ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هەژارەكان لەپێش دەوڵەمەندەكاندا دەچنە ناو بەهەشت به‌شى يه‌كه‌م..به‌هه‌شت

هەژارەكان لەپێش دەوڵەمەندەكاندا دەچنە ناو بەهەشت به‌شى يه‌كه‌م..به‌هه‌شت
دوای ئەوەی كە حەفتا هەزاری یەكەم دەچنە ناو بەهەشتەوە,وە لە دەستەی ئەوانە هەژارە كۆچكەرەكانن كە دەچنە ناو بەهەشتەوە پاشان ئەو كەسانە بانگ دەكرێن بۆ بەهەشت كە بەنهێنی و بەئاشكرا سوپاس گوزاری خوایان كردوە لە خۆشی و ناخۆشی دا وەكو ئیبن
عەباس رچی الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە : (( أول من یُدعی الی الجنە یوم القیامە الحمادون الذين یحمدون الله فی السرا‌ء و الضرا‌ء واتە: ((یەكەم كەسانێك كەبانگ دەكرێن بۆ بەهەشت سوپاس گوزارانی خوان كەسوپاسی خوایان كردووە لەكاتی خۆشی و ناخۆشی دا )). 
پاشان موسوڵمانە هەژارەكان بانگ دەكرێن وە ڕێگەیان دەدرێت كە بچنە ناو بەهەشتەوە,لە پێش برا دەوڵەمەندو كاربەدەستەكانیانەوە,وەكو لەم فەرموودەیەی عەبدوڵای كوڕی عەمرودا رچی الله عنه هاتووە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((تجتمعون یوم القیامە, فیقال: این فقراء هذه الامە ومساكینها؟ قال فیقومون, فیقال لهم: ماذا عملتم؟ فیقولون: ربنا ابتلینا فصبرنا, واتیت الاموال و السلطان غیرنا, فیقول الله: صدقتم, قال: فیدخلون الجنە قبل الناس )) . واتە: ((هەموو كۆدەبنەوە لەقیامەتدا و دەوترێت: كوا هەژارەكانی ئەم ئومەتە؟ دەفەرموێت: ئەوان دێن و پێ‌ یان دەوترێت ئیوە چیتان دەكرد؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەی پەروەردگار تاقی كراینەوە و ئاراممان گرت, سەروەت و سامان و خێرو دەستەڵاتت بەخشی بە غەیری ئێمە,خوای گەورەش دەفەرموێت: ڕاستتان كرد: دەفەرموێت: ئەنجا دەچنە ناو بەهەشتەوە پێش هەموو خەڵكان )). وە هەروەها پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ڕوونی كردۆتەوە, كە هەژارانی ئەم ئومەتە دەچنە ناو بەهەشتەوە پێش دەوڵەمەندەكان بە پێنج سەد ساڵا. وەكو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((یدخل فقراء المۆمنین ((المسلمین)) الجنە قبل اغنیائهم بنصف یوم, وهو خمسمائە عام  . واتە: ((هەژارە باوەڕدارەكان و ((موسوڵمانەكان)) دەچنە بەهەشتەوە پێش دەوڵەمەندەكانیان بەنیو ڕۆژ كە پێنج سەد ساڵە)). 
وە ئەم هەژارو كەم دەستانە زۆرینەی ئەهلی بەهەشتن,وەكو لە فەرموودەكەی ئوسامە دا رچی الله عنه هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((قمت علی باب الجنە ((فرأیت اكثر أهلها الفقرا‌ء)) ((ورأیت أصحاب الجد محبوسین)) غیر ان أصحاب النّار قد أمربهم الی النّار...))(. واتە: ((وەستام لەبەردەم دەرگای بەهەشت و ((بینیم زۆربەی كەسەكانی ناو بەهەشت هەژارو كەم دەستەكان بوون)) ((وە بینیم رچی دەوڵەمەندەكانیش لە بەردەم دەرگای بەهەشت دا وەستێنرا بوون)) بەڵام دۆزەخیەكان فەرمانیان پێ‌ كرابوو بۆ ناو ئاگر...)). بۆیە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) داوای لە خوای پەروەردگار دەكرد كە لە ڕیزی كۆمەڵا و تاقمی هەژارەكاندا كۆی بكاتەوە, وە لەو پارانەوەكەی دا دەیفەرموو: وەكو ئەبو سەعیدی خودری رچی الله عنه گێڕاویەتیەوە لە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) كە دەفەرموێت: ((اللهم احینی مسكینا, وأمتنی مسكینا واحشرنی فی زمرە المساكین واتە: ((ئەی پەروەردگارم بە هەژاری بمژێنە و بەهەژاری بممرێنە و لەگەڵا ڕیزو كۆمەڵی هەژاراندا كۆم بكەرەوە)). وە هەروەها پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دوعای بۆ ئومەتەكەی كردووە كە لەماڵی دونیادا خودا كەمیان پێ‌ ببەخشێت تاكو لەو كەسانە بن كە پێش دەكەون بۆ چوونە ناو بەهەشت وەكو لەفەرموودەكەی فەزاڵەی كوڕی عوبێدا رچی الله عنه هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((اللهم من امن بك, وشهد انی رسولك, فحبب الیه لقا‌وك, وسهل علیه قظا‌ءك, وأقلل له من الدنیا , ومن لم یۆمن بك ولم یشهد أنی رسولك, فلا تحبب الیه لقا‌وك ولاتسهل علیه قظا‌ءك, وأكثر له من الدنیا واتە: ((ئەی پەروەردگارم هەر كەسێك باوەڕی بە تۆ هێناوە وە شایەتی داوە كە من نێراوی تۆم بەیەك گەیشتنەوەی خۆتی لا خۆشەویست بكەیت وە قەزا و قەدەری لە سەر سوك بكەیت وە ماڵی دونیای كەم پێ‌ ببەخشیت, وە هەر كەسێك باوەڕی بە تۆ نی یە و باوەڕی بە ڕەوانە كردنی من نی یە لەلایەن تۆوە خوای گەورە تۆش بەیەك گەیشتنی خۆت خؤتى لاخؤشةويست نةكةيت و قةزا و قةدةرى خؤتى لةسةر سوك نةكةيت و مالَى دونياى زؤرى ثآ بدةيت)). 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز