سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حه‌فت هه‌نگاو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی منداڵ به قورئانه‌وه.
نوسینى:دکتۆر مسته‌فا ئه‌بوسه‌عد.....وه‌رگێڕانى خالید موحه‌مه‌د........منداڵ پێویسته له‌سه‌ر وابه‌سته‌بوون و په‌یوه‌ستبوون به بنه‌ما جوانه‌کانى ئیسلام رابهێنرێ، سه‌رچاوه‌ى یه‌که‌میش بۆ ئه‌م به‌نه‌مایانه قورئانى پیرۆزه که وه‌ک که‌ته‌لۆک و پرۆگرامى ژیان خودا ناردویه‌تى بۆ مرۆڤایه‌تى.
بێگومان مندالآنیش لاى خۆیانه‌وه پێویسته شاره‌زاییان هه‌بێت و رێگه‌یان بۆ ئاسانبکرێت که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قورئانى پیرۆز بکه‌ن نه‌ک به‌ییانوى پیرۆزى ترسێک یاخود جۆرێک له نامۆیى له‌نێوانیاندا دروسبکرێت که پێشتر ئه‌نجامدراوه، به‌کورتى به‌سه‌رهاتێکتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه که‌به‌سه‌ر خۆم هات له‌سه‌رده‌مى منداڵیمدا له‌بازاڕ کارم ده‌کرد نیوه‌ڕۆ چومه مزگه‌وت بۆ نوێژ دواتر به‌ترسێکه‌وه چوم ده‌ستم دایه قورئانێک که ئه‌و وه‌خته پێمان ده‌گوت قورئانه گه‌وره‌که مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو که ته‌نها جوزئى عه‌ممه نه‌بوو که ده‌بوو منداڵان ته‌نها سوره‌ته‌کانى ئه‌و جوزئه بخوێنن! ئێواره که رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه باوکم راسته‌وخۆ بانگى کردم و لێم تووڕه بوو وتى فڵان که‌سى خزممان هاتووه و بۆى باسکردووم که تۆ ئه‌مرۆ له‌مزگه‌وت قورئانى گه‌وره‌ت هه‌ڵگرتووه چۆن شتى واده‌که‌ى ئه‌وه که‌ى کارى تۆیه؟!
به‌هه‌رحاڵ بیرۆکه‌ى ئێستا جیاوازه و پێویسته منداڵان هه‌ر له‌ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه ئاشناى قورئان ببن, تابتوانن ژیانێکى باش و جوان بۆخۆیان رێکبخه‌ن و به‌قورئانى پیرۆز بیڕازێننه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌شه ئه‌م چه‌ند ڕێگه‌یه هاوکاری دایکان و باوکان ده‌کات بۆ وابه‌سته‌کردنى منداڵه‌کانیان به قورئانى پیرۆزه‌وه:
١- خۆشویستن و قه‌ناعه‌ت پێکردن:
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بکات به دڵسۆزی، بێ گومان ده‌بێ قه‌ناعه‌تی هه‌بێ و خۆشیبوێت، ئه‌مه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌کرێت که هه‌میشه قسه له‌گه‌ڵ منداڵدا بکه‌یت سه‌باره‌ت به قورئان و گرنگی له‌به‌رکردنی و ڕێژه‌ی ئه‌و پاداشته‌ی که خوێنه‌ره‌که‌ی وه‌ری ده‌گرێت، پێش ئه‌مه‌ش دایک و باوک ده‌بێ پێشه‌نگ بن بۆ منداڵه‌کانیان، ده‌بێ مندالآن بیانبینن که په‌یوه‌ستن به قورئانی پیرۆزه‌وه و له‌به‌ریده‌که‌ن و ده‌یخوێنن.
٢- ڕونکردنه‌وه و ڕاڤه‌کردن:
ڕونکردنه‌وه‌ی ماناکان له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان ژیری و دڵده‌کاته‌وه و بیر په‌یوه‌ستده‌کات به قورئانی پیرۆزه‌وه، تێگه‌یشتنیشی یارمه‌تی له‌به‌رکردن و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌دات.
٣- دیاریکردنی قورئانێک بۆ هه‌ر منداڵێک.
٤- به‌کارهێنانی شریتی ده‌نگی، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که تایبه‌تن به فێرکردنی منداڵ .
٥- دروستکردنی ڕۆحی کێبه‌رکێ.
کاتێک منداڵ په‌یوه‌ستده‌بێت به ئه‌ڵقه‌کانی قورئانه‌وه که ڕۆحی کێبڕکێ دروستبێت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیدا له‌سه‌ر له‌به‌رکردن .
٦- جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر سوڕه‌ته کورته‌کان:
به تایبه‌ت ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی بیروباوه‌ڕ ده‌کات، ده‌توانین هاوڕێ له‌گه‌ڵ له‌به‌رکردنه‌که فێریشیان بکه‌ین، بیر و باوه‌ڕی ڕاستیان پێبگه‌یه‌نین .
٧- پاداشت و به‌خشیش :
ئه‌مه‌ش کارێکه قورئان خۆشه‌ویست ده‌کات لای منداڵ ، وه زیاتر په‌یوه‌ستیده‌کات .
* وه‌رگێڕ

