ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گەنجینەكانی- قارون......تنوء بالعصـبة اولي القـوة..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

گەنجینەكانی- قارون......تنوء بالعصـبة اولي القـوة..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///گەنجینەكانی- قارون- وەك لە قورئاندا هاتووە (تنو‌و بالعصبە أولی القوە)، واتە: گران بوون لەسەر شانی كۆمەڵێك پیاوی بەهێزو نەیاندەتوانی هەڵیانگرن لە زمانی عەرەبیدا وشەی (عصبە) بە كۆمەڵە كەسێكی

دەمارگرژو یاریدەدەری یەكترو یەكگرتوو دەگوترێت، هەروەها بە كۆمەڵە پیاوێكی پێكەوە كۆبۆوەو هاوكاری یەكترو بەهێزیش دەگوترێت، كە ژمارەیان لە دەپیاو زیاتر بێت.

ئیمامی (رازی) سێ‌ ئەگەری بۆ مەبەستی فەرمایشتی خودا (تنو‌و بالعصبە أولی القوە) داناوە:-

1- ئەو كۆمەڵە پیاوە ناتوانن كلیلەكانی ئەو گەنجینانە هەڵگرن.. ئەم ئەگەرەش سەنگێكی خۆی هەیە.
2- ئەو كۆمەڵە پیاوە ناتوانن گەنجینەكان هەڵگرن ئەمەش شیاوو ماقووڵە.
هەڵگرتنەكەش لەم دووئەگەرەیان دایە، هەڵگرتنێكی هەستەوەریانەی ماددی‌و هەست پێكراو.
3- مەبەست لە هەڵگرتنەوەكەش پاراستن‌و حساب كردن‌و سەرپەرشتیكردنە.
(رازی) دەڵێت: (مەبەست لە كلیلەكان (المفاتح) زانست‌و لـێ‌ئاگاداربوونە مەبەست لە (اتیناه من الكنوز)یش ئەوەیە بێگومان پاراستن‌و لـێ‌ئاگاداربوونی كارێكی گران بووە لەسەر چەند پیاوێكی بەهێزو سەرپەرشتیار، بەمانای ئەو گەنجینانە بەهۆی زۆرییان‌و هەمە جۆریییانەوە ئەوكەسانە ماندوو دەكەن كە ئەركی پاراستن‌و سەرپەرشتی كردنیان لە ئەستۆ گرتووە)( ).
 هیچ رێگرێكیش لەبەردەم ئەو وتەیەدا نییە گەربگوترێت (مەبەست لە هەڵگرتنی كلیلەكان (حمل المفاتح) پاراستنی ماڵا‌و سامانەكەو حساب كردنی وسەرپەرشتی كردن‌و لەسەر مانەوەیەتی بە شێوەیەكی بەردەوام، بەم جۆرە مەبەست لە (تنو‌و بالعصبە) واتە: (ئەركی پاراستنی ماڵا‌و سامانەكە قورس دەبێت لەسەریان ، بەڵام وتەی دووەم لەپێشترە بۆ ئەگەری ڕاستی‌و بۆ چوونەكان).
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز