سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نەدانەوەی قەرزی خەڵک و خیانەت کردن لە مافی خەڵک
بەڕێزان :خوای گەورا دەفەرموێ (وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) واتە: بێگومان بۆ هیچ پێغمبەرێک نەبوە و نابێ ناداتپەروەری و خیانەت بکات، هەرکەسێک نا دادپەروەری و خیانەت بکات لە رۆژی
قیامەتا ناحەقیەکە یەخەی دەگرێت ، بەشانیەوەیەتی تا زەلیل و ریسوا دەبێت لە پێش چاوی هەمو خەڵک ،لەمەودوا پاداشتی هەموو کەسێک بە گوێرەی کردەواکانی ئەدرێتەوا ئەوانە ستەمیان لێناکرێت .
بەرێزان :
ئەم ئایەتە لە کاتێک دابەزی کە هەندێک گومانیان برد لە پێغمبەر درودی خوای لەسەر بێت لە دابەشکردنی دەسکەوتاکاندا نا دادپەروەری دەکات ،هەندێک لەدەسکەوتەکان دەشارێتەوە ، بە پێی ئەم فەرمودەیە بۆ هیچ لێپرسراوێک خیانەت و نادادپەروەری دروست نیە ،ئەم لێپرسراویا دینی بێت یان دونیای بێت ، جونکە حەقی خواو ئەوەی لەسەرت فەرزی کردوە ، دەتوانێت چاو پۆشی لە هەندێکی بکات ، یان لە هەموی بگوێرەی رەحمەتی خۆی ، بەڵام حەقی خەڵک چاوپۆشی لێناکرێت بەڵکو لە چاکەنانی تۆ دەدرێتەوە ، حەقی ماڵی بێت یان جەستەی ،چونکە ئەوەی حەقی خەڵکی لایەو نایداتەوە توانای دانەواشی هەیە ، ئەمە بۆنی بەهەشت ناکات با شەهیدیش بێت ، چونکە موحەمەدی کوری عەبدوللە دەڵێت :جارێک پێغمبەر درودی خوای لە سەر بێت : دانیشتبوو لای جەنازەیەک سەری خۆی بڵیند کرد بۆ ئاسمان ، پاشان چاوەکانی نوقاند و دەستی لە سەر نێو چاوانی خۆی داناو فەرموی ( كُنَّا يَوْمًا جُلُوسًا فِي مَوْضِعِ الْجَنَائِزِ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَرَفَعَ رَأْسَهُ فِي السَّمَاءِ ، ثُمَّ وَضَعَ رَاحَتَهُ عَلَى جَبْهَتِهِ ، فَقَالَ : " سُبْحَانَ اللَّهِ مَاذَا نَزَلَ مِنَ التَّشْدِيدِ " ، فَسَكَتْنَا وَفَڕقْنَا ، فَلَمَّا كَانَ الْغَدُ سَأَلْتُهُ : مَا هَذَا التَّشْدِيدُ الَّذِي نَزَلَ ؟ قَالَ : " فِي الدَّيْنِ ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَوْ أَنَّ رَجُلا قُتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ، ثُمَّ أُحْيِيَ ، ثُمَّ قُتِلَ ، ثُمَّ أُحْيِيَ ، ثُمَّ قُتِلَ ، وَعَلَيْهِ دَيْنٌ ، مَا دَخَلَ الْجَنَّةَ حَتَّى يُقْضَى دَيْنُهُ " ) واتە : پاکی وبەگەردی بۆ خوا حوکمێکی چەند توندی دابەزاند ، ئێمەش بێدەنگ بوین تا ڕۆژی پاشتر ، ئەوجا پرسیارمان کرد ئەی پێغمبەر درودی خوای لەسەر بێت ئەو حوکمە توندە چیوو کە دابەزی فەرموی حوکمەکە دەربارەی قەرزا ، سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە ئەگەر کەسێک شەهید بێت لە پێناوی خوا پاشان زیندو ببێتەوە پاشان شەهید ببێتەوە دووبارە زیندو ببێتەوە شەهید بێتەوە ، بەڵام قەرزی لەسەر بێت ناچێتە بەهەشت تا قەرزەکەی نەداتەوە ، ( سمری کوری جندب) دەڵێت جارێک پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت وتاری بۆ دەخوێندینەوە : فەرموی کەس لە فلان تیرە لێرەیە ، کەس وەڵامی نەداوە ، تا ٣ جار پاشان یەکێک هەستا گوتی من لێرەم پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرموی : چی وای لەتۆکرد هەردو جاری یەکەم وەڵامت نەداوە ، خۆمن تەنیا نیازم بەرامبەر با ئێوە چاکەیە ، یەکێک لە تیرەکەی ئێوە ڕاگیراوە لە بەردەم دەرگای بەهەشت بەهۆیی قەرزداری ، ئەگەر حەزدەکەن رزگاری بێت قەرزەکەی بۆ بدەنەوە ، ئەگەریش نا تەسلیمی عەزابی خوای بکەن ، پیاوەکە گوتی من قەرزەکەی لەجیاتی ئەدەمەوە ،
بەڕێزان:
تەرازوی ئیمان و خوا پەرستی لە مرۆڤ لە ئال و گۆڕی ماڵی دیە ( ابن عباس ) دەفەرموێ ئەوکاتەی دینارو درهەم چاپ کرا شیتان لەسەر چاوی خۆی دانا ، گوتی :تۆ بیلبیلەی چاوی منی بە تۆ خەڵک لە رێگای ڕاست لا ئەدەم ، بەتۆ خەلک کافر دەکەم ، بە تۆ خەڵک دەبەمە ناو دۆزەخ ، ئەلیرەوە پێغمبەر درودی خوای لە سەر بێت : بازرگانی ڕاست و، دروست ،و ئەمینی ، کردوە بە جیرانی پێغمبەران و ڕاستگۆیان ،شەهیدان ، وەک دەفەرموێ : (التَّاجِرُ الصَّدُوقُ الأَمِينُ مَعَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ) واتە بازرگانی ڕاست وئەمین لە بەهەشت لەگەڵ پێغەمبەران،ڕاستگۆیان ، و شەهیدانە ،
هەروەها دەفەرموێ : (مَطلٌ الغَنميِ ظٌللمٌ) واتە: فرتو فێل و تەفرەدان بۆ دانەوەی قەرز ستەمێکی زۆر گەورەیە ، خۆشتان دەزانن ستەم عەزابی یەکجار زۆرە ، لە رۆژی قیامەتیش تەماشای مەسئولیات و، نەسەب و، حەسەب ناکرێت. چونکە خۆشەویستمان بە فاتیمەی کچی فەرموو ؛ ( يَا فَاطِمَةُ بِنْتَ مُحَمَّدٍ ، اشْتَڕي نَفْسَكِ مِنَ النَّاڕ فَإِنِّي لا أَمْلِكُ لَكِ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ، يَا صَفِيَّةُ بِنْتَ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ ، يَا صَفِيَّةُ عَمَّةُ رَسُولِ اللَّهِ اشْتَڕي نَفْسَكِ مِنَ النَّاڕ ، فَإِنِّي لا أَمْلِكُ لَكِ شَيْئًا ) واتە : ئەی فاتیمەی کچی موحەمەد نەفسی خۆت بکرەوە لە خوا ، واتا کاری باش بکە چونکە من ناتوانم لای خوا هیچت بۆ بکەم
بەڕێزان :
ئێمە کاتێک مردین ئەوکات وشیار دابینەوە هاروەک پێغەمبەر دەفەرمێ : ( الناس نيام فإذا ماتوا انتبهوا ) وەتە : خەڵک نوستوە تا دەمرن ئەوکاتە وشیار دەبنەوە
وهرگيراوه لهمالپهرى يهكيتى زانايانى ئيسلامى كوردستان ///
http://www.zanayan.org/wtari_hayni.php?id=105

