سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئایا باوكی ابراهیم بەندایەتی شەیتانی دەكرد ؟؟!!!
نووسينى /م.عادل كريم //ئامادهكردنى //نهجات رواندزى ///١-مرۆڤ پێويستى بە خوایەکە كە هاوارى بۆ هێنا بە هاناى بێت، ئاهـ و ناڵەى ببيستێت دوعاكانى قبول بكات وئاگاى لە حاڵى بێت و بيبينێت و به کەڵكى بێت ، سوودى بۆى هەبێت و زيانى لێ دووربخاتەوە
ئەگەر نا چ سوودێك هەيە لە پەرستنى !!( .إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا.)مريم ٤٢
٢- خواپەرستى دەبێ لەسەر بنەماى علم و زانست بێت ئەگەر نا تووشى سەر لێشێواوى دەبێت.
(يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا). مريم ٤٣
٣- هەر کەسێك خواى نەپەرست و يەكتاپەرست نەبوو ئەوا بزانە شەيتان دەپەرستێ چونکە دوو ڕێگا هەیە زياتر نیە
(.يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّا) مريم ٤٤
شەيتان دەیەوێت تەنها خوا نەپەرستى جا چ شتێك دەپەرستى ئەوا هەر بۆ بەندایەتى ئەو دەگەڕێتەوە!!
٤-مرۆڤ کە لە ڕێگای خوا لاى دا ڕاستەوخۆ يان ناڕاستەوخۆ کەوتۆتە ناو داوى شەيتان و چەند بەردەوام بێت دۆستایەتى زیاتر دەبێت کەگەڵيدا هەتا دەبێت بە ( ولي) شەيتان پەنا بە خوا.
(.يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا) مريم٤٥
٥-ئايا هەڵوێستى باوكى چۆن بوو ؟؟
(قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا) مريم ٤٦
گووتى ئەگەر وازناهێنى بەرد بارانت دەكەم يان وون بە لەبەر چاوم هەر نەت بينمەوە ، بەڵام وەڵامى ابراهيم زۆر سەيرە بەرامبەر باوكى (قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا) ابراهيم ڕووبەڕووى باوكى نەبویەوە بەڵكو داواى لێخۆشبوونى بۆ دەكات لاى خوا هەر چەند بێ باوەڕە .
٦- كاتێك بانگەوازەکەت هيچی لێ شين نابێت و کەس وەڵامى ئەرێنی و ئيجابيت ناداتەوە ناچار دەبيت شوێنەکەت بگوازیتەوە بۆیە ابراهيم هجرەتى كرد هەروەك پێغەمبەرانى دواى خۆشى هجرەتيان كردووە ( وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَىٰ أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا) بەڵام دوايی خواى گەورە دەرگاى خێرێكى واى بۆ دەكاتەوە کە هەرچى پێغەمبەرە لە نەوەى ئەو دەبێت !!!

