ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

یە كەم كەس كە دەچێتە ناو بەهەشت به‌شى سێ يه‌م

یە كەم كەس كە دەچێتە ناو بەهەشت به‌شى سێ يه‌م
لە ڕیوایەتێكی ئەبی سەعیدی خودری دا رچی الله عنه دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (( ثور ونون یأكل من زیادە كبدهما سبعون الفا...)). واتە: ((یەكەم خواردنیان زیادەی جگەری گا و نەهەنگە كە حەفتا هەزار لێی دەخوات )),
وە لە ڕیوایەتێكی تردا دە فەرموێت: (( أول شئ یأكله أهل الجنە رأس پور وكبد حوت...))(96). واتە: (( یەكەم شتێك كە ئەهلی بەهەشت دەیخۆن سەرو كەللەی گایەكە لەگەڵا جگەری نەهەنگێك )). وە لە ڕیوایەتەكەی سەوبانەوە رضی الله عنه دەفەرموێت: ((...... قال: فما شرابهم علیه ؟ )) واتە: (( پرسیار كرا خواردنەوەیان لە دوای ئەوە چی یە؟ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ((من عین تسمی سلسیلا. واتە: (( لە كانیاوێكی بەهەشت كە پێی دەوترێت سەلسەبیل )). 
پاشان هاوەڵە بەڕێزەكان جێگەی خۆیان دەگرن لە بەهەشت دا خۆیان هاوسەر و خێزانەكانیان و نەوەكانیان پێش هەموو موسوڵمانانی تر بەگشتی, وەكو لە فەرموودەكەی ڕوفاعەدا رچی الله عنه هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((... ولقد وعدنی ربی ان یدخل من أمتی سبعین ألفا بغیر حساب وانی ڵارجوا ان لا یدخلوها, حتی تتبۆوا أنتم ومن صلح من أزواجكم (( وذیاریاتكم )) مساكن فی الجنە )) واتە: ((... خوای گەورە بەڵێنی پێداوم كە حەفتا هەزار كەس لە ئومەتەكەم بەبێ‌ لێپرسینەوە بچنە ناو بەهەشتەوە هیوادارم ئەوان نەچنە ناوی تاكو ئێوەی هاوەڵان خۆتان و ژنەكانتان و كوڕەكانتان و منداڵەكانتان شوێنی خۆتان وەردەگرن لە بەهەشت دا پێش ئەوان )). 
وە یەكەم كەس لە هاوەڵەبەڕێزەكان كە دەچنە ناو بەهەشتەوە, كۆچكەرە بەڕێزەكانن وەكو لە فەرمودەكەی عەبدوڵای كوڕی عەمرودا رضی الله عنه هاتووە كە دەفەرموێت پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) پێی وتم: (( اتعلم اول زمرە تدخل الجنە من أمتی؟)) واتە: ((ئایا دەزانیت یەكەم كۆمەڵا لە ئومەتەكەم كێن كە دەچنە بەهەشت؟ )). "قلت: الله ورسوله أعلم " وتم: خواو پێغەمبەری خوا باشتر دەزانن, فەرمووی: (( المهاجرون یاتون یوم القیامە الی باب الجنە, ویستفتحون, فیقول لهم الخزنە أو قد حوسبتم؟ فیقولون: بأی شئ نحاسب؟ وانما كانت أسیافنا علی عواتقنا فی سبیل الله حتی متنا علی ذلك ؟ قال فیفتح لهم, فیقیلون فیه أربعون عاما قبل ان یدخلها الناس واتە: (( كۆچكارەكان لە ڕۆژی دوایدا دێنە بەردەم دەرگای بەهەشت وە دەرگایان بۆ دەكرێتەوە و دەرگاوانی بەهەشت پێ‌ یان دەڵێت : ئایا خوای گەورە لێپرسینەوەی لە گەڵدا كردن ؟ ئەوانیش دەڵێن لەكام شت لێمان بپرسێتەوە ؟ ئێمە شمشێرەكانمان بەردەوام بەسەر شانمانەوە بوو لە پێناوی خوادا دەجەنگاین تاكو لەسەر ئەوە مردین. دەفەرموێت: ئینجا دەرگای بەهەشتیان بۆ دەكرێتەوە,پێش ئەوەی خەڵكان بچنە ناوی بە چل ساڵا و ئەوان تیایدا دەحەوێنەوە )). 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز