سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چـیـرۆكی قاروون..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگهى تهفسير ///چیرۆكی (قارون) لە قورئاندا بەم جۆرە هاتووە، كە خودا فەرموویە:واتە: (بێگومان قارون لە قەومو خوێنانی موسا بوو- بەڵام بەهۆی ماڵاو سامانیەوە خۆی بەسەریاندا گیڤ كردەوەو فیزی بەسەردادەكردن،
ئێمە ئەوەندە ماڵاو سامانو داراییمان بە (قارون) بەخشیبوو، كە كلیلەكانی قاسەو گەنجینەو كۆگاكانی بەچەپكو دەستە بوونو لە شوێنی قایمو گرنگدا هەڵگیرابوونو، تەنانەت بەكۆمەڵێك پیاوی زۆر بەهێزیش ئەو كلیلانە هەڵنەدەگیران، ئەم دیاردەیە فیزوهەوایەكی وای دابوو بە قارون، كە حەزی دەكرد لەئاست بەنو ئیسرائیل دا خۆی بەزل بزانێتو، هەر خۆی پیاو ماقووڵاو قسە ڕۆیشتووبێت تیایاندا، گەلەكەشی واتە (بەنو ئیسرائیل) پێیان گووت: (ئەی قارون تۆ بەم سامانو ماڵەت مەنازەو بێ باكو دڵخۆش مەبە، چونكە بەراستی خودا كەسانی بێ باكو لەخۆباییی خۆش ناوێت. هەوڵ بدە بەم ماڵاو سامانەت، كە خودا پێی بەخشیویت ماڵی قیامەتو بەهەشتی بەرین بكڕیت. بەشی خۆیشت لەدنیا لەیادمەكەو بەش حەڵاڵی خۆت لەبەرچاوبێت (نەك بەشی دەیان كەسی تریش بخۆیت). چاكە كارو بەئەمەك بە، وەك چۆن خودا چاكەی لەگەڵا داكردویو خێرو بێری پێ داویت، جا نەكەیت هەوڵی فەسادو گوناهو تاوان بدەیت لەسەر زەویدا، چونكە بێگومان خودا فاسیدو تێكدەرانی خۆش ناوێتو لێیان ڕازی نابێت). (قارون) لەوەڵامدا پێی گوتن: (من ئەم ماڵاو سامانەم بە زانستو شارەزایی خۆم دەست كەوتووەو، هەرخۆم كانگاو جێو رێی گەنجینەكانم زانیوە)، بەڵام ئایا قارون نازانێت، كە خودا پێش ئەو چەندین كەسو قەومی لەخۆبایی لەنێو بردووە، كە لە قارون زیاتر بەدەسەڵاتو دەوڵەمەندتریش بوون؟! پرسیاریش لەگوناەوتاوانی تاوانباران ناكرێت (چونكە لەلای خودا هەمووی تۆماركراوە).. ڕۆژێكیان (قارون)خۆی ڕێكخستو بەهەموو دیاردەو ڕواڵەتێكی دەوڵەمەندیو دەست رۆیشتوویییەوە چووە دەرەوەو بەنێو كووچەو بازاڕدا دەسووڕایەوەو خۆی دەنواند، ئەو كەسە سادەو ساكارانەش، كە تەنها ژیانی خۆشی دنیا بەئاوات دەخوازن، وتیان (خۆزگە ئێمەش وەك قارون سامانو دەسەڵاتمان هەبوایە، چونكە بەڕاستی ئەو بەختێكی زۆرو زەبەندەی لەژیاندا هەیەو زۆر بەختەوەرە) بەڵام ئەوانەی، كە بەهۆی زانستو زانیارییەوە ڕاستییەكانی ئیمانداریان پێ بەخشرابوو، بەو كەسە سادەو خۆزگە خوازانەیان گوت: (كوڕە قوڕتان بەسەر، وریا بن، ئەوە بۆ بیرناكەنەوە لەوەی كە پاداشتی خودا زۆر چاكترە بۆ ئەوكەسەی باوەڕێكی پتەوو دامەزراوی هەیەو كە كردەوەی چاكی كردووە، ئەوپاداشتەش تەنها ئارامگرانو خۆڕاگران دەستیان دەكەوێت كەلەئاست ئەم جۆرە دیاردە دنیایییانەی كەسانی وەك قاروندا تاقی دەكرێنەوەو پلەی سەركەوتن لە تاقیكردنەوەدا بەدەست دێنن)، جا كاتێك (قارون) بەتەواوەتی لە سنوور دەرچوو و لەخۆی بایی بوو، كتو پڕخۆیو ماڵاو سامانیمان بەناخی زەویدا بردە خوارەوەو، هیچ دەستەوتاقمێكیش نەیانتوانی فریای كەونو لەدەست ڕقو قیینی خودا ڕزگاری بكەن. بێگومان لەو كەسانەش نەبوو كە ڕزگاریان ببێت. لەملاشەوە ئەوانەی تادوێنێ خۆزگەو ئاواتیان پێ دەخواست، گوتیان (ئەی هاوار، سەد داخ، بەس نەبوو ئێمەش وەك ئەو تیانەچووین.. ئەی هاوار بەراستی خودا ڕزقو ڕۆزی بدات بەهەركەسێك یان كەمی كاتەوە، بێ حیكمەتو بێ مەڵامەت نیە، خۆ ئەگەر فەزڵاو منەتی خودا لەسەرمان نەبوایە، ئەوا ئێمەشی بە ناخی زەویدا دەبردە خوارێو سەرنگوم دەبووین- ئەی هاوار چەند دیارە، كە كافرانو سپڵەو خوانەناسان، هەرگیز شادو سەرفراز نابن). جائیتر دەبا خەڵكی هەموویان دڵنیابن لەوەی، كە ئەو خانەوماڵەی قیامەت ئەو بەهەشتە بەرینەمان بۆ ئەوكەسانە ئامادەكردووە، كە پلەی بەرزو پایەداریو گەورەیی سەرزەوییان ناوێتو پێی تەفرە نادرێنو، فەسادو شێواندنو تاوانیان لەسەر زەوی پێ ئەنجام نادەن، سەرئەنجامو چارەنووسی بەختەوەریی دواڕۆیش، هەر بۆ خواناسو لەخواترساوو پارێزگارانە.

