سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مرۆڤ بە پاكیی دروست كراون ..فهرمووده قودسيهكان
عن عياض بن خمار المجاشعي (رض) أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال ذات يوم في خطبته: ألا إن ربي أمرني أن أعلمكم ما جهلتم مما علمني يومي هذا: كل مال نحلته عبدا حلال. وإني خلفت عبادي حنفاء كلهم, وإنهم أتتهم الشياطين
فاجتالتهم عن دينهم و حرمت عليهم ما أحللت لهم, وأمرتهم أن يشركوا بي ما لم أنزل بي سلطانا, وأن الله نظر إلى أهل الأرض فمقتهم بعربهم و عجمهم إلا بقايا من أهل الكتاب, وقال إنما بعثتك لأبتليك وأبتلي بك, وأنزلت عليك كتابا لا يغلسه الماء, تقرؤه نائما و يقظان, وإن الله أمرني ان أحرق قريشا, فقلت: رب, إذا ثلغوا رأسي, فيدعوه خبزة. قال: إستخرجهم كما استخرجوك, واغزهم نغزك, وأنفق فسينفق عليك, وابعت جيشا نبعث خمسة مثله, وقاتل بمن أطاعك من عصاك . وقال: وأهل الجنة ثلاث: ذو سلطان مقسط متصدق موفق, ورجل رحيم رقيق القلب لكل ذي قربى ومسلم, وعفيف متعفف ذو عيال . قال: وأهل النار خمسة: الضعيف الذي لا زبر له, الذين هم فيكم تبعا , لا يبتغون أهلا ولا مالا, والخائف الذي لا يخفى له طمع وإن دق إلا خانه . ورجل لا يصبح ولا يمسي إلا وهو يخادعك عن أهلك ومالك وذكر البخل – أو الكذب , والشنطير الفحاش . رواه مسلم. ج10/314 .
واتە :
عیاضی كوڕی خەممار دەڵێ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) رۆژێك لەوتارەكەیدا فەرمووی: ئاگادارین كە پەروەردگارم فرمانی پێ كردووم كە ئەو زانستەی ئەمڕۆ فێری كردوم و ئێوە نایزانن ئێستا فێرتانی بكەم.خوا دەفەرموێ: هەرسامانێك بەخشیومە بەهەر بەندەیەكم حەڵاڵە .2 وەمن هەموو بەندەكانی خۆمم بەموسڵمان و پاك و بێ گوناح دروست كردووە كەچی شەیتانەكان هاتنە وێزەیان و لە ئاینەكەی خۆیانیان ترازاندن, پاشان ئەوەی من بۆم حەڵاڵا كردبوون ئەوان لێیان حەرام كردن و, فرمانیشیان پێ كردن هاوەڵانێك بۆ من دابنێن كەمن نەم ناردوون و فڕیشیان بە فرمانی منەوە نی یە. خوای گەورە تەماشای خەڵكی سەر زەوی كرد بە عەرەب و عەجەمەوە, خەشم و قینی لێ هەڵا گرتن جگە هەندێ لە گاور و جوولەكە كە ئاینە راستەكەیان گرتبوو), خوا فەرمووی: ئەی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) تۆم بۆ ئەوە ناردووە كە خۆت تاقی بكەمەوە (بە هەڵسانت بەفرمانەكانم و گەیاندنی پەیامەكەم و جیهاد كردن و ئارام گرتن ) هەروەها بەهۆی تۆوە خەڵكیی تاقی بكەمەوە. ئینجا پەڕاوێكم دابەزاندووە بۆ سەرت كە ئاو نایشواتەوە (واتە لە سنگ دا دەمێنێتەوە و تیا ناچێ و لەم سنگ بۆ ئەو سنگ بە درێژایی زەمان نافەوتێ ) و بە نوستوویی و هۆشیاری (بێداری) دەیخوێنیتەوە, پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: خودا فرمانی پێ كردووم كە قورەیش بسوتێنم,منیش وتم: پەروەردگارم سەرم وەك نان دەشكێنن و برینداری دەكەن, خوا فەرمووی: دەی تۆیش ئەوان دەربكە هەروەك ئەوان تۆیان دەركرد و, غەزا بكە, ئێمەش یارمەتییت دەدەین و ,دەستی خێركردن بۆ خەڵك راكێشە و ئێمەش دەست گرۆییت دەكەین, تۆیەك سوپا رەوانەی جیهاد بكە ئێمە پێنج سوپای وەك ئەو (لە مەلائیكەت) رەوانە دەكەین, بەوانەی كە گوێ رایەڵیت دەكەن بجەنگێ لەگەڵا ئەوانەی كەسەر پێچیت دەكەن, فەرمووی: ئەهلی بەهەشت سێ چینن,یەكەم: خاوەن دەسەڵاتێكی دادپەروەر و خێرۆمەند و كۆمەكی كراو. دووەم: پیاوێكی بە میهر و سۆز و بەزەیی,كەبۆ هەموو خزم و موسڵمانێك دڵا نەرم بێت,سێیەم: كابرایەكی نیهاد و پاك و پاكداوێن و بخۆری رەنجی خۆی بێت و منداڵی زۆر و هەژاری هەبێت, پاشان فەرمووی: خەڵكی ناو ئاگر پێنج تاقمن, یەكەم: لاوازێك كە عەقڵێكی نەبێ دای ببڕێ لە شتی نادروست (وتراوە: مرۆڤی بێ سامانە) ئەوانە لە ناوتاندا تەنها شوێن كەوتەن و,خاوەن رەئی نین, ئەشهەدو بۆ هەموو شتێ دەكێشن و, نەماڵا و نەمنداڵا پێك ناهێنن (لەبەر تەمبەڵی یان شوێن كەوتنەكەیان دەكەنە كرێی ژیانیان) دووەم: ناپاكێك كەتەنها تۆزقاڵێك تەماعی بۆ دەست بدات یەكسەر خیانەتی لێ دەكات. سێ یەم: پیاوێك كە چ بەیانیان یان ئێواران لە سامان و منداڵت دا دەتخەڵتێنێ و چاو بەستت دەكات,هەروەها باسی چاو چنۆكیی یان درۆی كردو ئینجا فەرمووی: وە مرۆڤی بەدرەشت و بەد ئەتواریش
لە ریوایەتێكی تری (موسلم) دا دەفەرموێ: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) رۆژێكیان لەناوماندا وتاری دەداو فەرمووی: پەروەردگارم ئەمری پێ كردووم,..ئینجا ئەو فەرمایشتەی پێشەوەی هێناو تیایدا ئەمەی زیاد كرد: خوای گەورە نیگای بۆ كردووم كە ئێوە لەگەڵا یەكتردا خۆتان ئەوەندە بە بچووك بزانن كە كەس شانازی بەسەر كەسی تردا نەكات و كەسیش ستەم لەكەسی ترنەكات ..

