سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆ سه‌فه‌ره دوور و درێژه‌که‌ت خۆت ئاماده بکه
ئاماده‌کردنى: شنه کۆیی
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێک هه‌رگیز یادى مردنى له‌یاد نه‌چێت، چونکه یادکردنه‌وه‌ى مردن نیشانه‌ى وشیارى و زیره‌کییه، پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (أفضل المؤمنين ايمانا، وأحسنهم خلقا وأكسهم، أكثرهم للموت ذكرا، وأحسنهم لمابعده استعدادا اولئك الاكياس).
واته: باشترینى موسڵمانان ئه‌وانه‌ن که جوانترین خوره‌وشتیان هه‌یه‌و وشیارترین و ژیرترین موسڵمانان ئه‌وانه‌ن که له هه‌موویان زیاتر یادى مردن ده‌که‌نه‌وه، وه له‌هه‌موویان چاکتر خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ دواى مردن.
هه‌رکه‌سێک زۆر یادى مردن بکات حه‌سوودى و دڵخۆشى به دونیا که‌م بێت، زۆر یادکردنى مردن سوودو قازانجى زۆرى تیایه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕداره‌کان، جا چ هه‌ژاربێت بێت یاخود ده‌وڵه‌مه‌ند.
ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى لةسةربيَت فةرموويةتى: (اكثروا ذكر هادم اللذات الموت فما ذكره عبد قط وهو في ضيق الا وسعه عليه ولا ذكره وهو في سعة الا ضيقه عليه) واته: زۆر بیرى مردن بکه‌ن که رووخێنه‌ر و له‌ناوبه‌رى خۆشیکانه، چونکه هه‌رکه‌سێک له‌ناره‌حه‌تى و هه‌ژارى و نه‌بوونیدا بیرى مردن بکات ئه‌و هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ته‌ى ده‌ڕه‌وێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌ش ساغى و بوغزیدا بووبێت و خواى له‌بیرچووبێته‌وه به‌س ته‌نها به بیرکردنه‌وه له مردن ئه‌وانه‌ى له‌پێش چاو سووک ده‌بێت و بێ سوودو بێ نرخیان ده‌کات). که‌واته مردن په‌ندى ئاده‌میزاد ده‌دات که خۆى بۆ قیامه‌ت ئاماده‌بکات.. بۆیه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (محمد) درودى خواى له‌سه‌ربێ داواى لێ کردووین که زۆر یادى مردن بکه‌ین وه هه‌ندێک ڕێگه‌ى نیشان داوین که ئه‌نجامى بده‌ین تا هانده‌رمان بێت بۆئه‌وه‌ى یادى مردن زیاتر بکه‌ین، که ئه‌ویش به چه‌ند ڕێگایه‌ک:
یه‌که‌م: زوو زوو سه‌ردانى گۆڕستانه‌کان بکه‌ین و سه‌ردانى گۆڕى خۆشه‌ویسته‌کانمان بکه‌ین که ئه‌وانیش وه‌کو ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه ئه‌و ژیانه‌یان ده‌گوزه‌راندن، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: سه‌ردانى گۆڕستان بکه‌ن، چونکه دڵ نه‌رم ده‌کات وه فرمێسک له چاوه‌کانتان دێنێته خواره‌وه‌و رۆژى کۆتایتان دێنێته‌وه یاد، سه‌ردانى گۆرستان بکه‌ن و قسه‌ى خراپ له ده‌متانه‌وه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه.
یه‌کێک له تابیعیه‌کان که ناوى (النضر بن المنذر) بوو ده‌فه‌رموێت: هه‌موو رۆژ سه‌ردانى گۆڕستان بکه‌ن به دڵتان، وه مردن بهێننه پێش چاوتان وه پاڵکه‌وتنى ناوگۆڕ بهێننه‌وه بیرتان، وه‌دڵنیابن ئه‌وه هه‌ردێته رێتان.
دووه‌م: سه‌ردانى ئه‌وانه بکه‌ن که‌وا له ڕێگه‌ى مردندان واته نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگ. هه‌روه‌ک ئیمامى عه‌لى ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێ ده‌فه‌رموێ: (ابلغ العظات النضر الي الاموات) واته کاریگه‌رترین ئامۆژگاریه‌کان ته‌ماشاکردنى مردووه‌کانه.
سێیه‌م: شوێن که‌وتنى جه‌نازه بۆ گۆڕستان وه‌ک پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لةسةربيَ) ده‌فه‌رموێت: (عودوا المريض واتبعوا الجنائز تذكركم الاخرة) وفی روایه ( فانها تذكركم الموت) واته زوو زوو سه‌ردانى نه‌خۆش بکه‌ن وه به‌دواى جه‌نازه‌دا بڕۆن، چونکه‌مردنتان بیردێنێته‌وه.

