سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ابراهيم عليه السلام دواى دركردنى ناچار بوو بەجێيان بهێڵێت
نووسينى /م.عادل كريم //ئامادهكردنى /نهجات رواندزى///( فَلَمَّا اعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَكُلًّا جَعَلْنَا نَبِيًّا)مريم اية ٤٩ چۆن لەم ئايەتە تێبگەین ؟؟ - دواى ئەوەى باوكى ابراهيم عليه السلام
ڕۆڵەکەی دەركرد و قەومەکەش باوەڕيان نەهێنا ابراهيم ناچار بوو بەجێيان بهێڵێت دواى هجرەت و دووركەوتنەوە لێيان خواى گەورە دەفەرمووێ اسحاق و يعقوبم پێ بەخشين و هەردووكيانم كرد بە پێغەمبەر. ئەى بۆ باسی اسماعيلی نەكرد خۆ ئەو پێش ئەوان لە دايك بووە ؟؟!! ١- بۆ تێگەيشتن لە قورئان بە گشتى و ئەم ئایەتانە بە تايبەتى دەبێ ئايەتەكانى تريش بدۆزینەوە كە باسى ئەم ڕووداوە دەکەن تاكو وێنەکە بە جوانى و ڕوونى بۆمان دەرکەوێت. ٢- لە سورەتى ( الصافات) ئایەتى ٩٩-١١٣ باسەکە زياتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە كاتێك گووتى ( وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهْدِينِ .رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ.فَبَشَّرْنَاهُ بِغُلَامٍ حَلِيمٍ.فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَىٰ فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَىٰ قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِڕينَ) كاتێك لە قەومەکەى دوورکەوتەوە گووتى خوا منداڵێكى صالحم پێ ببەخشيت ، خواى گەورەش إسماعيلی پێ بەخشی ئينجا خواى گەورە لە خەون پێی گووت سەری ببڕە . کەواتە اسماعيل پێش اسحاق لە دايك بووە. ٣- هەر لەم سورەتە دواى ئەوەى اسماعيلی بەخشی لە سەربڕين ئينجا دەفەرمووێ ( وَبَشَّرْنَاهُ بِإِسْحَاقَ نَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ) واتە لە پاداشتى دەرچوونى ابراهيم لەم تاقی كردنەوە خواى گەورە اسحاقی پێ بەخشى . ٤- لە سورەتى ( هود) ئایەتى ٧١ ( وَامْرَأَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ) لێرە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە اسحاقى وەكو خەڵات پێ بەخشرا ئەدى يعقوب بۆ باسى هاتووە ؟ ٥- لە سورەتى الأنبياء ئایەتى ٧٢ باسى يعقوب جوانتر ڕوون دەبێتەوە وەك دەفەرمووێ ( وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً وَكُلًّا جَعَلْنَا صَالِحِينَ) نافلة واتە زيادە ، کەواتە يعقوب هديە و خەڵاتێكى زيادە بە اسحاق دەدرێت لەوەش گرنگتر هەموويان دەبن بە پێغەمبەر تاكو بەردەوامى بە بانگەوازى خوا بدەن. ٦- لێرە تێدەگەن خواى گەورە چەند ( وهاب) ه ، إبراهيمی تاقی كردەوە بە سەربڕينى كورێكى تاقانە ، لە برى ئەوە نەك هەر إسماعيلی پێ بەخشیەوە بەڵكو خەڵاتێكى ترى پێ بەخشى کە اسحاق پێغەمبەرە هەر ئەوەندە ؟ نەخێر لەگەڵ خەڵاتەكە كوڕێكيش بە اسحاق دەبەخشێت وەك ديارى و خەڵاتێكى زيادە، بە ڕاستى خوایەكى بەسۆز و ميهرەبان و وهاب و دەوڵەمەندى تەنها بە نیەت شتێك ببەخشی پێی ئەوەندە زيادەت پێ دەبەخشێت سبحان الله لە گەورەیی ئەم خوایە!!

