سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تواناى خوا له‌سه‌ر زیندزکردنه‌وه‌ى مردوان
نوسینى: عه‌فیف عبدالفتاح طباره
وه‌رگێرانى: کاوه هاوڕاز
باوه‌ڕ به ڕۆژى دوایی و به پاداشتى چاکه‌و سزاى خراپه‌یه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌و به زیندوکردنه‌وه‌ى مردوان که خودا تیایدا زیندوویان ده‌کاته‌وه ، به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆو تا کۆتایی دونیاش له گرنگترین مه‌سه‌له‌کانى باوه‌ڕهێنانن، مادده په‌رسته‌کانیش چه‌ند گومانێکیان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕو عه‌قیده‌یه خرۆشاندووه که هه‌ندێک که‌س له باوه‌ڕ لاوازه‌کان والێ ده‌که‌ن نکوڵى له بوونى ئاینه‌کان بکه‌ن. قورئانیش له چه‌ندین جێگادا وه‌ڵامى ئه‌و که‌سه دوو دڵ و گوماندارانه‌ى داوه‌ته‌وه که به‌دى هاتنى ڕۆژى دوایی ( اليوم الاخر) به دوور داده‌نێن و گوایه خواى گه‌وره له‌وه ده‌سته‌وسانه,له کاتێکدا خودا تواناى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا له گه‌ردوون دا هه‌یه‌و هیچ شتێکى له‌لا گران و ئاسته‌نگ نیه، چونکه وه‌ک چۆن مرۆڤى له‌سه‌ره‌تادا خه‌لق کردووه تواناشی له‌سه‌ر زیندووکردنه‌وه‌ى بۆ ڕۆژى قیامه‌ت هه‌یه، وه‌ڵامێکى قورئان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه له وه‌سف کردنى قودره‌تى خودادا ئه‌وه‌یه : (وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ الْحَكِيمُ [الروم : 27].
ئيبراهيميش سلَاوى خواى ليَ بيَت هةرضةندة باوةڕى هةبوو بة تواناى خودا لة سةر زيند وكردنةوةى مردوان لة ڕؤذى دوايي دا ،بةلَام داواى نموونةيةكى بةرضاو و هةست ثيَكراوى لةو بارةيةوة لة خوداى ثةروةردطار كرد تاكو ئارامى و دلَنيايي لة دةروونيدا بضةسثيَت، خودا‌ش ئةو داوايةى بؤ بةجيَ هيَناو تواناى خؤى ثيشاندا ، هةروةك قورئانيش بةم جؤرة بؤمان دةطيَريَتةوة: (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَڕنِي كَيْفَ تُحْيِـي الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَى وَلَـكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْڕ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءاً ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْياً وَاعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) [البقرة : 260] واته : هه‌روه‌ها ئیبراهیم داواکاریه‌کى له خودا هه‌بوو و گوتى : خودایه پیشانم بده تا بزانم چۆن مردوان زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خودا‌ش لێی پرسى : ئه‌ى مه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌وه نه‌هێناوه؟ ئه‌ویش گوتى : به‌ڵێ باوه‌ڕم هێناوه به‌ڵام هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاو ئارام بم .خواى به تواناش بۆ وه‌ڵامى داواکه‌ى پێى فه‌رموو: ده که‌وا بوو چوار باڵنده بێنه‌و پارچه پارچه‌یان بکه‌و هه‌ر به‌شێک له‌و پارچانه‌ش بخه‌ره سه‌ر چیایه‌ک ، ئینجا بانگیان که‌ره‌وه ده‌بینیت به خێرایی دێنه‌وه بۆ لات و زیندوو بونه‌ته‌وه. به‌م ڕه‌نگه‌ش بزانه خوا باڵا ده‌ست و دانایه.
هه‌ر که‌سێک به‌ووردى سه‌رنج له‌م فه‌رمایشته‌ى خودا بدات بۆى ده‌رده‌که‌وێت که‌وا (ابراهيم) هیچ گومانێکى له باوه‌ڕ به قودره‌تى خودا‌و زیندووکردنه‌وه‌ى مردوان بۆ ڕۆژى دوایی نی یه، به‌ڵکو داواى وێنه‌یه‌کى له وێنه‌کانى دڵنایی(يقين) کردووه‌و له خوداى په‌روه‌ردگارى خۆى پرسیوه چۆن مردووان زیندوو ده‌که‌یته‌وه: (كيف تحيي الموتى) نه‌ک ئایامردوان زیندوو ده‌که‌یته‌وه(هل تحيي الموتى؟) پرسیاره‌که‌شى وه‌ک پرسیارى ئه‌و مرۆڤه‌یه که ده‌یه‌وێت دڵارام دامه‌زراو بیت و بوارێک بۆ گومان و ڕاڕایی له نێوان ده‌روونى نه‌هێلێته‌وه.
هه‌روه‌ها پرسیارى عه‌قلێکه‌و ده‌یه‌وێت خواست و حه‌زى خۆى له داواکارى ڕوون بونه‌وه‌ى ئاشکراى حه‌قیقه‌ت دا تێر بکات ، هه‌ر بۆیه‌ش له داواکاریه‌دا به ناوى عه‌قله‌وه پرسیار له په‌روه‌ردگارى ده‌کات و هه‌ربه‌ناوى عه‌قلیشه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ى چنگ ده‌که‌وێت . ئه‌ى داخوا وه‌ڵامى په‌روه‌ردگارى چی بێت؟
بێگومان خودا‌ش له وه‌ڵامدا فه‌رمانى پێ کردووه و پێى فه‌رمووه :
چوار باڵنده‌ى زیندوو بێنه‌و لاى خۆت ڕایانگره‌و تا به ته‌واوى ده‌یانناسیت و له باڵنده‌ى تریان جیا ده‌که‌یه‌وه، پاشان دواى سه‌ربڕینیان پارچه پارچه‌یان بکه‌و هه‌ر به‌شێکیان له سه‌ر چیایه‌کى نزیک له یه‌ک دابنێ ، ئینجا بانگیان که‌ره‌وه ده‌بینیت زۆر به په‌له و خێرایی به فڕین و به پیاده دێنه‌وه بۆ لات و ژیانیان وه‌ک جارى پێشوو به به‌رداکراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه خودا هیچ شتێکى له‌ده‌ست ده‌راچێت و به توانا‌و باڵا ده‌سته، هه‌روه‌ک خاوه‌ن حیکمه‌تێکى بێ وێنه‌شه له هه‌موو کار‌و بارێک‌دا.
ئیمام ڕ‌ازى ووته‌یه‌کى به پێزى له سه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته هه‌یه‌و تیایدا گووتویه‌تى:
مه‌به‌ست له‌وه دیارى کردنى نموومه‌یه‌کى هه‌ست پێکراوه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گیانه‌کاندا بۆ جه‌سته‌کان به ڕیگایه‌کى ئاسان ، که لاى خودا زۆر ئاسانه.

