوەڕِدارەكەی هۆزی فیرعەون ئەو ڕێگەیەی گرتبووەبەرو، وەك چۆن پێغەمەری خوداش  لە سەرەتای بانگەوازی نهێنیدا لە (مەككە)دا بەوشێوازە ڕەفتاری دەكرد.
11- پێویستە بانگەوازكار بزانێت چۆن هەنگاوەكانی لەگەڵا هەڵوێستە بانگخوازییەكانیدا رێك دەخات، تابزانێت كەی باوەڕی خۆی دەشارێتەوەو، كەی دەری دەخات، بۆ نموونە لەبارودۆخی مەترسییەكی راستەوخۆدا، كە بەرەو ڕووی بانگەوازو سەكردایەتییەكەی دەبێتەوەو گەر بانگەوازكارەكەش بتوانێت تیایدا سەركەوێت، ئەوا لێی پەسەند ناكرێت، كە باوەڕەكەی لەپێناوی ساغی‌و سەلامەتیی خۆیدا بشارێتەوە.
12- گەر كەسێك ڕوو لەئیمان بكات‌و، بەدەم بانگەوازەوەبێت، ئەوە بەڵگەی دروست بوونی خێرە تیایداو پاشەكەوت بوونی  ماناكانی ئەمەك‌و پیاوەتی‌و ڕاستگۆیی یە لەناخیدا.
13- قەوارەی كفرو ستەم، قەوارەیەكی لاوازو بێ‌دەسەڵاتەو، لەنێوخودی خۆیەوە درزو كەلەبەری تێ‌دەكەوێت‌و، لەو كەلەبەرانەوە باوەڕدارانی پیاوچاك دەدۆزرێنەوە.
14- بانگەوازكارەكە بەرامبەر هێزەكانی ناهەق (باگیل) وەستاوەو بەربەرەكانیی رەگەزو هەست‌و نەستەكانی مرۆڤ بەشێوەیەكی پیاوانەو راستگۆیانەو بە ئارامی‌و ئیمانەوە دەكات، هەرچەندە بەتەنیایەو لە هەموو هێزێكی ماددیش داماڵراوە.
15- وتەی ڕاست‌و پەیمانبەخش‌و بوێرانە لەوتەی (باطيل) بەهێز ترەو، وتاری پووچەڵا‌و (باطيل)یش لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی فیكری وا لە هیچ دیدارو گفتوگۆیەكدا خۆی لەبەردەمدا ڕاناگرێت، بەڵام بەو مەرجەی خاوەنی وتەی راست‌و هەق هەڵگری سیفەتەكانی سەركەوتن‌و ئازایەتی بن.
16- پێویستە بانگەوازكار باشترین شێوازو هەموو چەشنە ئامرازو هۆكارێكی كاریگەر بۆ چوونە نێو دڵی بانگكراوان بەكاربێنێت، هەروەك پێویستە هەنگاوەكان‌و هەڵوێستەكان‌و وتەكانیشی ڕێك خات‌و، بەشێوەیەكی زانستی‌و مەنهەجی‌و بەرنامەڕێژی، بچێتە نێومەیدانی بانگەوازو گەیاندنی پەیامی هەقەوە.
17- بێگومان مرۆڤی بانگەوازكار بەشێوازی سەركەوتووی بانگخوازانەی‌و، بەحیكمەتی كارای باوەڕدارانەوە ناهەقی وگومڕایی‌و باوەڕی دەبەزێنێت، چونكە لەسەر بناغەیەكی دروست بنیات نەنراون‌و، هیچ بەڵگەو نیشانەیەكی بەهێزیشیان نییە.
18- پێویستە بانگەوازكار لەكاتی دواندنی جەماوەرو وتار بۆدانیاندا بابەتیانە هەڵس‌وكەوت بكات‌و، ڕێز لەعەقڵا‌و ڕۆشنبیرییان بگرێت‌و، بزانێت چۆن كاریان تێدەكات‌و هەڵوێستیان دەگۆڕێت.
19- شێوازێكی دی لە شێوازەكانی سەركەوتنی بانگەوازكار لە دواندن‌و قەناعەت پێهێنانی خەڵكیدا، بەكارهێنانی هۆیەكاریگەرە ئابووری‌و كۆمەڵایەتی‌و مێژوویی‌و ژیارییەكانەو خرۆشاندنی ئەوپرسیارانەشە، كە بیروڕاو قەناعەتی پێشوویان دەلەرزێنن‌و لەڕیزی خۆییان نزیك دەكەنەوە.
20- جیاوازییە لە نێوان شێوازی ستەمكاران‌و، بانگەوازكاران لەدواندنی خەڵكیدا، ئەوەیە لۆژیك (منطق)ی ستەمكاران لەسەر خۆ بەزل زانی‌و لووت بەرزی بەندە، بەڵام لۆژیكی بانگخوازان لەدواندنی خەڵكیدا، لەسەر خوڵقاندنی خۆشەویستی‌و لێك نزیكی‌و رێز لەیەك نان بەندە.
21- ستەمكاران ئەوە لە جەماوەر دەخوازن، كە عەقڵی خۆیان لێك هەڵوەشێنن‌و هیچ لێكدانەوەو تێفكرینێكیان نەمێنێت، بەڵكو ستەمكاران هەر خۆیان لەجیاتی خەڵكی بیربكەنەوەو ڕەوتی مەسەلەكانیان بۆ لێكبدەنەوە، جەماوەریش تەنها ئەو بیروڕاو فیكرو بۆچوونانەی ئەوان پەسەند بكەن، كە بۆیان هەڵدەڕێژن.
22- ستەمكاران رێگە بە بیروڕای بەرهەڵستكارێكی خۆیان نادەن‌و، ناهێڵن كەسانی دی سەرپێچی لە بیروڕایان بكەن‌و لە بەرامبەریاندا بووەستن..
23- كاتێك ستەمكاران هەست بەكاریگەریی بانگەوازكاران لەسەر جەماوەر دەكەن‌و، دەترسن لەوەی جڵەوی كاروباریان لەدەست دەرچێت‌و، جەماوەریش لایەنگری بانگەوازیان دەبن، لەوكاتانەدا ستەمكاران پاشەكشێ‌ لەبیروڕای پێشوویان بەئاشكرا دەكەن‌و ئیددیعای شێوازی زانستی وبابەتیانە دەكەن‌و واش خۆیان پیشان دەدەن، گوایە دیراسەی بانگەوازو داواكارییەكانی بانگخوازان دەكەن، تالە دواییدا بڕیاری ئەوە بۆخۆیان بدەن، كە درۆزن بوون.
24- بێگومان هێزی حیكمەتی بانگەوازكاران‌و باش كارتێكردنیان لە خەڵكی، بەسە بۆ پاشەكشێ‌ی ستەمكاران‌و گۆڕینی هەڵوێستەكانیان، تەنانەت گەر بەڕواڵەتیش بێت.
25- ستەمكاران سوورن لەسەر سەرقاڵا كردنی جەماوەر بەچەند مەسەلەیەكی لاوەكی‌و بێ‌بایەخی مام ناوەندییەوە، تاكو لە مەسەلە بنچینەیییەكەیان دوور بخەنەوەو، كێشەی چارەنووسسازیان لەبیربەرنەوە، لەوانەشە هەندێك لەبانگەوازكاران بكەونە نێو ئەم داوەوە، تاكو لەنیازە بنەڕەتییەكانیان لادەن.
26- لەوانەیە ستەمكاران هەندێك جار هۆكار (زەمەن) بەكاربێنن تاكوو مەسەلەی بانگەوازەكە لای جەماوەر بمرێنن‌و تەزووی كارایی‌و گەرم‌وگوڕیی تێدانەهێڵن. بەڵام ئەوەی لەسەربانگەوازكاران پێویستە ئەوەیە، هەر بەردەوام بن لەسەر گەیاندنی بانگەواز بەوپەڕی هێزو كاریگەرییەوەو بەزیندووێتی‌و گەرم و گوڕیی لەلای خەڵك بیهێڵنەوە.
27- ستەمكاران چەندین وزەو تواناو ماڵا‌و سامانی نەتەوەو كاتێكی زۆریش بۆ چەند دیاردەو رواڵەتێكی چەواشەكاری‌و چەند كاروبارێكی تریان بەفیڕۆ دەدەن، كە هیچ كەڵك‌و خێرو بێرێكیشی نییەو، تەنها چەند شانۆگەرییەكن بۆ سەرقاڵكردنی خەڵكی‌و خەریك كردنیان بەشتی لابەلاوە.
28- پێویستە بانگەوازكار، بانگراوان بگەیەنێتە وێستگەی دوڕیانەكان‌و وایان لێ بكات، تاكو ببینن، كە تەنها دوو رێگە لەبەردەمیاندا هەیە، (ڕێگەی باوەڕو ڕێ‌ی راست‌و ڕزگاری‌و بەهەشت)، یان (رێگەی بێ‌باوەڕیی‌و گومرایی‌و تیاچوون‌و دۆزەخ)، پاشان داوایان لێ بكات بە وردی دیراسـەی رێگەكان بكەن‌و یەكێكیـان هەڵبژێرن، هەروەها دەبێت مۆڵەت‌و دەرفەتی هەڵبژاردنی رێ‌ی راستیان پێ بدات‌و، بۆ ئەو مەبەستە ماوەیەكی كەم لێیان دووربكەوێـتەوە، تاكو هەست بكەن بەوەی، كەوا بەخواست‌و سەربەستیی خۆیان رێگەی راستیان هەڵبژاردووە.
29- پێویستە بانگەوازكار لایەنی (چاوەڕوانی كردن)و (روانین بۆ داهاتوو)ش لەگەڵا بانگكراواندا بەكاربێنێت، تاكو متمانە بەوتەكانی بكەن‌و لەجیهانی راستیدا بەدی بێن‌و، پاشان تاكو بیر لەو وتانەی ئەوسای بكەنەوە، كەپێی گوتبوون‌و ئاگاداریی كردبوون‌و، ئینجا دوای ماوەیەك بیریان بخاتەوە، تاكو لە شوێنكەوتوانی نزیك تربێت.
30- پێویستە بانگەوازكار بەباوەڕەكەیەوە بەرزو سەنگین بێت‌و، شانازی بەئاینەكەیەوە بكات‌و، پشت بەخودای خۆی ببەستێت، چونكە ئەمانە گەورەترین هۆكاری خۆ ڕاگریین لەبەرەو ڕووبوونەوەی هێزەكانی زوڵم وستەمدا. بێگومان بانگەوازكاریش كاتێك كاروباری خۆی بەخودا دەسپێرێت‌و بەرەهایی جڵەوی ژیانی خۆی تەسلیم بەخودا دەكات، بە ڕاستگۆییش هانای بۆ دەبات، ئەوە ڕووكارێكی باوەڕداری‌و بانگخوازانەی دیارەو، بناغەی خۆراگری‌و سەركەوتنە لە بەرەنگارییەكەدا.
31- خودا لەگەڵا بەندەكان‌و سەربازانی خۆی دایەو لەسەر هەق جێگیریان دەكات و ڕێنمایییان دەكات‌و سەریان دەخات‌و حوكمی زەوییان پێ‌ دەدات، هەروەها خودا دژی دوژمنەكانیانە، كە دوژمنی خوداشن‌و دەیانبەزێنێت‌و فڕوفێڵا‌و پیلانەكانیان پووچەڵا دەكاتەوە.
32- بانگەوازكاران خۆیان‌و گەلەكەیان لە دنیاو ڕۆژی دواییشدا رزگار دەكەن، بەڵام ستەمكاران خۆیان‌و گەلەكەشیان لە دنیاو رۆژی دواییشدا لەناو دەبەن.
33- مەیدانی جەنگی نێوان هەق‌و (باطیل) بەتاكە جێگەیەك‌و بەتاكە زەمانێك، یان بەتاكە مەوقیع‌و مەیدانێكی تایبەتیەوە بەندنییە، بەڵكو سەرتاپاگیرە بۆ هەموو مەوقیع‌و مەیدان‌و بوارو سەردەم‌و جێگەكان، هەروەها تەنهابە دنیایەوە پەیوەست نییە، بەڵكو بۆ ژیانی بەرزەخ‌و مەیدانەكانی پیشاندان‌و سەعاتەكانی حساب‌و، لێپرسینەوەش دەگوازێتەوە.
بێگومان سەربازانی (باطیل) لە دنیادا رۆژی لێپرسرینەوە، كە ڕۆژی دەركەوتنی فریشتەكان‌و پێغەمەران‌و باوەڕدارانە- سەر دەكەون‌و – وێنەكانی سەركەوتنیش زۆرن- وەك ئەوەی، كە لە گۆرەكانیاندا نازو نیعمەتیان پێ دەدرێت‌و ڕۆژی حساب‌و لێپرسینەوەش ڕێز لێنراون‌و، لەبەرهەشتەكانی نەمریدا نەمرو زیندوون.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز