ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

یە كەم كەس كە دەچێتە ناو بەهەشت هبه‌شى دووه‌م

یە كەم كەس كە دەچێتە ناو بەهەشت  هبه‌شى دووه‌م
وە هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕوونی كردۆتەوە كە هەژارە كۆچكەرەكان لە وێدا پێشڕەوی ئەو كۆمەڵەن كە دە چنە بەهەشت, لە عەبدوڵای كوڕی عەمرەوە رضی الله عنه دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
فەرموویەتی : ((... أول من یدخل الجنە من خلق الله , الفقرا‌ءالمهاجرون الذین یسدبهم الثغور, وتتقی بهم المكاره*, ویموت احدهم وحاجته فی صدره , لا یستطیع لها قضا‌و , فیقول الله لمن یشا‌و من ملائكته : ایتوهم فحّیوهم , فیقول الملائكە : ربنا نحن سكان سماواتك و خیرتك من خلقك أفتأمرنا ان ناتی هۆلا‌و , فنسلم علیهم ؟ قال (الله تعالی): انهم كانوا عبادا یعبدونی لایشركون بی شیئا , وتسد بهم الثغور , وتتقی بهم المكاره , ویموت أحدهم وحاجته فی صدره لایستطیع لها قضا‌ء , فتأتیهم الملائكە عند ژلك , فیدخلون علیهم من كل باب . [سَڵامٌ عَڵیْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَی الدَّاڕ }(الرعد : 24) ))(88)اخرجه: احمد(2/168)(6570)وقال محققه: اسناده جید, والاصفهانی((حلیە الاولیاء))(1/347), والبزار(3665), والحاكم(2/71)وصححه وافقه الذهبی, والبیهقی((شعب الایمان))(1038), وقال الهیثمی((المجمع))(10/259), رواه احمد والبزار والطبرانی ورجالهم پقات, وابن حبان(7421) وقال محققه: اسناده صحیح, وصححه الشیخ احمد شاكر فی تحقیق((المسند))(6570)(10/76), وصححه الشیخ اڵالبانی فی((صحیح الترغیب))(3183)  . واتە: ((...یەكەم دروستكراوانێكی خوا كە دەچنە ناو بەهەشتەوە هەژارە كۆچكەرەكانن كە هەموو كەلێنێكیان پێ‌ پڕ دەكرایەوە وە هەموو ناڕەحەتیەكیان پێ‌ دوور دەخرایەوە , ئەوانە بە ئاواتی خۆیانەوە سەریان دەنایەوە و نەیان دەتوانی بەدی بهێنن , خوای گەورە بەو فریشتانەی خۆی دەفەرموێت : بڕۆن پێشوازیان لێ‌ بكەن , فریشتەكان دەڵێن : ئەی خودایە ئێمە نیشتەجێی ئاسمانەكانی تۆین وە چاكترین دروست كراوانی تۆین ئایا فەرمانمان پێ‌ دەكەیت كە بچینە لای ئەوانە و سەلامیان لێ‌ بكەین ؟ خوای گەورە دەفەرموێت : ئەوانە بەندەی من بوون دەیان پەرستم و هیچ هاوتایان بۆ بڕیار نە دە دام وە هەموو كەلێنێكیان پێ‌ پڕ دەكرایەوە و هەموو ناڕەحەتیەكی ڕۆژگاریان پێ‌ دوور دەخرایەوە , یەك لەوانە دەمرد و هیواكانی لە ناو سینگیدا بوو نەیدەتوانی بیهێنێتە دی , فریشتەكانیش لە وێدا لە هەموو دەرگاكانەوە پێشوازیان لێ‌ دەكەن و دەڵێن : سەلامتان لێ‌ بێت بە هۆی ئارام گریتانەوە گەیشتنە چاكترین دوا هەوارگەتان )). 
وە لە ڕیوایەتێكی تردا پیغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : ((... اول ثلە یدخلون الجنە الفقرا‌و المهاجرین : الذین تتقی بهم المكاره , اذا امروا سمعوا وأطاعوا , وان كانت للرجل منهم حاجە الی السلطان لم تقچ له حتی یموت وهی فی صدره , وانّ الله عزوجل لیدعوا یوم القیامە الجنە فتأتی بزخرفها وزینتها فیقول : این عبادی الذین قاتلوا فی سبیلی و قوتلوا و اوذوا فی سبیلی و جاهدوا فی سبیلی ادخوا الجنە , فیدخلونها بغیر حساب {عذاب}, و تأتی الملائكە فیسجدون فیقولون : ربنا نحن نسبح بحمدك اللیل و النهار و نقدس لك , من هۆلا‌و الژین اثرتهم علینا؟ فیقول الرب عزوجل : هۆلا‌و الذین قاتلوا فی سبیلی , و اوذوا فی سبیلی , فتدخل علیهم الملائكە من كل باب : [سَڵامٌ عَڵیْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَی الدَّاڕ ] (الرعد : 24) ))(89)اخرجه : أحمد(6571) وقال محققه: حدیپ صحیح, والحاكم(2/71) وصححه ووافقه الژهبی . واتە: (( یەكەم كۆمەڵا  كە دەچنە بەهەشتەوە هەژارە كۆچكارەكانن ئەوانەن كە ناڕەحەتیەكانی ڕۆژگاریان پێ‌ دوور خرایەوە ئەگەر فەرمانیان پێ‌ بكرایە گوێڕایەڵیان دەكرد, و ئەگەر یەكێكیان پێویستیەكی بەكار بە دەستێك هەبووایە ئەوا ئەو پێویستیەی بۆ نە دەهاتە دی و بەو ئاواتەوە سەری دەنایەوە , وە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە بانگی بەهەشت دەكات و ئەویش بەخۆڕازاندنەوە و جوانی یەكانیەوە دێت و خوای گەورە دەفەرموێت : لە كوێن ؟ بەندەكانی من ئەوانەی لە پێناوی مندا بە شەڕ هاتوون و شەریان لەگەڵا كراوە و ئازاردراون و كوژراون با بچنە ناو بەهەشتەوە, و ئەوانیش لەوێدا دەچنە ناو بەهەشتەوە بەبێ‌ لێپرسینەوە , و فریشتەكان دێن و سوجدە بۆ خوای خۆیان دەبەن و دەڵێن : ئەی پەروەردگارمان ئێمە شەو و ڕۆژ تەسبیحات و سوپاسی تۆ دەكەین و بە گەورەت دەزانین, ئەمانە كێن كە پێش ئێمەت خستوون ؟ خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ئەوانە ئەو كەسانەن كەلە پێناوی مندا بەشەڕ هاتوون و شەڕیان لەگەڵا كراوە و ئازاردراون , فریشتەكانیش لە هەموو دەرگاكانەوە پێشوازیان لێ‌ دەكەن و دەچنە لا یان و پێیان دەڵێن : ((سلام علیكم بما صبرتم)) واتە : (سڵاوتان لێ‌ بێت بۆ ئارام گرتن و خۆڕاگریتان) )). 
وە یەكەم كەس لە هەژارە كۆچكارەكان كە دەچێتە ناو بەهەشتەوە ئەبو بەكری صدیقە رچی الله عنه پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە ئەبوبەكری فەرموو : ((...اما انّك یا ابا بكر اول من یدخل الجنە من امتی...))(90)اخرجه : ابو داود(4652), والحاكم(2/73) وصححه علی شرگهما ووافقه الذهبی, والامام احمدفی ((الفضائل))(593) وقال محققه: اسناده صحیح لغیره, وچعفه الشیخ الالبانی فی((سلسلە اڵاحادیپ الچعیفە))(1745), و((المشكاە))(6024) واتە : ((... تۆ ئەی ئەبو بەكر یەكەم كەس دەبیت لە ئومەتەكەم كە دەچیتە ناو بەهەشتەوە ...)), وە هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕوونی كردۆتەوە كە هەژارە كۆچكەرەكان پێش دەوڵەمەندەكانیان بە چل ساڵ یان پێنچ سەد ساڵ دەچنە ناو بەهەشتەوە (والله اعلم). 
لە عەبدوڵای كوڕی عەمرەوە رضی الله عنه دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((... بشر فقرا‌و المهاجرین انهم لیدخلون الجنە قبل الاغنیا‌ء((یوم القیامە)) بأربعین خریفا...))واتە : ((... مژدە بدە بە هەژارە كۆچكەرەكان كە ئەوان بەچل ساڵا پێش دەوڵەمەندەكان ((لە ڕۆژی دوایدا)) دەچنە ناو بەهەشتەوە...)) . پێ‌ دەچێت پێش سەرجەم موسوڵمانانی بەهەشت بە چل ساڵ بچنە ناو بەهەشتەوە. وە لە دوای هەژارە كۆچكارەكان ئەنصاریەكان دەچنە ناو بەهەشتەوە, پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : ((... الانصار ... اول من یدخل الجنە من أمتی ))( .واتە : ((ئەنصاریەكان یەكەم كەسانێكن لە ئومەتەكەم كە دەچنە ناو بەهەشت )). وە لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێت : (( ان فقرا‌ء المهاجرین یدخلون الجنە قبل أغنیائهم بمقدار خمسمائە عام واتە : (( هەژارە كۆچكەرەكان پێش دەوڵەمەندەكانیان بە ماوەی پێنج سەد ساڵا دەچنە ناو بەهەشتەوە )). 
وە ئەم هەژارانە فریشتەكان پێشوازیان لێ‌ دەكەن كاتێ‌ كە دەچنە ناو بەهەشتەوە, وە دەورە یان ئەدەن وە خوای گەورە لە زیادەی جگەری نەهەنگ خواردنیان دەداتێ‌ وە لە ڕووباری سەلسەبیل ئاویان پێ‌ نۆش دەكات , وەكو لە فەرموودەكەی سەوباندا رچی الله عنه هاتووە كە پێغەمبەر  (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((... قال (( الیهودی )) فمن اول الناس إجازە )) واتە: ((... جولەكەیەك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتی: یەكەم كۆمەڵا ڕێیان پێ‌ دەدرێت بۆ چوونە ناو بەهەشت كێن؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (( فقرا‌و المهاجرین, قال الیهودی: فماتحفتهم حین یدخلون الجنە ؟ قال : زیادە كبد النون, قال: فما غذاؤهم علی اثرها؟ قال: ینحر لهم پور الجنە الذی كان یأكل من أطرافها ))( واتە: ((هەژارە كۆچكەرەكانن,پاشان وتی: خواردنی چیان دەدرێتێ‌ ؟ فەرمووی: زیادەی جگەری نەهەنگ,پاشان وتی: كام خواردنیان لە دوای ئەوە پێ‌ دەدرێت؟ فەرمووی: گایەكی بەهەشتیان بۆ سەر دەبڕدرێت كە لە تەنیشتی و لای بەهەشتا دەلەوەڕێت...)). 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز