ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

جۆرەكانی (با) لە قورئانی پیرۆزدا..له‌ قورئاندا

جۆرەكانی (با) لە قورئانی پیرۆزدا..له‌ قورئاندا

نووسينى/ سه‌روه‌ر حسن //نووسينگه‌ى ته‌فسير ///خوای پەروەردگار دەفەرموێت{وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (22)} [الحجر] واتە: ئێمە (با)مان كردووە بەهۆكاری پیتاندنی ڕووەك و دارو درەخت،

و هەر بەهۆی باوە، باران لە ئاسمانەوە دەبارێنین و ئێوەی پێ‌ تێراو دەكەین، بێئەوەی ئێوە ئەو ئاوانەتان خەزن كردبێت.

لە زانستی نوێدا ئەم ئایەتە ڕاڤە كراوە، (با) پیتێنەری ڕووەكەكانە... دوای ئەوەی سەلمێنراوە كە زۆرێك لە ڕووەكەكان پێویستیان بە (با) هەیە وەك یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی پیتاندن.
با پیتێنەری ئەو هەورانەشە كە بارانیان لێوە دەبارێت. با هەڵم بەرزدەكاتەوە، هەورەكان دروستدەكات، باران پێكدێنێت.
جۆرەكانی (با) وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەیان پێداوە، لەم ئایەتانەی خوارەوەدا دەردەكەوێت:
{إِنْ يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْڕهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (33)} [الشورى]، واتە: خۆئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاكە دەوەستن و لەكاردەكەون، بەڕاستی ئا لەم توانا و دەسەڵاتەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ هەر كەسێك كە خۆگر و سوپاسگوزارە.
خوای گەورە دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِڕيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَڕحُوا بِهَا جَاءَتْهَا ڕيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِڕينَ (22)} [يونس] واتە: (ئەی هاوەڵگەران) خوا ئەو زاتەیە كە لە وشكانی و دەریادا هاتوچۆتان پێدەكات، هەتا ئەو كاتەی كە لە كەشتییەكاندا دەبن و دەیانگوێزنەوە بەهۆی با و شەماڵێكی پاك و ئارامەوە و هەموان پێی دڵخۆشن، ئەوە بایەكی توند و بەهێز و سەخت بەرەو كەشتییەكە بێت و هەڵبكات، لە هەموو لایەكەوە شەپۆل بۆیان بێت، ئیتر وا بزانن كە دەورە دراون و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە، ئا لەوكاتەدا خەڵكەكە بەسۆزەوە) هانا و هاوار بۆ خوا دەبەن، دڵنیان خوا نەبێت كەس ناتوانێت فریایان بكەوێت، لەكاتێكدا بیروباوەڕ و ئاینیان بەتەواویی پاك و پوخت و یەكلایی دەكەنەوە بۆ خوا، بۆیە بەسۆزەوە دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر لەم بەڵایە، لەم تەنگانەیە، ڕزگارمان بكەیت، ئەوە بەڕاستی دەچینە ڕیزی سوپاسگوزارانتەوە.
هەروەها خوای مەزن دەفەرموێت:{أَمْ أَمِنْتُمْ أَنْ يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَى فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِنَ الرِّيحِ فَيُغْڕقَكُمْ بِمَا كَفَرْتُمْ ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِ تَبِيعًا (69)} [الإسراء]، واتە: ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی جارێكی تر لە كەشتیدا ڕێتان بكەوێتە ناو دەریاوە، ئەوسا بایەكی بەهێزی سەخت هەڵبكاتە سەرتان، ئینجا بەهۆی كافربوون و یاخیبوونتانەوە نوقمی دەریاتان بكات؟! لەوەودوا كەسیشتان دەستنەكەوێت بتوانێت داكۆكیتان لێبكات لای ئێمە!!
یان دەفەرموێت:{سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ (7)} [الحاقة]، واتە: حەوت شەو و هەشت ڕۆژ هەڵیكردە سەریان، بەردەوام  و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ‌ بوویتایە) ئەو خەڵكە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەكەوتن هەروەك قەدی دارخورمای لەڕیشە هەڵكەنراو، چۆن بەئاسانی دەكەوێت و شەق دەبات.
پەروەردگار دەفەرموێت:{فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ ڕيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَحِسَاتٍ لِنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَى وَهُمْ لَا يُنْصَرُونَ (16)} [فصلت]، واتە: ئەوسا ئیتر ئێمە بایەكی توند و زۆر ساردمان هەڵكردە سەریان لە چەند ڕۆژێكی شومدا، تا هەر لە ژیانی دونیادا بە سزای سەرشۆڕیان بگەیەنین و تاڵاو بكەین بە گەروویاندا، بێگومان سزای قیامەت زیاتر سەرشۆڕكەر و تاڵترە و ئەوانە سەرفراز و ڕزگار نابن.
زانایانی ئەم سەردەمە (با) دابەش دەكەن بۆ بەشگەلی جیاواز بۆ سوودی فڕۆكەوانی و كەشتیەوانی بەگشتی، هەر بەشێكیش ناوێكی نێودەوڵەتی بۆ دانراوە.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز