ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گـەنجیـنەكـانی قاروون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

گـەنجیـنەكـانی قاروون..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///قورئان ئاماژەی بۆ زۆریی گەنجینەكانی (قارون) كردووە، وەك خودا تیایدا فەرموویە:واتە: (هێندە سامان‌و گەنجینەمان بە قارون دابوو، كە تەنها كلیلەكانی ئەو كۆگاو گەنجینەو قاسانەی ئەوەندە قورس‌و گران بوون

كە بە چەندین پیاوی بەهێزو بەتواناش هەڵنەدەگیران) ئەم ئایەتە باس لەوە دەكات كە بێگومان، ماڵا‌و دارایی‌و گەنجینەكانی قارون ئەوەندە زۆرو بێ‌ شومار بوون، كە كۆمەڵێك لەپیاوە بەهێزەكانی نەیانتوانیوە كلیلەكانی ئەو گەنجینانەی هەڵگرن، یان گەنجینەكان خۆیان هەڵبگرن.لێرەدا وشەی (كنوز) كۆ (جمع)ی (كنز)ە. كەنزیش بەو ماڵا سامان و پاشەكەوت كراوو شاردراوانە دەگوترێت كە لەژێر زەویدا حەشاردراون. بەڵام لەقورئاندا بەمانای (هەڵگرتنی ماڵا‌و سامان‌و لەسەریەك وپاراستنی) هاتووە. ریشەی وشەی (كنز) لە هەڵگرتنی خورما لە بەرچنەو لە حوشتری قەڵەوو گۆشتنیشەوە هاتووە.وادیارە حیكمەت لە دانانی وشەی (كنوز) بۆ ماڵا‌و سامانەكەی – قارون- لەم خاڵانەدا بێت:-

1- بێگومان ئەم ماڵا‌و سامانە بەئاسانی بەدەست هاتوون‌و لەنزیكەوە دەستەبەركراون‌و شاراوەی نێو زەوییەو ئەو تەنیا بەچنگ پیاكردنێك لێی دەرێنێت.
2- بێگومان (قارون) ئەو ماڵا‌و سامانەی لای خۆی دەپاراست‌و لەسەریەك دایدەنان‌و زیادی دەكردو پەرەی پێ‌دەدان‌و، سوور بوو لەسەر لەگەنجینە دانانیان‌و حەشاردانیان.
3- -قارون- مافی هەژاران‌و كەمدەستان لەماڵا‌و سامانەكەی دەرنەدەكردو زەكاتەكەی نەدەدا، چونكە گەنجینە، واتە ئەو ماڵا‌و سامانە هەڵگیراوەی، كە زەكاتی لێ نەداوەو لەپێناوی خوادا بۆ هەژاران‌و نەداران خەرج نەكراوە.
قورئانی پیرۆز لەم فەرمایشتەی خوادا ئاماژە بۆ ئەم مانایە دەكات: 
واتە: (ئەوانەی كە زێرو زیو كۆدەكەنەوەو لە گەنجینەدا قایمی دەكەن‌و لەڕێ‌ی خودادا لێی نابەخشن، مژدەی سزایەكی سەخت‌و پڕ ئازاریان پێ بدە. رۆژێك دێت ئەوپارەو سامانەی كۆیان كردۆتەوە لە دۆزەخدا سووردەكرێتەوەو ناوچاوو لاتەنیشت‌و پشتیان پێ داخ دەكرێت‌و، ئینجا پێیان دەگوترێت (ئەمە ئەو سامانەیە كە كۆتان كردبۆوە بۆ خۆتان‌و دەئیتر بچێژن سزای ئەوەی بۆ خۆتان كۆكردبۆوە)).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز