سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌ی ده رِۆژی ( ذي الحجة )
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (وَالْفَجْڕ (1) وَلَيَالٍ عَشْرٍ ) واته: سوێند به به‌ره‌به‌یانی ، سوێند به‌و شه‌وانه‌ی كه ده شه‌ون : به‌شی زۆری زانایان ده‌ڵێن ئه‌م 10 شه‌وه ،
10 شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ( ذي الحجة )،یه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌ڕۆژه ده‌گه‌ینێ ،
چونكه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سوێندی به‌شتێك خوارد ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و پیرۆزی ئه‌م شته .
هه‌روه‌ها : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ) واته : به‌ڵێنی 30 شه‌ومان به پێغمبه‌ر موسی دا ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) كه خوا په‌رستی تێدا بكات و ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی ( ته‌ورات ) ، به ده شه‌وه‌كه‌یترمان ته‌واو كرد ، ئه‌وجا كاتی گفوگۆی موسی له‌گه‌ڵ خوا ته‌واو بوو كه گه‌یشته چل شه‌و . زانایان ده‌ڵێن: 30 شه‌وه‌كه مانگی ( ذي القعدة ) یه 10 شه‌وه‌كه‌یتریشی سه‌ره‌تای مانگی ( ذي الحجة ) یه ، حه‌زره‌تی موسی ئه‌و 10 ڕۆژه به‌ڕۆژ و بوو ئینجا خوای گه‌وره ( ته‌وڕات ) ی بۆ دابه‌زاند .
پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ «مَا العَمَلُ فِي أَيَّامٍ أَفْضَلَ مِنْهَا فِي هَذِهِ؟» قَالُوا: وَلاَ الجِهَادُ؟ قَالَ: «وَلاَ الجِهَادُ، إِلَّا رَجُلٌ خَرَجَ يُخَاطِرُ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ، فَلَمْ يَرْجِعْ بِشَيْءٍ» [ صحيح البخاري، (969 ) واته : هیچ ڕۆژانێك كرده‌وه‌ی چاك له‌و ڕۆژانه خۆشه‌ویستر نیه له‌و رۆژانه واته 10 ( ذي الحجة ) ، گوتیان : ئه‌ی پێغمبه‌ری خودا ئایا جیهاد كردن له پێناوی خوا گه‌وره‌ترنیه ..؟ فه‌رمووی جیهادیش له ڕێگای خوا گه‌وره‌تر نیه ، ته‌نیا كه‌سێك نه‌بێت به‌خۆی و به‌ماڵه‌كه‌ی بڕوا بۆ جیهاد و نه‌خۆی و نه ماڵه‌كه‌ی نه‌گه‌رَێنه‌وه .
هه‌روه‌ها :
پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ: ((ما من أيام أعظم ولا احب إلى الله العمل فيهن من هذه الأيام فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير وذكرالله وإن صيام يومٍ منها يَعدل صيام سنةٍ وقيامَ كُلِ ليلةٍ منها كقِيام ليلة القدڕ والعملُ فَيهِن مُضاعفٌ سبعَمِأةٍ ضَعفِ ) واته هیچ ڕۆژانێك نین گه‌وره‌تر بن له لای خوای گه‌وره ، هیچ ڕۆژێك خۆشه‌ویستر نیه لای خوای گه‌وره ، له‌م ده‌ڕژا دا ، كه‌واته زۆر بڵێن ( لاالة الا الله ) زۆر بڵێن ( الله اكبر ) ، زۆر یادی خوای گه‌وره بكه‌ن ، به‌ڕۆژو بونی ڕۆژێك له‌م ڕۆژانه به‌رامبه‌ر به ڕۆژو بونی ساڵێكی سونه‌ته ، هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وێك له‌و شه‌وانه به‌رامبه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ی شه‌وی ( قدره ) ، كرده‌وه‌ی چاكه له‌م شه‌وه یه‌ك به حه‌وت سه‌ده .
ده‌گێرنه‌وه له ( عبدالله ی كوری مسعود ) ئه‌ویش له پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بیت ده‌فه‌رمووێ ( إنَ الله تعالي قَد إختارَ منَ الايَامِ أربعة ومنَ الشهوڕ أربعةًً ومِنَ النساءِ اربعة وأربعَةً يسبقون اليَ الجنةَ وأربعةُ اشتاقت الَيهم الجنة ) واته : خوای گه‌روه هه‌ڵیبژاردوه له ڕۆژان چوار ڕۆژ ، له مانگه‌كان چوار مانگ ، له ژنان چوار ژن ، چوار كه‌س پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ چونه به‌هه‌شت ، چوار كه‌سی به‌هه‌شت ئاره‌زوویه بۆیان .
له درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ده‌ڵێ : ( چوار ڕۆژه‌كه بریتین له ڕۆژی ، هه‌ینی ، ڕۆژی عه‌ره‌فه ، ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ، جه‌ژنی ره‌مه‌زان )
چوار مانگه‌كان بریتین له
( رةجةب ، ذي الحجة ، ذي القعدة ، محرةم )
چوار ژنه‌كه‌ش بریتین له ( مه‌ریه‌مه‌ی كچی عمران ، ئاسیه ، خه‌دیجه‌ی كچی خویلد ، فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) .
هه‌روه‌ها : ئه‌و چوار كه‌سانه‌ی بۆچونی به‌هه‌شت پێشبڕكێ ده‌كه‌ن ( پێغمبه‌ر له پێش هه‌موو عه‌ره‌بانه ، سه‌لمانی فارسی له پێش هه‌موو فارسانه ، صوهه‌یبی ڕۆمی له پێش هه‌موو ڕۆمه‌كانه ، بیلالی حه‌به‌شی له پێش هه‌موو حه‌به‌شیه‌كانه ،
ئه‌و چوار كه‌سانه‌ی به‌هه‌شت ئاره‌زوویان ده‌كات ( علی كوری ابوتالیب ، سه‌لمان ، عمار بن یاسر ، میقدادی كوری ئه سوه‌د .
به‌ڕێزان :
خوای گه‌وره له‌و ڕۆژانه لێخۆشبون و به‌زه‌ی خۆی دا ئه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر میوانانی ماڵی خۆی واته : حاجیه‌كان و تێكڕای به‌نده‌كانی خۆی ، ئه‌مه‌شی وه‌ك به‌خششێك وایه لای خوای گه‌وره بۆ حاجیه‌كان ، ئایا ئێمه‌ش به‌شمان ده‌بێت له‌و نازو نیعمه‌ته ، كه زیاره‌تی ماڵی خوامان به نسیب نه‌بوه ، به‌لێ پێغمبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ له‌م ڕۆژانه خۆتان به‌خوا په‌رستی ماندوو بكه‌ن ، كرده‌وه‌ی باشه ئه‌نجام بده‌ن ، خێر و چاكه زۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاروانی حاجیه‌كان ئه‌ژمار بكرێین بۆ لێخۆشبونی خوای گه‌وره
وه‌رگيراوه له ساييتى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ///http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=98

