سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ران سڵاوى خودایان له‌سه‌ربێت موعجیزه‌ى به‌رانى ئیسماعیل سلآوى خواى له‌سه‌ربێ..........(1)
کتێبخانه‌ى محوی... دانانى....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانى......عبدالله حسن وه‌رتى......دواى ئه‌وه‌ى ئیبراهیم له میسر وه گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌له‌ستین، ژنه‌که‌شى له‌گه‌ڵدابوو ساره هه‌روه‌ها هاجه‌ره ى که‌نیزه‌ى ژنه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ بوو. وا دیاربوو ساره ى هاوسه‌ریشى هه‌ستى به‌و خه‌یال و ئه‌ندێشه‌یه‌ى ئیبراهیم ى مێردى کردبوو، که هیواى ئه‌وه‌ى ده‌خواست کوڕێکى هه‌بێت چونکه ته‌مه‌نى گه‌وره بوو بوو، بۆیه پێى ووت: خودا مناڵى به‌من نه‌داوه‌و له‌به‌رئه‌وه واى به باش ده‌بینم هاجه‌ره ى که‌نیزه‌م بخوازیتو ماره‌ى بکه‌ى، به‌شکم خودا کوڕێکت له‌و ژنه پێ ببه‌خشێت، بێگومان ساره ى هاوسه‌رى ژنێکى به سالآچوو و به ته‌مه‌نو نه‌زۆکیش بوو به‌ته‌ماى ئه‌وه نه‌بوو کوڕى ببێت، ئیبراهیم که گوێ بیستى ئه‌و پێشنیاره‌ى ساره بوو ماوه‌یه‌ک مات‌و بێ ده‌نگ بوو، چووه بیر‌و خه‌یالأو ئه‌ندێشه‌یه‌کى قوڵه‌وه، به‌لآم ساره هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر پێشنیازى خۆى‌و ووتى: مه‌ترسه ئه‌ى ئیبراهیم مه‌ترسه، دوو دڵیش مه‌به به‌ڵکو خواى گه‌وره کوڕێکمان پێ ببه‌خشێتو له رۆژى ته‌نگانه‌دا هاوکارو پشتیوانمان بێت.
ئیبراهیم هاجه‌ره ى خواست، پاش ماوه‌یه‌ک سک پڕ ده‌بێتو خواى گه‌وره کوڕێکى پێ به‌خشین ئیسماعیل سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێ، چه‌ند رۆژێک دواى له دایک بوونى ئیسماعیل خواى گه‌وره فه‌رمان ده‌کات به ئیبراهیم که خاکى فه‌له‌ستین به‌جێ بێڵێت، هاجه‌ره و کوڕه شیره‌خۆره‌که‌ى له‌گه‌ل خۆى ببات بۆ بیابانى مه‌ککه که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستى نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، له‌وێ دایانبنێت به ته‌نهاو جێیان بێڵێت، وه هیچ مه‌ترسىو دڵته‌نگیش نه‌بیت چونکه خواى گه‌وره ده‌یانپارێزێتو چاودێرى‌و ئاگاداریان ده‌کات، ئیبراهیم ئه‌و منداڵه شیره خۆره‌و دایکه‌که‌ى بۆ سه‌فه‌ر سازدا‌و له‌گه‌ڵیاندا که‌وته‌ڕێ و ته‌نها خواست‌و ئیراده‌ى خودا‌ش رێگه نیشانده‌ریان بوو، له فه‌له‌ستینه‌وه رۆیشتن به بیابانێکى فراوان‌و دوور‌و درێژ‌و به‌رزو نزم‌و تۆز‌و چه‌مو غوباردا که کۆتایى نییه، هه‌ر رێگه‌یان ده‌بڕى و هێنده رۆیشتن تاکو گه‌یشتنه خاکى حیجاز سعودیه‌ى ئێستا له‌و کاته‌دا مه‌ککه‌ى پیرۆز ده‌شتو بیابانێکى چۆل و دوور له بیناو ئاوه‌دانىو ژیان و ژیار بوو، ئه‌و شوێنه ووشک و برینگه‌ى که نه‌که‌سى لێ بوو نه‌ئاوو دار‌و دره‌ختو گژوگیاو خواردن‌و هیچ شتێکى لێ نه‌بوو، له‌و شوێنه‌دا به‌جێى هێشتن، ئیبراهیم هاجه‌ره‌ى خێزانى‌و کوڕه تاقانه‌که‌ى له‌و ده‌شته بێ ئاو‌و ووشکو برینگه له‌سه‌ر فه‌رمانى خوا به‌جێ ده‌هێڵێت به ته‌نها به‌بێ دراوسێ و چاودێرێک له که‌سوکارى. ته‌نهاو ته‌نها کیسه‌یه‌ک خورماو دۆلکه‌یه‌ک ئاو نه‌بێ هیچ شک نابه‌ن، ئا له‌و شوێن‌و جێگا چۆل و هۆڵه‌دا ئیبراهیم رووى خۆیان لێ وه‌رده‌گێڕێ و روو ده‌کاته‌وه فه‌له‌ستین و خواحافیزى ده‌کات به‌جێى هێشتن و گه‌ڕایه‌وه، له‌و کاته‌دا هاجه‌ره به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵه داوان دواى که‌وت و له خۆى و منداڵه شیره خۆره‌که‌ى ده‌ترسا له‌و شوێنه چۆل و بیابانه ترسانه‌که‌و پێى ووت: ئه‌رێ ئیبراهیم بۆ کوێ ده‌چیت، بۆ کێمان جێ دێڵیت له‌م دۆڵه چۆل و بێ ئاوه‌دانى و وشک‌و برینگه‌دا، ئه‌م پرسیارانه‌ى چه‌نده‌ها جار لێ دووباره‌و چه‌ندباره کرده‌وه‌و داواى سۆز‌و به‌زه‌یى لێ کرد‌و به گریان‌و هاواره‌وه که‌چى ئیبراهیم له هه‌نگاوه‌کانى خۆى به‌رده‌وام بوو لاى به لادا نه‌کردنه‌وه،

