سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بۆچی زەویی مزگەوتی حەرام هەمیشە ساردو فێنكە؟
نووسينى /سهباح مجيد ///هەموو ئەوانەی كە بۆ حەج و عومرە سەردانی مەككەی پیرۆز دەكەن و دەچنە ناو مزگەوتی حەرام، سەریان لەوە سووڕدەمێنێت كە بۆچی زەوی مزگەوتی حەرام تەنانەت لە وەرزی هاوینیش هەمیشە هەر سارد و فێنكە! لە هەمووان زیاتر
ئەندازیارەكان ئەم پرسیارە دەكەن! ئاخر زۆر ئەستەمە لە هاوین بتوانیت بەپێی پەتی بۆ چەند مەترێكیش لەناو شاری مەككە بڕۆیت، چونكە بنی پێت بە سووتان دەسووتێت! باشە ئەی بۆچی حاجی و عومرەكاران و نوێژخوێنانی ناو مزگەوتی حەرام بەپێی پەتی ئاوا بە ئاسوودەیی هاموشۆ دەكەن و تەواف دەكەن؟ تەنانەت ئەگەر لە چلەی هاوینیش بێت لەجیاتی بنی پێیەكانیان بسووتێت هەست بە ساردی و فێنكی دەكەن؟! لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێین: (ناو مزگەوتی حەرام و دەوروبەری حەرەم بە جۆرە كاشییەك رووپۆش كراوە كە بەردەكەی تەنها لە وڵاتی یۆنان هەیە، بەردەكەش رەنگی سپییە و ناوی (تاسوس)ە. ئەم بەردە تەبیعەتی وایە كە شەوان ساردی وەردەگرێت و بەڕۆژ دەیداتەوە! بۆیە ئەندازیارێكی میسری بەناوی (محمد كمال اسماعیل) كە سەرپەرشتیاری فراوانكردن و نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی حەرام بووە و ئێستاش تەمەنی 90 ساڵە، بۆیەكەمین جار بیری لەوە كردووە كە رووی زەویی مزگەوتی حەرام بەو جۆرە كاشییە رووپۆش بكرێت، چونكە ئەوكات حاجی و عومرەكاران هەست بە گەرمی ناكەن و بەپێی پەتی و بەئاسوودەیی مەناسیكەكانی حەج و عومرە ئەنجام دەدەن. شایانی باسە ئەم ئەندازیارە داوای كرد كە لە یۆنان لە بەردی تاسوس كاشی دروست بكرێت، بەڵام ئەستوورییەكەی 5 سانتیمەتر بێت، چونكە ئەو بەردە تا ئەستوورییەكەی زیاتر بێت ئەوەندە زیاتر شەوان ساردی وەردەگرێت و بەڕۆژ دەیداتەوە.

