سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌نا گرتن به‌خودا له ئاشوب و ئه شکه‌نجه‌ى گۆڕ
نوسینى: د.عمر سلیمان
وه‌رگیرانى: ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاشوب و ئه شکه‌نجه‌ى گۆڕ له په‌رژنگ و ترسه هه‌ره گه‌وره‌کانن, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له نوێژ و کاته‌کانى تریشدا په‌ناى له‌م دوانه به خودا ده‌برد و فه‌رمانیشى ده‌دا هاوه‌لآنى وابکه‌ن.
له‌فه‌رموده‌که‌ى عائیشه‌دا هاتوه که ژنه جوله‌که‌که پێى ده‌ڵێ: خودا له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ په‌نات بدا, ده‌ڵێ: له‌باره‌ى ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕه‌وه, پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم کرد, فه‌رموى ((نعم, عذاب القبر: بةلَىَ ئةشكةنجةىطؤڕ)), ده‌ڵێ له پاش ئه‌م ڕوداوه دیتم پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ر نوێژێکى بکردبا خۆى به خودا په‌نا ده‌دا له ئه‌شکه‌نجه و ئازارى گۆڕ.
له ئه‌نه‌سه‌وه, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم دوعاى ده‌کرد و ده‌یفه‌رمو:
((اللهم, إنى أعوذ بك من العجز والكسل والجبن والبخل والهرم, وأعوذ بك من عذاب القبر, وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات)) واته: خودایه په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له که‌نه‌فتى و ته‌مبه‌ڵى و, ترسنۆکى و رژدى و پیرى, هه‌روه‌ها خۆ به تۆ په‌نا ده‌گرم له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ, خۆ به‌تۆ په‌نا ده‌گرم له ئاشوبى ژین و مردن.
له عائیشه‌وه هاتوه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رمو: (اللهم إنى أعوذ بك من الكسل والهرم والمأثم والمغرم, ومن فتنة القبر وعذاب القبر)) واته: خودایه, په‌نا به تۆ ده‌گرم له ته‌مبه‌ڵى و پیرى و له گوناه و له قه‌رزارى, هه‌روه‌ها له ئاشوبى گۆڕ, له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به هاوه‌لآنى ده‌فه‌رمو: ((تعوذوا بالله من عذاب القبر)) واته: خۆ به‌خودا په‌نا بگرن له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ. ئه‌وانیش ده‌یان وت: (نعوذ بالله من عذاب القبر) واته: خۆمان به خودا ده‌گرین له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ.
هه‌روه‌ها پێ ده‌فه‌رمون: ((أستجيروا بالله من عذاب القبر, فإن عذاب القبر حق)) واته: خۆ بده‌نه پاڵ خودا له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ, چونکه ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ هه‌قه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانى ده‌دانێ خۆ له چوار شتان په‌نا بگرن, ده‌یفه‌رمو: ((استعيذوا بالله من عذا القبر, إستعيذوا بالله من جهنم, استعيذوا بالله من فتنة المسيح الدجال, استعيذوا بالله من فتنة المحيا والممات)) واته: خۆ به‌خودا په‌نا بگرن له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ, خۆ به خودا په‌نا بگرن له دۆزه‌خ, خۆ به خودا
هه‌روه‌ها فه‌رمانى وابو, له‌پاش شاده‌هێنان له نوێژدا خۆ په‌ناده‌ن له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ, له ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلى لله علیه وسلم فه‌رموى: (إذا تشهد أحدكم فليستعذ باللة من أربع , يقول : اللهم إني أعوذ بك من عذاب جهنم, ومن عذاب القبر, ومن فتنة المحيا والممات, ومن شر فتنة المسيح الدجال) واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان له نوێژیدا شاده‌ى هێنا با خۆى له چوار شتان په‌نادا, بڵێ:َ(اللهم إني أعوذ بك من عذاب جهنم, ومن عذاب القبر, ومن فتنة المحيا والمماة, ومن شر فتنة المسيح الدجال) واته! من خۆم به تۆ په‌نا ده‌گرم له ئه‌شکه‌نجه و ئازارى دۆزىخ و, له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ‌و, له ئاشوبى ژین و مردن, له خراپى ئه‌زمون و ئاشوبى مه‌سیحى ده‌جال).
له ئیبنى عباسه‌وه هاتوه که پێغه‌مبه‌ر صلى لله علیه وسلم ئه‌م نزایه‌ى فێرکردن, وه‌کو فێرکردنى یه‌کێک له سوره‌ته‌کانى قورئان: (اللهم إنا نعوذ بك من عذاب جهنم, وأعوذ بك من عذاب القبر, وأعوذ بك من فتنة المسيح الدجال, وأعوذ بك من فتنة المحيا والممات) واته: خودایه ئێمه په‌نا به تۆ ده‌گرین له ئه‌شکه‌نجه‌ى دۆزه‌خ و, خۆ به تۆ په‌نا ده‌گرم له ئه‌شکه‌نجه‌ى گۆڕ و , خۆ به تۆ په‌نا ده‌گرم له ئاشوبى مه‌سیحى ده‌جال و, په‌نا به تۆ ده‌گرم له ئاشوبى ژیان و مردن.

