سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(عوسمانی کوڕی مه‌ظعون ) خواپه‌رستـێک ژیان خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌تی .. ( به‌شى دووه‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ که‌واته کۆچ‌کردوان له حه‌به‌شه به دڵنیایى و هێمنیه‌وه ژیان و.. (عوسمانى كوڕى مةظعون)یش له گه‌ڵیاندا ژیا‌و له‌و غوربه‌ته‌شدا فێل و ته‌ڵه‌که‌ى (ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) ى ئامۆزاى له یاد نه‌چوو بوو که له پال ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ى که به‌و و که‌سانى دیکه‌ى گه‌یاندبوو، ده‌ستى دابووه داشۆرینى و به‌ڵێنى پێده‌دا که:
تریش نبیلا لا یواتیک ریشها وتبری نبالا، ریشها لک أجمعُ
وحاربت أقواما کراما أعزه وأهلکت أقواما به‌م کنت تفزعٍ
ستعلم إن نابتک یوما ملمَّة وأسلمک الأوباش ما کنت تصنع
* * *
له کاتێکدا که کۆچکاران له‌و ولآته‌ى کۆچیان بۆکردبوو په‌رستشى خوایان ده‌کرد و، ئه‌وه‌ى له قورئان پێیان بوو ده‌یانخوێنده‌وه و، سه‌ره‌ڕاى غوربه‌ت جۆشێکى گیانى که‌م وێنه‌یان هه‌بوو..
هه‌واڵیان بۆ ده‌هات که قوڕه‌یش موسڵمان بوون و، له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رى خوادا ( درودى خواى له‌سه‌ر ) کڕنووش بۆ خوداى تاکى به ده‌سته‌لآت ده‌به‌ن..
ئا لێره‌دا کۆچ‌کردوان شت و مه‌کى خۆیان پێچایه‌وه‌و به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و شادیه‌وه به‌ره‌و (مه‌ککه) هاتنه‌وه، شنه‌باى ئه‌وینیان پێشیان که‌وتبوو..
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که له ده‌وروبه‌رى نزیک بوونه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌باره‌ى موسڵمان بوونى قوڕه‌یشه‌وه پێیان گه‌یشتبوو درۆ بوو..
ئا له‌و ساته‌دا له ده‌ستیان ده‌رچووبوو، سه‌یریان کرد په‌له‌یان کردووه، به‌لآم چۆن بڕۆن ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا که له پێش چاویان..!!!
بێ باوه‌ڕانى (مه‌ککه)ش گوێبیستى هه‌واڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و نێچیره بوون که له مێژه له دوى وێل بوون و تۆڕییان بۆ گرتنى هه‌ڵده‌دا.. ئێستاش ئا ئه‌وه‌تانێ، هه‌لى ره‌خساوه‌و، قه‌ده‌ره‌کانى هێناویه‌تى..!!
(په‌ناهێنده‌ى) له‌و کاته‌دا یه‌کێک بوو له داب و نه‌ریته پیرۆز و رێزداره‌کانى عه‌ره‌ب، گه‌ر پیاوێکى بێده‌سته‌لآت له په‌ناى ده‌سته‌لآتدارێکى قوڕه‌یشیدا خۆى په‌نا بدایه، ئه‌وا ده‌بوویه قه‌لآیه‌کى به‌رگریکار بۆى نه خوێنى ده‌ڕژا و، نه ئارامى ده‌شێوێنرا..
هه‌موو گه‌ڕاوه‌کانیش وه‌ک یه‌ک نه‌بوون له ده‌سته‌که‌وتنى په‌ناداندا..
له‌و پێناوه‌دا که‌مێکیان توانیان په‌نا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، له‌وانه (عوسمانى كورى مةظعون) چووه په‌ناى (وه‌لیدى کوڕى موغیره).
به‌مجۆره به هێمنى و دڵنیایى گه‌ڕایه‌وه (مه‌ککه) و به‌رێگاوبانه‌کانیدا ده‌ڕۆیشت و ده‌چوویه کۆڕ و دانیشتنه‌کانى به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌که‌م سه‌یر بکرێت یان ئازار بدرێت.. ( کۆتایى به‌شى دووه‌م )

