ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كــورتەی چیـرۆكی (قاروون)..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

كــورتەی چیـرۆكی (قاروون)..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //(قارون) لە هۆزەكەی (موسا) بووە واتە لە بەنو ئیسرائیل بووە نەك (قیبطی) بێت. خودا موسای بۆ لای ئەویش ناردووە، وەك چۆن بۆ لای (فیرعەون)و هامانی وەزیری ناردووە. خودا پارەو سامانێكی زۆرو چەندین گەنجینەی پڕ لە

شتومەكی بەنرخی بە (قارون) دابوو، كە كلیلەكانیان هێندە زۆر بووە، قورس ببوون‌و لە قورسیدا بەچەندین پیاوی بەهێزو خاوەن توانا هەڵنەدەگیران. قارونیش ئەم ماڵا‌و سامانەی لەتاوان‌و زوڵم‌و دەسدرێژیدا بەكار دەهێناو خۆی پێ‌ گیڤ دەكردەوەو خۆی وەك پیاوێكی گەورەو بەدەسەڵات پێ‌ دەنواند، لەجیاتی ئەوەی سوپاسی خودای لەسەر بكات‌و خۆ بەكەمگرو لەخۆ بوردوو بێت. 

هەروەها قارون بەم دیاردەی دەوڵەمەندی‌و خۆبادان‌و خۆڕازاندنەوەیەوە ببووە مایەی فیتنەو بەڵا بۆ هەژاران‌و كەم دەستانی (بەنو ئیسرائیل). هۆزی (بەنو ئیسرائیل) لە ڕوانینیاندا بۆ قارون‌و گەنجینەو سامانەكەی بوون بە دووبەشەوە، بەشێكیان باوەڕیان بەخودا هێنابووو چاویان بڕیبووە پاداشت‌و رەزامەندیی خودا لەبەرئەمە بە موڵكی ئەو كابرایە فریویان نەخوارد بووو، ئاواتیان نەدەخواست وەك ئەویان لێ بێت، بەڵكو بەرهەڵستی قارونیان لەسەرخۆ بەگەورە دانان‌و ستەم‌و فەسادەكەی دەكردو، داوایان لێدەكرد ماڵا‌و سامانی لە پێناوی خوادا بەكاربهێنێ‌‌و بۆ سوودو بەرژەوەندیی بەندەكانی خودا تەرخانی بكات.
بەشێكی تریش لەو هۆزە بەموڵك‌و سامانی قارون سەرسام ببوون، چونكە تەرازووی هەق‌و ئەو پێوەرو رێساو بنەمایەشیان لەدەستدابوو، كە قارون‌و موڵك‌و سامانی پێ‌ هەڵسەنگێنن، بۆیەش بەڕای خۆیان ئەو دەوڵەمەندی‌و دەستڕۆیشتوویییەی (قارون)یان بەهۆكارێكی رەزامەندیی خوداو خۆشەویستی خودا بۆ قارون دادەناو ئاواتەخوازبوون، وەك ئەویان لێبێـت، چونكە گوایە بەختێكی گەورەی هەیەو زۆر بەختەوەرە.
((قارون)یش بەبۆنی ماڵا‌و سامان مەست ببوو، ئەمەش لەئاست هەقدا كوێری كردبووو، لەئاست بیستنی ئامۆژگاریی باوەڕداراندا كەڕی كردبوو. كاتێك داواشیان لێكرد، كە لەسەر نیعمەتی ماڵا‌و سامان‌و سوپاسی خودا بكات‌و لەڕێ‌ی سوودو بەرژەوەندیی‌و بواری حەڵاڵادا بیخاتە گەڕو، هەواڵی ئەوەیان پێ‌دابوو، كە ئەوە ماڵا‌و سامانی خودایە، نەك هی خۆی، كەچی بەم وتەیە وەڵامی دانەوە: (من بەزانست‌و شارەزایی‌و توانای خۆم ئەم ماڵا‌و موڵكەم بەدەست هێناوە).
ڕۆژێكیان بە بەرگی ئاڵا‌و واڵاو خۆرازاندنەوەی، بە دیاردەو لووتبەرزی‌و بە خۆنازینەوە، دەچێتە دەرەوەو بەنێو خەڵكیدا دەسووڕێتەوەو دڵی هەژاران دەلەرزێنێت‌و چاوانیان دەفڕێنێت‌و فریودەدات بەلای دنیادا، ئەوەبوو كەدیتیان، گوتیان: (خۆزگە ئێمەش وەك قارون دەوڵەمەندو بەختەوەر بووینایە، چونكە بەراستی خاوەنی بەخت‌و شانسێكی مەزنە)…بەڵام ئەو باوەڕدارانەی كە زانست‌و زانیارییان لەسەر حەقیقەتی دنیاو دواڕۆژ هەبوو، فریودارانیان بەم وتەیە ئامۆژگاری دەكرد:(كوڕە قوڕبەسەرتان وریابن‌و نەخەڵەتێن، هەر پاداشتی خودا باشترە بۆ ئەوكەسەی باوەڕی هێناوەو كردەوەی چاكی كردووە).
سوننەتی خودا لەسەر قارون بەدی هات‌و رق‌و توورەیی خودای بەركەوت، چونكە ئەو ماڵا سامانەی بووە هۆی سزادانی‌و تیاچوونی، ئەوەبوو خودا خۆی‌و ماڵا‌و سامانی‌و گەنجینەكانی‌و خانووەكەشی بەناخی زەویدا بردە خوارەوەو زەویی قڵیشاو قارون‌و سەرجەم موڵك‌و ماڵەكەی لەبەرچاوی بەنوئیسرائیل قووت داو هەموو خەڵكی ئەو هۆزی بەهەردوو بەشەكەوە (واتە بەوانەی ئیمانداربوون‌و بە موڵكی ئەوپیاوە نەخرۆشابوون، بەوانەش كە بەوە سەرسام‌و ئاواتەخوازبوون‌و دەیانەویست وەك ئەویان لێ بێت) هەموویان دیتیان قارون چیی بەسەرهات‌و دیتیشیان كەسێك نەبوو بەهانای بگات‌و بەرگریی لێ بكات، تەنانەت ئەو هەموو ماڵا‌و گەنجینەیەشی سوودێكیان بۆی نەبوو.
وەختێك (بەنوئیسرائیل) دیتیان قارون‌و سامانەكەی چییان بەسەرهات، باوەڕدارە دامەزراوو بەئاواتەكان باوەڕیان زۆرترو زیاتر بوو، ئەو كەسانەش كە تەفرەیان پێ خواردبووو، تادوێنێ‌ هیوای ئەوەیان دەخواست وەك قارون دەوڵەمەندبن، ئەوانیش راستییان بۆ دەركەوت‌و ئەو پەردەیەی سەرچاویای لاچووو سوپاسی خودایان كرد، كە وەك قارون نەبوون، ئەوەبووگوتیان (ئەی هاوار چۆن خودا رزق‌و رۆزیییەكی زۆر بە هەركەسێك دەدا كەخۆی خواستی دانایانەی لێی بێت‌و چۆن رزق‌و رۆزیش لە هەركەسانێكی دی كەم‌و تەنگ دەكاتەوە. ئەمانە بەخواستی خۆیەتی‌و ئەگەر چاكەو منەتی لەسەرمان نەبوایە‌و وەك قارونی لێ بكردینایە ئەوا ئێمەشی بەناخی زەویدا دەبردەخوارەوە، ئەی هاوار كافران شادو سەركەوتوو نابن).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز