ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تێگەیشتن لە قورئان

تێگەیشتن لە قورئان

مامۆستا عومه‌ر عه‌لی......"هەر لەیەکەم "بسم اللە"ی قورئانەوە پێش چواردە سەدە تا ئەمڕۆ دوو هێز شەڕیانە لەسەر قورئان .. یەکێکیان ئەیپارێزێ و بە مەردوومی رائەگەیەنێ ..ئەوی تریان ئەیشارێتەوەو تورەکەی سەوزو سووری بۆ هەڵ ئەدورێ و هەردەم بەناوی شتێکەوە لە مەیدانی پەیڕەوی دووری ئەخاتەوە. بێگومان هەر دوکیشیان ناحەقیان نی یە..! چونکە ئەو تامەو لەزەتەی قوتابیانی قورئان وەریان گرتووە لە قورئان زۆر لەوە گەورەترە لە سەرو ماڵ و خوێن و گیان و گەل و نیشتیمان .. هەروەها ئەو چەپۆکەی دووژمنانی قورئان بەریان کەوتووە لە قورئان زۆر شایانی ئەوەیە لەوە زیاتر هەوڵی خوێناوی بۆ بدەن بۆ دواخستنی مەرگی پڕ لە شەرمەزاریان. بەڵام دژایەتی قورئان زۆر لە شەڕە قۆچ لەگەڵ بەردەکانا بێ جێگە ترە.. چونکە قورئان فەرمایشتی خوایەو لەگەڵ خوادا ئەمێنێ .. هەرکاتێ ئەو ناحەزانە توانیان بەری رەورەوی مانگ و خۆرو گژو گیا سەوز بوون و باران بارین و مردن و ژیان بگرن ئەوسا ئیزنیان بێ، رێ بە ڕەوڕەوی دەستوری ژیاننامەی خواش بگرن. قورئان دەفتەری نووسراوەی ئەم بوونەوەرەو جیهانەیەو تەعلیماتی چۆنێتی خەلیفایەتی خوایە لەسەر زەویدا.. بۆیە تا زەمین بمێنێ و تاکە مرۆڤێکی لەسەر بمێنێ ئەبێ قورئانیشیان بۆ بمێنێ"
زۆر بەداخەوە دەڵێین زۆر جار دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ کەسانێک دەنوسن لەسەر قورئان، وە بەشێوەیەکی وا نیشانی دەدەن بەپێچەوانەی ئەوەی کە قورئانەکە خۆی باسی دەکات. وە شتەکان لنگەو قوچ دەکەنەوە، وە ئەمەش کارێکی تازە نیە کە لەوبارەوە دەکرێت ئەگەر بێتو سەیرێکی مێژووی ئیسلامی بکەین هەر لەسەرەتای هەڵهاتنی ئەم ڕووناکیەوە کۆمەڵێک دژایەتیان کردووە و وە هەموو هەوڵێکیان خستۆتەگەڕ بۆ لەناوبردن و ناشرین کردنی لەلای تەواوی خەڵکی و بەتایبەت مسوڵمانان و وە گومان دروست کردن لەدڵیاندا بەرانبەر قورئان. وە هەوڵەکانیشیان بەزەرەری خۆیاندا شکاوەتەوە، بۆ چونکە نەیان توانیوەو وە تاتوانن بە هیچ شێوەیەک بەربەست بن لەبەردەم ئەو ڕووناکیەدا، وە هەتا ئەگەر کەسیش نەبێت پشتیوانی بکات...وە واقیعەکە شایەتی ئەمەیە دەبینین هەر هێرشێک دەکرێتە سەر ئیسلام چ بەنوسین فیلم وێنە...هتد دەبینین چۆن لە هەموو لایەکەوە بەرپەرچ دەدرێنەوە! خوای گەورە خۆی ئەو بەڵێنەی داوەو وە هەر قورئانەکە خۆشی شاهیدحاڵی ئەو ڕاستیەیە (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحفظون) (الحجر ٩ )واتە ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو وە هەرخۆشمان دەشی پارێزین، وە تەنها ئەو ئایەتە بەڵگەیەکی زۆر زۆر بەهێزە بۆ ڕەد دانەوەی زۆرێک لە ناحەزان و دژە قورئانان، لەگەڵ گۆڕانی ئەو هەموو سەردەمە جیاوازانەوە کە دوای دابەزاندی قورئان هاتوون، هیچ کۆمەڵێک نەیان توانیوە هەتا گۆڕانکاریەکی بچوکێش لە قورئاندا بهێنن، وە لەگەڵ ئەو هەموو ناحەزانی ئیسلامە جۆراو جۆرەدا هەر لەسەردەمی پێغەمبەرمانەوە درودی خوای لێ بێت هەتا ئێستا، وە هەر ئەمە خۆی بۆ خۆی وەڵامدانەوەیەکی زۆر گرنگە ئەگەر بێتو تۆزێک بە وردی بڕوانینە مەسەلەکە، وەلەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆ خوا زانایان و خۆشەویستانی ئیسلام و قورئان لێنەگەڕاون هەروا ناحەزانی ئیسلام تانەو تەشەر لەقورئان و ئیسلام بدەن، لەهەموو لایەکەوە بەهەموو شێوەیەک بەرپەرچ دراونەتەوە، وە ئەم بەرپەرچ دانەوەش نهێنیەکی زۆر گەورەی تیا دەبینین، ئەویش ئەوەیە چ وا لەزانایان وەیان دۆستانی قورئان دەکات کە هەستن بەم کارە، خۆ ئەگەر ناحەزان دەسەڵاتیان لە پشتەو بۆ کۆمەڵیک مەرام و بەرژەوەندی ئەم کارە دەکەن!!! خۆ مسوڵمانان بەپێچەوانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئازار دەدرێن بە هەستانیان بەم کارە!! وە بەشیوەیەکی خراپ وەسف دەکرێت، لەگەڵ ئەوەدا ئازاردان و بریندار کردنی هەست و نەستی ئەو هەموو مسوڵمانە بەئاسایی و ئازادی وەسف دەکرێت!!! بەڕاستی زۆر سەیرەو حوکمێکی زۆر نا عادیلانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لایەک لێی بێدەنگه!!‌؟ پێمان وایە ئەم ڕاستیانە شاراوە نیە هەموومان تاڕادەیەک ئاگامان لێیە لەبەرئەوە وازی لێدێنین بۆ بەڕێزتان... ئەوەی کە جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەوەیە کە شتێکی بەڵگە نەویستە کە قورئان و ئیسلام پارێزراوە لەلایەنی خواوە، بەڵام هۆی تانەو تەشەرو بەخراپ باسکردنی کاریگەری دەبێت لەسەر مسوڵمانان ئەگەر بێت و ئاگایان لە قورئان نەبێت هەر بۆیە زۆر جەخت دەخەینە سەر ئەوەی کە گرنگە شارەزایمان هەبێت لەسەر ئیسلام و وە قورئان بەتایبەتی چونکە قورئان یەکەم سەرچاوەو وە گرنگترین سەرچاوەیە، وە هۆی شارەزایمان دەبێتە کلیلی گۆمان و دودڵی و هەموو ئەو شتانەی کە ناحەزانی ئیسلام دەیانەوێت مسوڵمانانی توش بکەن، وە لێرەدا جێگەی خۆیەتی تۆزێک لەسەر قورئان بنوسین بە ئومێدی زیاتر چونمان بەرەو قورئان و وە ڕەواندنەوەو لابردنی هەر گومانێک ئەگەر دروست بوو بێت، هەرچەند ئەو شتانەی کە ناحەزانی ئیسلام دەیدەنە پاڵ ئیسلام لەڕاستیا شێکی تازە نیە لە پێشتریشدا هەمان دژایەتی بووە، وە ئەمەی کە ئەمڕۆ دەکرێت زۆرێکی هەر دووبارە کردنەوەی ئەوانی پێشووە!! وە تاڕادەیەک ئەمەش دڵخۆشمان دەکات، بۆ چونکە ئەوانەی پێشتر هیچیان پێ نەکرا گومانمان لەوەدا نیە ئەمانیش هەروا دەبن،‌سەرەتا مسوڵمانێتی کە سەری هەڵدا‌ تەنها لە یەک کەسەوە دەستی پێ کرد کە پێشەوامان بوو درودی خوای لێ بێ چونکە هێزێکی ئیلاهی لە پشتەوە بوو گەیشتە مەرحەلەی دەوڵەت و وە تەشەنەی کرد بۆهەموو چواردەوری لەگەڵ ئەو هەموو دژایەتیەشدا،وە بێگومان ئەوانەی ئەمڕۆش بەهێچ ناچێ جگە لە سەرشۆڕبوون و ئاخیرەت شەڕی نەبێ. هەرچەند خوێنەرانی بەڕێز قورئان زۆر لەوە گەورە ترە کە ئێمە بتوانین حەقی تەواوی خۆی پێ بدەین، بەڵام هەتا ئەگەر کەمێکیش بێت ئومێدمان وایە بەرەو زیاترو زیاتر بڕوات و وە دڵەکانمان پێی گەش بێتەوە. وە ئەوەی کە مەبەستمانە لەم نوسینەدا جوابدانەوە نیە بەڵکو تەنها ناسینی قورئانە. نوسین لەسەر قورئان چەند لایەنێک دەگرێتەوە١- چونێتی خوێندنەوەی و وە زانیاری تەجوید. ٢- زانیاری قورئان "علوم القران". ٣-تەفسیری قورئان و هۆی دابەزاندی ئایەتەکان.وە بۆ هەریەکێک لەوانە چەندەها کتێب هەیە زۆر بە وردی باسی دەکات، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەکورتی تیشک بخەینه ‌سەری تەنها ئاماژە کردن و ناساندن و تایبەتمەندیەکانیەتی بە شێوەیەکی گشتی بەئومێدی دروست بونی خۆشەویستیمان بۆی زیاتر. وە بۆ ئەوەی سەرەتایەک بێت بۆ چونەناو زانیاریەکانی تری بەدرێژی إن شا‌و اللە.
قورئان پیرۆز دابەزێنراوەتە خوارەوە لەلایەنی پەروەردگاری جیهانیانەوەو لە ڕێگەی جبرەئیلەوە بە وەحی بۆ پێشەوامان محمد درودو سەلامی خوای لێ بێت، کە دەست پێدەکات لە سورەتی فاتیحەوە وە کۆتایی پێدێت بەسورەتی الناس لێرەدا جێگەی ئاماژە پێکردنە ووشەی عەرەبی سەرەنجامی ئەو دژایەتیانەی کە کراوە، زۆر بەداخەوە دەڵێین زۆرێک لە کوردەکانمان وایان لێهاتووە حەساسیەتیان بەو ووشە بێت، وەکو ناحەزان دەڵێن قورئان بە عەرەبیەو بۆ عەرەب هاتووە، بەڵام ئەو قسانە هەمووی پڕو پوچ و بێ ئاگاییە لە قورئان وە قورئان هەر خۆی ڕەدی ئەوانەی تێدایە، وە قورئان هیدایەت و ڕەحمەتە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی لە نێوان هێچ تیرەو هۆزێکا، وە ئەگەر عەرەبیش بە هی خۆی بزانێ و شانازی پێوە بکات ئەویش هەر هۆی نەشارەزاییە، چونکە قورئان بۆ خۆش بەختی هەموولایەکە، وە دەبێت جێگای خۆشبەختی هەموو لایەکیشمان بێت، وە لە مێژووی ئیسلامەتیشدا ئەو ڕاستیانە دەبینین بۆ نمونە ئەگەر هەر سەرنجێکی خێراش بەسەردەمی پێشەوا‌مان درودو سەلامی خوای لێ بێت بدەین، دەبینین چۆن هەموو ئەو هاوەڵە بەڕێزانەی پەروەردە دەکردو وە دەیکردن بە‌ برای یەکتر، لەسەر ئەو بنەما پەروەردەی دەکردن. وە ئەگەر تەنها ووشەیەکی ببیستایە بۆنی دەمارگیری لێبهاتایە زۆر بە توندی توڕە دەبوو لەگەڵ ئەوەدا کە خۆی سەلامی خوای لێ بێت زۆر زۆر هێمن بووە. بەڵام ئێستە لەسەدەی بیست و یەکدا زۆر بەئاشکرا دەمارگیری و عونصوریەت لەناو خەڵکانی بەناو پێشکەوتووە دەبینین، ئەوە ڕاستیەکە لای هەمووان ئاشکرایە ئێرە جێگەی ئەو باسە نیە ئەگینا بە بەڵگەوە دەمان سەلماند ئەگەر دەرفەت هەبوو لەبابەتێکی تردا باسیان دەکەین إن شا‌و اللە. وە یەکێک لە چاکەکانی خوای گەورە بەسەرمانەوە ئەوەیە کە هەروا وازی لێنەهێناوین بەڵکو ئەم قورئانەی بۆ ڕەوانە کردووین تاببێتە مایەی ڕێنمونیمان، ئەو قورئانەی کە فیترەتی پاک خۆی دەگەڕێتەوە لای .

 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز