سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قوربانی و شێوه‌ی ئه‌نجامدانی
كردنی قوربانی دروشمێكه له دروشمه‌كانی ئیسلام و موسڵمانان ، له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (ابراهیم سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌و كاته‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكرد، به كوشتنه‌وه‌ی كوره‌كه‌ی حه‌ره‌تی ئیسماعیل (سه‌لامی خوای لێ بێت) ،
ئه‌مه‌ش تاقی كردنه‌وه بوو له لای خوا بۆ حه‌زره‌تی ابراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌و كاته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه ته‌واو به‌و ابراهیم(سه‌لامی خوای لێ بێت) ده‌رچوو شایسته‌ی ئه‌وه بوو پێی بڵێن ( خلیل الله ) واته خۆشه‌ویستی خودا .
له ئاینی ئیسلام قوربانیكردن له ساڵی دووه‌می كۆچی ده‌ستی پێكرد ، قوربانی كردن ئه‌سلی هه‌یه به به‌ڵگه‌ی قورئان ، و فه‌رمایشته‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) ، و كۆی زانایانی ئیسلام ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( إِنَّآ أَعْطَيْنَاكَ ٱلْكَوْثَرَ } * { فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنْحَرْ } * { إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلأَبْتَرُ ) واته: ئه‌ی پێغمبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) ئێمه خێر و چاكه‌ی هه‌ردوو جیهانمان پێداوی ، كه‌واته نوێژ بۆ خوا بكه‌و قوربانیش بكه ، بێگومان هه‌ر ناحه‌زانی تۆ بێ ناونیشانن و وه‌چاغ كوێرن .
به‌ڕێزان:
ئه‌م قوربانیكردنه سونه‌تی پێغمبه‌ر ابراهیمه (سه‌لامی خوای لێ بێت) ، كه پێغمبه‌ری ئێمه‌ش له نه‌وه‌ی ابراهیمه سه‌لامی خوایان لێ بێت ، ئه‌و پێغمبه‌ر ابراهیمه‌ی كه كاتی خۆی دووعای كرد له‌خوا ، كه پێغمبه‌ر ( محمد) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بنێرێت بۆ خه‌ڵكه‌كه . هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ : ( رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ) واته: په‌روه‌ردگاره بۆ ئه‌وانه‌ی له دواڕۆژه‌وه دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیانه‌وه بۆیان ڕه‌وانه بكه ، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه ، فێری كتابه پیرۆزه‌كه‌ی تۆیان بكات ، واته ( قورئانی پیرۆز ) وه‌دانایان بكات ، تا دڵ و ده‌رونیان پاك بكاته‌وه له ڕه‌وشتی خراپه ، به‌ڕاستی خوایه هه‌رتۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی و دانای .
هه‌روه‌ها :
پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : ( ما عمل ابن آدم من عمل يوم النحر أحب إلى الله من إهراق الدم) واته : نه‌وه‌ی ئاده‌م له ڕۆژی جه‌ژن هیچ شتێك ناكات باشتر بێت له خوێن ڕشتن ، واته قوربانی كردن :
پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ : (عن أنس قال ضحى النبي صلى الله عليه وسلم بكبشين ) واته: پێغه‌مبه‌ر دوو به‌رانی كرده قوربانی (عن عائشة أو عن أبي هريرة أن النبي - صلى الله عليه وسلم ضحي بِكَبَشٍ اَخَذَهُ فَاَضجَعضهٌ وذَبَحَهُ وقاَل : بسم الله اللهمَ تَقَبَل مِن محمد وأل محمد وَمِن أُُمَتهِ محمد وضَحى بِه - ) واته عائیشه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر یه‌ك به‌رانی كرد به قوربانی خۆی ، گرتی و درێژی كرد و كوشتیه‌وه . فه‌رمووی : به‌ناوی خوای گه‌وره، خوایه ئه‌م قوربانیه له موحه‌مه‌د وه‌ربگریى ، له كه‌س و كاری وه‌ربگری ، له ئومه‌تی موحه‌مه‌د وه‌ربگری ، پاشان كردی به‌قوربانی .
به‌ڕێزان:
ته‌نها 3 ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی ده‌بن كه بریتین له .
یه‌كه‌م / حوشتر : مه‌رجی حوشتر ئه‌وه‌یه پێنج ساڵی ته‌وا كردبێ و چوبێته ساڵی شه‌شه‌م ،
دووه‌م / ڕه‌شه وڵاغ : مه‌رجی ڕه‌شه وڵاغ و بزن ئه‌وه‌یه: دوو ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی سێه‌م
سێه‌م / مه‌ڕ و بزن : مه‌رجی مه‌ڕ ئه‌وه‌یه : یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێ و چوبێته ساڵی دووه‌م .
به‌ڕێزان:
حوشتر و ڕه‌شه وڵاغ به حه‌وت قوربانی ده‌چن ، واته : به حه‌وت كه‌س ده‌توانن وشترێك یان وڵاغیك بكه‌نه قوربانی ، بۆ هه‌ر یه‌كێك قوربانیه‌ك ده‌بێت ، به‌ڵام بزن و مه‌ڕ بۆیه‌ك قوربانی ده‌بن ، واته بۆ یه‌ك كه‌س ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌وانیش زیاتر له‌یه‌ك ده‌بن .
هه‌روه‌ها :
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌كرێته قوربانی ده‌بێت بێ كه‌موو كورتی بێت و سه‌لامه‌ت بێت ، نابێت عه‌یبێكی وای هه‌بێت زه‌ره‌ر له گۆشته‌كه‌ی بدات ، وه‌ك : لاوازی و شێتایه‌تی و ، شله‌ی ، و كۆره‌ی ، و نه‌خۆشی و ، گوڕواتی ، و شتی تر .
هه‌وه‌ها :
كاتی قوربانی كردن ده‌ست پێده‌كات له دوای نوێژی جه‌ژن ، تا سێ ڕۆژ له دووای ڕۆژی جه‌ژن ، هه‌ركات قوربانی بكه‌ی درووسته .
هه‌وه‌ها:
سونه‌ته له كاتی كوشتنه‌وه‌ی بڵێی ( بسم الله واللهُ أكبر ) ، باش وایه خاوه‌ن قوربانی خۆی ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ببڕێ ، ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یتوانی یه‌كێك ده‌كاته وه‌كیلی خۆی ، به‌ڵام پێویسته حه‌قی ماندوو بونی بداتێ .
هه‌وه‌ها :
واباشه خێزانی ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی ده‌كات و خۆشی له قوربانیه‌كه بخوات ، ئه‌گه‌ر نه‌زر نه بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زر بوو ئه‌وه ته‌نیا خاوه‌ن قوربانی لۆی نیه بخوات ، بۆ خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ئاسایه .
به‌ڕێزان:
قوربانی زۆر گه‌وره‌یه هه‌تا لای هه‌ندێ زانایان : واجبه ، ئه‌گه‌ر بۆمان بكرێت ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قوربانیش ده‌كه‌ن پێویسته ئاژه‌ڵه‌كانیان به جوانی بكوژنه‌وه ، ژینگه پیس نه‌كه‌ن ، كۆڵان به خوێن نه‌كه‌ن ، له دابه‌شكردنی گۆشت جیاوازی نه‌كه‌ن .
وه‌رگيراوه له سايتى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان //
http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=99

