سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کێ یه به ده‌نگ بێ نه‌وازانه‌وه دێت کاتێ لێى ده‌پاڕێنه‌وه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
کێ په‌ناى پێ ئه‌برێ له هه‌موو ناخۆشییه‌کان؟
کێیه هاوارى لێ ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگیانه‌وه بێت؟
کێیه جێى ڕاز‌و نیاز و ئومێدى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانه؟
کێیه سامانى که‌م نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌نگ درووست کراوه‌کانه‌وه بێت؟
کێیه ته‌نها ئه‌و له‌سه‌ر زارت ده‌مێنێ کاتێ تووشى ناڕه‌حه‌تییه‌ک ده‌بیت له هیچ کوێ په‌نا ده‌رت نابێت ؟
کێیه دڵه‌کان به خۆشى خۆیان به خواى خۆیان ده‌زانن, ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێت کێیه؟
پێویسته له‌سه‌ر من و تۆش لێى بپاڕێنه‌وه: له ناخۆشى و خۆشی‌دا, له ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژاریدا بێته یارمه‌تیمان, به‌دڵمان ڕوو بکه‌ینه خودا,
له کاتى زۆر ته‌نگاویماندا, خۆمان لێى نزیک بکه‌ینه‌وه له چه‌ڵه‌مه‌کاندا, خۆمان فڕێ بده‌ینه به‌ر ده‌رگاى سۆز‌و میهره‌بانى ئه‌وو داواى لێبکه‌ن بگرین هاناى بۆ ببه‌ین بۆ لاى ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه, له‌و کاتانه‌دا کۆمه‌ک و یارمه‌تى ئه‌ومان پێده‌گات, به‌زووترین کات ده‌رماندێنێت له ناخۆشیه‌کان, کاتى ده‌رگا کردنه‌وه و میهره‌بانى دێت (أممن يجيب المضطر اذا دعاه ) النحل ٢٧
واته: (کێ به‌ده‌نگى لێقه‌وماوانه‌وه دێت کاتێ هاوارى بۆ ده‌به‌ن؟ ئه‌وه‌ى له خنکان ڕزگاریان ده‌کات) ئه‌وه‌ى جێماوانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه, ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌کانمان بۆ ساغ ده‌کاته‌وه, ئه‌وه‌ى بێهێز و لاواز و سته‌مدیده‌کانمان بۆ سه‌ر ده‌خات, ئه‌وه‌ى سه‌ر لێشواوانمان و ونبوانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه, ئه‌وه‌ى به ده‌نگ لێکه‌وته و په‌ککه‌وتوانمانه‌وه دێت, ئه‌وه‌ى سا(فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ) العنکبوت ٦٥
واته: (کاتێ ئه‌چنه ناو که‌شتییه‌کانه‌وه تووشى ناخۆشى دێن, ته‌نها هاوار بۆ ئه‌و ده‌که‌ن). لێره‌دا کاتمان نییه, باسى ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌تان بۆ بکه‌م که ده‌بێته هۆى لابردنى خه‌م و په‌ژاره‌و نیگه‌رانى و ناره‌حه‌تى و نه‌بوونى , به‌لآم پێتان ده‌ڵێم بگه‌رێنه‌وه بۆ په‌رتوکى سونته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆ ئه‌وه‌ى فێرى ئه‌وه ببن چۆن ئاخاوتن له‌گه‌لأ په‌روه‌ردگار بکه‌ن, لێى بپاڕێنه‌وه و داواى لێبکه‌ن و سکالآى بۆ به‌رن و هیواتان پێى بێ چونکه ئه‌گه‌ر خواتان بێته‌وه یاد هه‌موو شتێکیتان له ده‌ست دێت, به‌لآم ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به خوا نه‌بوو, هه‌موو شتێکتان له‌ده‌ست ده‌چێت, به‌ڕاستى پاڕانه‌وه‌تان له په‌روه‌ردگار په‌رستنێکى تره بۆ خودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن, پاداشتێکى گه‌وره‌تان بۆ خۆتان وه‌ده‌ست هێناوه, له دواى ئه‌وه‌ى پاڕانه‌وه‌که‌تان به ده‌نگیه‌وه هاتوون, ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌نده‌یه‌ک ته‌کنیکى نزا‌و پاڕانه‌وه بزانێت, پێویسته له‌سه‌رى: خه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگى ڕووى تێ نه‌که‌ن, هه‌موو سه‌ره‌په‌تێک ده‌پچڕێت, ته‌نها ئه‌و په‌ته نه‌بێت که په‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان به‌نده‌و خوا بێت.
هه‌موو ده‌رگاکان داده‌خرێن, ته‌نها ده‌رگاى میهره‌بانیى خودا نه‌بێت, ئه‌و خودایه نزیکه‌و به‌ده‌نگیه‌وه هاتووه, به‌ده‌نگى ئه‌و که‌سانه‌وه دێت که پێویستییان به میهره‌بانى ئه‌و هه‌یه و لێى ده‌پاڕیِنه‌وه.
خواى گه‌وره فه‌رمانى پاڕانه‌وه‌ت پێ ده‌دات له کاتێکدا که تۆ بێنه‌وازى و بێهێزى و بێ ده‌سه‌لآتى پێویستیت به میهره‌بانیى ئه‌و هه‌یه, خواى گه‌وره به‌توانا و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزه و پ
ێویستیىت به میهره‌بانیى ئه‌و هه‌یه, خواى گه‌وره به توانا وده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزه و پێویستیى به تۆ نییه و په‌یمانى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى پێداوى:( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ) غافر ٦٠
واته: (لێم بپاڕێنه‌وه به‌ده‌نگتانه‌وه دێم).
ئه‌گه‌ر تووشى ناهه‌موارترین حاڵه‌ت هاتى, ناخۆشترین و گه‌وره‌ترین ڕووداو توشت بوو, په‌له بکه له پاڕانه‌وه‌ى خودا, هاوار بکه به‌ناوى خودا , داواى کۆمه‌ک و یارمه‌تیى ئه‌و بکه, لێى
بپاڕێوه,بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگاى میهره‌بانیت لێ بکاته‌وه و سه‌رکه‌وتنت, بێ ببه‌خشێ, ناو چاوانى خۆتى بۆ زه‌لیل بکه بۆ ئه‌وه‌ى ناوى پیرۆز پیرۆزبێت, بۆ ئه‌وه‌ى تاجى سه‌ربه‌ستیت پێ ببه‌خشێت, لووتى خۆتى بۆ بچه‌مێنه له‌ناو گڵى په‌رستنى په‌روه‌ردگار, بۆ ئه‌وه‌ى مه‌دالیاى ڕزگاربونت پێ ببه‌خشێت, هه‌ردوو ده‌ستى بۆ بڵند بکه و زمانى بۆ پاراوبکه, زۆر و بێبڕانه‌وه لێى بپاڕێوه, ئێجگار و به موباله‌غه لێى بخوازه, دوپاتى لێبکه‌وه, زمانت توند بکه به‌ناوه جوانه‌کانى و سیفه‌ته به‌رزه‌کانى گومانى باش به خودا ببه , خۆتى بۆ یه‌کلایى بکه‌ره‌وه, خۆتى بۆ شڕ و پڕ بکه بۆ ئه‌وه‌ى خۆش به‌خت و سه‌رکه‌وتوو بیت.

