سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى خشوع له نوێژدا
نوسینى: ناصح ئیبراهیبم
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
ئین ره‌جه‌بى حه‌نبه‌لى ده‌ڵێت: خشوع بریتیه له زه‌لیلى نواندن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى ره‌هادا. ئاماده‌یى دڵ له نوێژدا روحه‌که‌یه‌تى, وه‌ک سه‌ر وایه بۆ جه‌سته, وه‌ک ئاو وایه بۆ ماسى , دڵ ئاماده نابێ و پاک نابێته‌وه ته‌نها به وازهێنان له گوناهو تاوان نه‌بێ, به قورئان خوێندن و زیکر و یادى خوا و نوێژکردن ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ى که خاشع بێ, ترسى خواى تێدا بێ, خوى چاک بێ فه‌رمانیش بدات به ئه‌ندامه‌کانى تر چاک بن, بۆ ئه‌وه‌ى خشوع له دڵدا زیاد بێ ده‌بێ زۆر سه‌جده ببرێت و رکوع به ته‌واوى ئه‌نجام بدرێت , دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ى زۆر بکرێت له سه‌جده‌دا.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١﴾ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ ﴿٢)المومنون ١-2 واته: به‌ڕاستى سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون ئه‌و ئیماندارانه‌ى که له نوێژه‌کانییاندا دڵیان به سراوه به خواى خۆیانه‌وه و به خشوعه‌وه نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّـهِ قَانِتِينَ) البقره ٢٣٨ (إبن كثير ) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت : به‌خشوع و گه‌ردن که‌چییه‌وه نوێژه‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن , به ملکه‌چی و زه‌لیلیه‌وه به‌ندایه‌تی خودا بکه‌ن و په‌رستشه‌کانی به‌جێ بێن .
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت (أول شيْ يرفع من هذة الامة الخشوع حتى لا تر‌ى فيها خاشعا). واته: یه‌که‌م شتێک له ناو ئه‌م ئومه‌ته‌دا نامێنێت خشوعه, تا واى لێ دێت یه‌کێک نابینى به خشوعه‌وه نوێژ بکات.
*هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (ما من امرىْ مسلم صلاة مكتوبة فيحسن وضوْ ها وخشوعها وركعها إلا كانت كفارة لما قبلها من الذنوب مالم يوت كبيرة و ذلك الدهر كله). واته هه‌ر موسڵمانێ کاتى یه‌کێک له نوێژه فه‌رزه فه‌رزه‌کان هاته پێشه‌وه, به جوانى و رێک و پێکى ده‌ست نوێژى بۆ بگرێ و به‌خشوعه‌وه نوێژه‌که‌ى بکات وبه ته‌واوى رکوع ببات, ئه‌وا ده‌بێته که‌فاره‌تى گوناهه‌کانى رابوردووى, به‌مه‌رجێ له گوناهه گه‌وره‌کان نه‌بن ئه‌مه‌ش هه‌تا هه‌تاییه‌و به‌رده‌وامه.
ئه‌گه‌ر خشوع نه‌ما له دڵدا وێران ده‌بێ, ئه‌کاته نه‌خۆشى ترسناک ڕووى تێ ده‌که‌ن و سه‌رده‌که‌ون به سه‌ریدا و ره‌شى ده‌که‌نه‌وه, وه‌ک خۆشه‌ویستى دنیا و پێش بڕکێ بۆ کردنى, بێ ئاگایى و غه‌فڵه‌ت, شوێن که‌وتنى هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوو بازى, به خۆدا نازین و خۆ به گه‌وره زانین و لوت به‌رزى, تاواى لێ دێ په‌ند و ئامۆژگارى وه‌رناگرێ و کاریگه‌ریان نابێ له سه‌رى.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لة جةستةدا ثارضة طؤشتيَكى بضوك هةية ئةطةر باش بوو ئةوا هةموو ئةندامةكانى تريش باش دةبن, ئةطةر خراث بوو ئةوا هةموو ئةندامةكانى تريش خراث دةبن, ئةويش دلَة)
پیغه‌مبه‌رى خوا له نوێژدا ڕێک راده‌وه‌ستا ملى لار نه‌ده‌کرده‌و ه و سه‌رى کز نه‌ده‌کرد به چالاکى و زه‌وق و شه‌و قه‌وه نوێژه‌کانى ئه‌نجام ده‌دا, هه‌روه‌ها په‌ناى گرتووه به خوا له دڵى که خاڵى بێت له خشوع (أللهم إنى أعوذ بك من قلب لاتخشع..) ئیمام عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ پیاوێکى بینى له نوێژدا ملى لارکردبوه‌وه و سه‌رى کز کردبوو پێى فه‌رموو: دینه‌که‌مان مه‌کوژه خوا بتکوژآ هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر‌ى بینى ملى خوار کردبۆوه وه‌ک ئه‌وه‌ى که خشوع بنوێنێ, پێى فه‌رموو: سه‌رت راستکه‌ره‌وه خشوع له دڵدایه نه‌ک له ملدا !!. ئه‌بو ته‌لحه ره‌زاى خواى لێ بێ جارێکیان له ناو باخه‌که‌ى خۆیدا نوێژى ده‌کرد باڵنده‌یه‌کى جوان هات به به‌رده‌میدا ئه‌ویش ده‌ستى کرد به سه‌یر کردنى تا واى لێهات نه‌یده‌زانى چه‌ند رکات نوێژى کردووه, باخه‌که‌ى کرد به‌خێر له بریتى ئه‌و خشوع له ده‌ست دانه‌ى!!.
حوزه‌یفه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: ئاگادار بن له خشوعى دووڕوانه. وتیان: خشوعى دووڕوانه چۆنه؟ فه‌رمووى ئه‌وه‌یه ده‌بینى جه‌سته وا پیشان ده‌درێت که خاشعه به‌لآم دڵ غافڵ و بێ ئاگایه !.
عوروه‌ى کورى زوبێر که یه‌کێک بووه له فوقه‌هاى تابیعین: برینێک له قاچیدا بوو رۆژ به رۆژ زیادى ده‌کرد, پزیشکه‌کان بڕیاریاندا قاچى ببڕنه‌وه ئه‌گینا هه‌موو جه‌سته‌ى ده‌گرێته‌وه, له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌نج نه‌بووه تا به‌نجى بکه‌ن, فه‌رمووى: مۆڵه‌تم بده‌ن با بچمه ناو نوێژه‌وه, کاتێک چووه ناو نوێژه‌وه قاچه‌که‌یان بۆ بڕییه‌وه هه‌ستى به ئازار نه‌کرد چونکه دڵى سه‌رقاڵ بوو به خواى خۆیه‌وه ئاگاى له دنیا نه‌ما بوو.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: نوێژ به‌بێ خشوع وه‌ک جه‌سته‌ى بێ گیان وایه, ده‌ى له‌وه شووره‌یى تر ده‌بێ چى بێت پیاو جه‌سته‌یه‌کى بێ گیان به دیارى به‌رێت بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌لاتێکى دنیایى, چ جاى بۆ خواى گه‌وره؟!.
سوفیانى پورى فه‌رمووى: خشوعى نه‌بێت نوێژه‌که‌ى خراپ ده‌بێ.

