سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (٧٤ )سوره‌تى (التوبة): { يَحْلِفُونَ بِاللّهِ مَا قَالُواْ وَلَقَدْ قَالُواْ كَلِمَةَ الْكُفْرِ .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که : (إبن أبى حاتم) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : (جلاس)ى کوڕى (سويد)ى کوڕى (صامت) یه‌کێک بوو له‌وانه‌ى دواکه‌وتن له غه‌زوه‌ى (ته‌بوک) و وتبووى
گه‌ر (محمد) ڕاست بکات ئه‌وا ئێمه له گوێدرێژ خراپترین.(عمير) ى کوڕى (سعيد)یش ئه‌و قسه‌یه‌ى گێڕایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) و (جلاس) سوێندى خوارد که شتى وه‌هاى له‌زار نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه ، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { يَحْلِفُونَ بِاللّهِ مَا قَالُواْ .. } ى دابه‌زاند.ئینجا (جلاس) ته‌وبه‌ى کرد و که‌وت به‌سه‌ر چاکه‌دا، (إبن أبى حاتم) له (أنس) ى کوڕى (مالك)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : (زيد) ى کوڕى (أرقم) گوێى له پیاوێکى دوو ڕوو بوو له‌کاتى وتارى پێغه‌مبه‌ردا ( درودى خواى له‌سه‌ربێت) وتبووى : ئه‌گه‌ر ڕاست بکات ئه‌وا ئێمه له گوێ درێژ خراپترین ، ئه‌م قسه‌یه‌ش گێڕدرایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) کابرا حاشاى لێکرد،ئه‌وسا ئایه‌تى : { يَحْلِفُونَ بِاللّهِ مَا قَالُواْ .. } دابه‌زى.(إبن جرير) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) له‌ژێر سێبه‌رى دارێکا دانیشتبوو،فه‌رمووى : ئێستا پیاوێک دێت بۆلاتان به‌چاوى شه‌یتان بۆتان ده‌ڕوانێت،پیاوێکى شین باو هات و پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پێى وت : بۆچى تۆ‌و هاوه‌ڵه‌کانت سوکایه‌تیم پێ ده‌که‌ن ؟ کابراش هه‌ستا و چوو پیاوه‌کانى هێنا و سوێندیان خوارد به په‌روه‌ردگار،قسه‌ى وایان له‌زار نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه ، پێغه‌مبه‌ریش (درودى خواى له‌سه‌ربێت) چاوپۆشى لێکردن،ئینجا خواى گه‌وره ئایه‌تى :{ يَحْلِفُونَ بِاللّهِ مَا قَالُواْ .. }ى دابه‌زاند. له (قتاده)وه ده‌گێڕنه‌وه،ده‌ڵێت : دوو پیاو شه‌ڕیان بوو،یه‌کێکیان له (جهینه) و ئه‌وى دیکه‌ش له (غفار)، (جهینه)ش هاوپه‌یمانى پشتیوانه‌کان بوو،(غفار)ى یه‌که زاڵ بوو به‌سه‌ر (جهینه )ى یه‌که‌دا و (عبدالله)ى کوڕى (أُبى) به (أوس)ى یه‌کانى وت : براکه‌تان سه‌ربخه‌ن،به‌وخوایه وێنه‌ى ئێمه و (محمد) وه‌ک ئه‌و په‌نده وه‌هایه که ده‌ڵێ : سه‌گه‌که‌ت قه‌ڵه‌و بکه تا په‌لامارت بدا و بتخوا،با بگه‌ڕێینه‌وه بۆشارى ( مه‌دینه) ئه‌وجا شکۆمه‌ند و بڵندکه‌سانى سوک و ڕه‌زه‌ڵ ده‌رده‌که‌ن،پیاوێکیش له موسوڵمانان ئه‌م قسانه‌ى گێڕایه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) و ناردى به‌دواى (عبدالله)دا‌و ئه‌ویش سوێندى خوارد قسه‌ى وه‌هاى نه‌کردووه،خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى :{ يَحْلِفُونَ بِاللّهِ مَا قَالُواْ .. }ى دابه‌زاند.(طبراني) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت : پیاوێک به‌ناوى (أسود)ه‌وه هه‌وڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) بکوژێت و ئایه‌تى : { وَهَمُّواْ بِمَا لَمْ يَنَالُواْ } سه‌باره‌ت به‌و دابه‌زى.(إبن جرير) و (أبوالشيخ) له ( عکرمه) وه ده‌گێڕنه‌وه ،ده‌ڵێت : کۆیله‌یه‌کى (بني عدي)ى کوڕى (كعب) پیاوێکى له پشتیوانه‌کان کوشت پێغه‌مبه‌رى خواش (درودى خواى له‌سه‌ربێت) دادوه‌رى کرد بۆ دیارى کردنى خوێنى کابراى کوژراو به پێدانى دوانزه هه‌زار ، سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته‌ى :{ َمَا نَقَمُواْ إِلاَّ أَنْ أَغْنَاهُمُ اللّهُ وَرَسُولُهُ مِن فَضْلِهِ .. } دابه‌زى.

