سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خۆ بەگەورەزانین و لەخۆبایی بوون ..تاوانه گهورهكان
خوای گەورە دەفەرموێت: [ إِنَّهُ ڵا یُحِبُّ الْمُسْتَكْبِڕینَ ]{النحل : 23} . واتە: (بەڕاستی خوای گەورە خۆ بە گەورەزانانی خۆشناوێ). وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لایدخل الجنە احد فی قلبه مثقال ذرە من كبر) واتە: ناچێتە بەهەشت كەسێك بەئەندازەی
گەردیلەیەك – تۆزقاڵێك – كەبەچاو نابینرێت لەنێو دڵی دابێت خۆ بەزل زانین .
وە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (بینما رجل یتبخر فی بردیه اذخسف الله به الارض فهو یتجلجل فیها الی یوم القیامە) واتە: لەكاتێك پیاوێك بەجل و پۆشاكەكەی خۆی بەزل دەزانێت و فیز بەسەر خەڵكدا دەكات,خوای گەورە لەناكاو زەوی بەسەر ئەو كەسەدا دادەپێنێت و دەیخاتە ژێر زەوی ئەو كەسە لەوێ دەمێنێتەوە و هەر هاوار و ڕۆڕۆ دەكات هەتا ڕۆژی قیامەت .
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (یقول الله تعالی: العظمە إزاری والكبریاء ردائی, فمن نازعنی فیهما القیته فی النار).
واتە: (خودای گەورە فەرمووی: خۆ بەگەورە زانی بەرگی منە و گەورەیی و مەزنێتی پۆشاكی منە,واتە خەسڵەت خوایە هەركەسێك لەو دووانە كێشەی لەگەڵا كردم ئەوە فڕێیدەدەمە نێو ئاگری دۆزەخ).
من دەڵێم: واتە: نووسەرەكە,خراپترین خۆ بەمەزن زانین و فیز ئەوەیە,مرۆڤ بەزانستەكەی فیز لەسەر بەندەكانی خوای گەورە بكات خۆی بەگەورەو زل بزانێت لەدڵا و دەرونی خۆیدا, بێگومان ئەو جۆرە زانستە هیچ سودو قازانج بەمرۆڤ ناگەیەنێت وەبەڕاستی هەركەسێك بۆ بەدەستهێنانی و فێربوونی زانست هەوڵا و كۆشش بكات بەمەبەستی دوارۆژ و رەزامەندی خوای گەورە,ئەوە هەمیشە زانستی زۆر دەبێت و وە نەرم و نیان و ملكەچ خاكی دەبێت و بەفیزو لوت بەرز نابێت و هەمیشە بەسەر ئارەزووە خراپەكانی سەركەوتوو دەبێت,بێگومان مرۆڤ ئەگەر لەئارەزووەكانی ئاگادار نەبێت و بێ ئاگابێت ئەوە لەڕێگای ڕاست لای دەدەن و تووشی ناخۆشی لەناو چوونی دەكەن,وەبەڕاستی هەركەسێكیش بەدوای زانستدا بگەڕێت و خۆی فێرە زانست بكات بۆ فیزو گەورەیی و بۆ تەماشاكردنی موسڵمانان بەكەمی و بۆئەوەی خۆی گێل بكات و سینگ دەرپەڕێنێت لەبەرامبەر بەموسڵماناندا ئائەو كارە لەگەورەترین گوناهە گەورەكانە .

