سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چارەسەری خەمۆكیی..لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///زانایانی دەروونناس دەڵێن: "باشترین ڕێگاچارەی زۆر لە نەخۆشییە دەروونییەكان و بەتایبەت خەمۆكی ئەوەیە متمانەت بە شیفا زۆر بێت، دڵنیایی تەواوت هەبێت باش دەبیت، بەڕاستیش باش دەبیت.
زانایان هەوڵیاندا ڕێگاگەلێك بدۆزنەوە بۆ چاندنی متمانە لە دەروونی نەخۆشەكانیاندا، بەڵام تەنها یەك ڕێگای كارایان دۆزیەوە ئەویش ئەوەیە متمانە بەهۆی پزیشكی چارەسەركارەوە لەدەروونی نەخۆشدا بچێنن.
ئەو نەخۆشەی متمانەیەكی تەواوی بە پزیشكەكەی هەیە، ئاكامگەلێك بەدەستدێنێت زۆر باشتر لەو نەخۆشەی متمانەی بە پزیشكەكەی نییە، هەر ئەوەیە قورئانی پیرۆز كردوویەتی لەگەڵ یەك جیاوازی كە پزیشكەكە لە قورئاندا خوای پەروەردگارە!! خوای گەورە توشی ئەم كەموكوڕیە دەروونییەی كردوویت و هەر لەتوانای خۆیشیدایە ئەم زیانەت لێ دووربخاتەوە، بەڵكو لەتوانایدایە بیگۆڕێت بە خێر و چاكەی زۆر، پەروەردگار دەفەرموێت:{وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُڕدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (107)} [يونس]، واتە: (ئەی مرۆڤ) ئەگەر خوا توشی ناخۆشی و زیانێكت بكات، ئەوە هیچ كەس ناتوانێت فریات بكەوێت و لەسەرتی لابەرێت جگە لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت توشی خێر و خۆشیەكت بكات، ئەوە هیچ كەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، هەر كام كە بیەوێت لە بەندەكانی بەهرەوەر دەكات (لە ناز و نیعمەتانی بێشومار) ئەو زاتە هەمیشە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
ئەم ئایەتە پیرۆزە لە ناڕەحەتترین بارودۆخەكاندا سەراسیمای لە ژیانمدا دروستدەكرد، هەر كە بە دۆخێكی ناڕەحەتدا تێپەڕدەبووم دەستبەجێ بیری ئەم ئایەتەم دەكەوتەوە، دڵنیابووم ئەم حاڵەتەی گرفتاریم بە فەرمانی پەروەردگارە. خوای گەورە بەتوانایە لە گۆڕینی زیان بۆ خێر و چاكە، هیچ كەس ناتوانێت ڕێگری خێر و چاكەم لێبكات، دڵم ئارام و لەحاڵەتێكی توندی پڕ لە خەمۆكی دەگۆڕام بۆ حاڵەتی ڕۆحیی لێوان لە خۆشی و گەشبینی، بەتایبەت كە دەمزانی بارودۆخی خراپ بە ویستی خوای پەروەردگارە، من پێی ڕازیم چونكە خوام خۆشدەوێت و هەر شتێكیشم خۆش دەوێت كە خوا بۆم بڕیار دەدات.
پرسیارم لێرەدا بۆ تۆ، خوێنەری بەڕێز! ئایا ڕازیی نیت خوای گەورە پزیشكت بێت، كە سەرچاوەی خێر و چاكەیە، هەر ئەو زاتە بەڕێوەبەری ژیانتە؟ ئەگەر لەگەڵ خوا ژیایت ئایا لەو باوەڕەدایت كەسێك هەبێت بتوانێت زیانت پێبگەیەنێت ( لەكاتێكدا كە خوات لەگەڵدایە)؟!

