سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زیان و مەترسیەکانی زێدەڕۆیی لە ئایندا
بهڕێزان : زێدەڕۆیی لە ئاین زۆر بەشی هەیە، بەڵام ئەو بەشەی لە هەموویان ترسناکترە ئەوەیە کە سەردەکێشێ بۆ کافر کردن و ، حەڵالکردنی خوێنی موسڵمان بەناوی دین و، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی وڵاتان بە ناوی دین، کە ئیسلام دوورە لە کردەوەی ئەم جۆرە کەسانە،
وەك رێکخراوی داعش و هاوبیرەکانیان بەڵگەش بۆ ئەم قسانەمان ئەم فەرمودانەن:
یەکەم/ خوای گەورە دەرفەرموێت : (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ)، واتە: (ئەی خاوەنانی کتێب زێدەرۆی لە ئاینەکەتان مەکەن).
هەروەها دەفەرموێت (وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا) واتە: بەو شێوەیەش ئێوەمان گێڕاوە بە گەلێکی میانڕەو، لە ڕووی دونیاو قیامەتەوە، لە عیبادەت و خواپەرستیەوە.
بهڕێزان:
پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت (إِيَّاكُمْ وَالْغُلُوَّ فِي الدِّينِ، فَإِنَّهُ أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمُ الْغُلُوُّ فِي الدِّينِ)، واتە: نەکەن زێدەڕۆیی لە دیندا بکەن، ئەوەی خەڵکانی پێش ئێوەی لە ناو برد زیادە ڕۆی بوو لە دین.
هەروەها: کاتێك (مەعازو ئهبو موسا)ی ناردن بۆ یەمەن، فەرمووی بە هەردووکیان: (تَيَسَر وَلاَ تُعَسِر) واتە: ئاسانکاری بۆ خەڵك بکەن لە دین، نەوەك دینیان لەسەر گران بکەن.
دووەم/ ئەگەر مرۆڤ زیادەڕۆیی کرد لە دین، ئهو دوو ڕێگای دێنە پێش:
یهکهم: یان خۆی دهکوژێ و خەڵکیش دەکوژێ، وەك ئەوانەی خۆیان ئەتەقێننەوە، نموونەی وهك داعش.
دووهم: یان لە دین واز دێنێت تووشی کوفرو بێباوەڕی دەبێت. بۆیه زیادهڕۆیی له دیندا لەم دوو ڕێگەیە هیچ ئاکامێکی تری نییە.
سێیەم/ ئەو مرۆڤهی زیادەڕۆیی بکات ئهگهر لەلایهكیش قازانج بکات، لە لایەکی تر ههر زەرەر دەکات، وەك ئەو کەسەی لە خواردن زێدەڕۆیی دەکات دواتر تووشی نەخۆشی ئەبێت.
بهڕێزان:
نیشانەکانی زیادەڕۆی لە دین .
• تەنیا ڕایەکەی خۆی لا پەسەند ئەبێت، دان بە ڕای هیچ کەس نانێ. وا بیر دەکاتەوە کە ئەو قسە بکات و خەڵکیش هەمووی گوێی لێ ڕابگرن، ئەمە تیرۆری فکریە، که زۆر ترسناکترە له تیرۆری جەستەیی.
• بێ شەرمی و بێ ئەدەبی و ڕێز نەگرتن لە زانایانی ئاینی، هەتا ڕێز نەگرتن لە پێغەمبەرەکانی خۆی.
(ذو الخویصرە) بە پێغهمبەری گووت: دادپەروەر بە ئەی موحەمەد، ئەوانەی ئێستاش پهیدابوونە وەك داعش و هاوشێوەکانیان لە نەوەکانی (ذو الخویصرە)ن.
• خەڵکی مەزڵوم دەکەن، بەشێك کە خوا داوای نەکردوە داوا دەکەن لە خەڵك. چونکە خوا دەفەرموێ (يُڕيدُ اللَّهُ بِكُمُ اليُسْرَ وَلاَ يُڕيدُ بِكُمُ العُسْرَ) واتە: خوا ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت نەك زەحمەت (حەزرەتی عائیشە خوا لێی رازی بیت، دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر سەر پشک بکرابایە له نێوان دوو شت کامەی ئاسان بوایە ئەوەی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناه نەبایە.
• پێشنەخستنی گرنگتر لە گرنگ، رهچاونەکردنی زەمان و شوێن، جیاوازینەکردن لە نێوان واجب و سونەت، حەڵاڵ و حەڕام و مەکروه.
• توندوتیژی لە بانگخوزی، بە شێوەیەك جیاوازی نەکات لە نێوان گچکەو گەورە، زانا و فەقیە، ماموستاو بە خێوکەر، نەزان و بێباوەڕ.
بۆ زانینیش قورئان ڕێگەی به توندوتیژی نەداوە، تەنها لە دوو شوێن نەبێت:
١/ لە کاتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ کافراندا، وەك دەفەرمووێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ قَاتِلُواْ الَّذِينَ يَلُونَكُممِّنَ الْكُفَّاڕ وَلْيَجِدُواْ فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ) واتە: بجەنگن لە دژی ئەو بێباوەڕانەی کە لێتان نزیک دەبنەوە با توند و تیژی و هێزو تواناتان لێ بەدی بکەن.
٢/ خوا دەفەرموێ: (وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ) واتە: با بەزهیی نەتان گرێ لە کاتی دەرکردنی سزا لەسەر هەردوو زیناکەر، تووندوتیژ بن لە کاتی حەد وەرگرتن.
• گومانی خراپ دەبات بەرامبەر خەڵك و هەڵەیەکی بچوکی خەڵک گەورە دەکات و بەو هەڵەیەوە کافری دەکات.
• لای وایە ئەبێ کۆمەڵگا وەک فریشتە بن، نابێ هەڵە بکەن، با ئێمە تەماشای سەردەمی پێغهمبەر درودی خوای لەسەر بێت بکەین. ئایا خەڵك و موسڵمانان گوناهیان نهکردیە...!.
بەڕێزان:
ئەم ٧ خاڵەی باسمان کردن هۆکارن بۆ زیادە ڕۆیی و نیشانەکانی زیادەڕۆیین.
هیوادارین خەڵك لەم زیادەڕۆییە دوور بکەوێتەوە، بۆ ئەوەی توندوتیژی لە وڵاتەکەمان نەبێت.
وهرگيراوه له مالپهرى يهكيتى زانيانى ئايينى ئيسلامى كوردستان //
http://zanayan.org/wtari_hayni.php?id=110

