سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى ( ١٠٢ ) سوڕه‌تى (التوبة) : { {وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا عَمَلًا صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته : (إبن مردویه) و (ابن أبى حاتم) له (إبن عباس) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) چوو بۆ غه‌زا و (أبو لبابه) و پێنج که‌سى تر
دواکه‌وتن،ئینجا (أبو لبابه) و دوو پیاوى تر بیریان کرده‌وه و پاشگه‌ز بوونه‌وه و هه‌ستیان به خه‌سارۆمه‌ندى کرد ووتیان : ئێمه له‌ژێر سێبه‌ر و ناز و نیعمه‌تدا بین و پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله عليه وسلم ) له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران له جیهاد و تێکۆشاندابن،سوێند بێ به‌خوا خۆمان ده‌به‌ستینه‌وه به کۆڵه‌که‌یه‌که‌وه نابێت که‌س بمانکاته‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌بێت ( صلى الله عليه وسلم ) ،سێ که‌سیان مانه‌وه و خۆیان نه‌به‌سته‌وه،کاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) گه‌ڕایه‌وه له غه‌زوه‌که فه‌رمووى : ئه‌وانه کێن خۆیان به‌ستۆته‌وه به‌و کۆڵه‌کانه‌وه ؟ پیاوێک وتى:ئه‌وه (أبولبابه) و هاوه‌ڵه‌کانیه‌تى،کاتێ دواکه‌وتن له جیهاد به‌ڵێنیان داوه به په‌روه‌ردگار که‌س گرێ کانیان نه‌کاته‌وه تۆ نه‌بێت، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى:منیش گرێ ى ئه‌و په‌تانه ناکه‌مه‌وه تا فه‌رمانم پێنه‌کرێت،خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى :{ وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ .. }ى دابه‌زاند.ئینجا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) گرێ ى په‌ته‌کانى کرده‌وه و ئازادى کردن،به‌ڵام سێ که‌س مابوونه‌وه که‌خۆیان نه‌به‌ستبوویه‌وه و هیچ باسێکیان نه‌هاتبوو،ئه‌مانیش ئه‌وانه‌بوون په‌روه‌ردگار باسى کردن به ئایه‌تى : { {وَآخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْڕ اللَّهِ .. }خه‌ڵکیش ده‌یان وت:ئه‌گه‌ر به‌هانه‌که‌یان دانه‌به‌زێت ئه‌وا تیاچوون،هه‌ندێکیش ده‌یان وت : به‌ڵکو خواى گه‌وره لێ یان ببورێت،هه‌تا ئایه‌تى:{ {وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا .. } دابه‌زى.(إبن جرير) له‌ڕێگه‌ى (على) کوڕى (أبى طلحة) وه ده‌گێڕێته‌وه،له (إبن عباس) ه‌وه ده‌ڵێت: (أبو لبابه) و هاوه‌ڵه‌کانى هاتن به‌ماڵ و سامانیانه‌وه کاتێک ئازاد کران وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌وه ماڵ و سامانه‌که‌مانه و بیبه‌خشه و داواى لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه، پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى:من فه‌رمانم پێ نه‌کراوه هیچ له ماڵ و سامانه‌که‌تان به‌رم.ئینجا ئایه‌تى :{ {خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً .. } دابه‌زى.له (قتادة) وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت:ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به حه‌وت که‌س دابه‌زى :چواریان خۆیان به‌ستبوویه‌وه به کۆڵه‌که‌که‌وه و (أبولبابه) و (مرداس) و (أرس) ى کوڕى (خدام) و (ثعلبة) ى کوڕى (وديعة) بوون.(أبوالشيخ) و (ابن مندة) له هاوه‌ڵان و ،له‌ڕێگه‌ى (أبوسفيان) و ئه‌ویش له (جابر) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه،ده‌ڵێت:ئه‌وانه‌ى له غه‌زوه‌ى ( ته‌بوک ) دواکه‌وتن شه‌ش که‌س بوون:(أبولبابه) و (أرس) ى کوڕى (خدام) و (ثعلبة) ى کوڕى (وديعة) و (كعب) ى کوڕى (مالك) و (مرارة)ى کوڕى (ربيع) و (هلال) ى کوڕى (امية)،هه‌ریه‌ک له (ابولبابه) و (ارس) و (ثعلبة) هاتن خۆیان به کۆڵه‌که‌کانه‌وه به‌سته‌وه و ماڵه‌کانیشیان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) وتیان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌م ماڵه‌مان به‌ره، ئه‌مه بوو دواى خستین له تۆ، پێغه‌مبه‌رى خواش ( صلى الله علية وسلم ) فه‌رمووى:گرێ کانیان ناکه‌مه‌وه تا کوشتار هه‌ڵنه‌ستێت،ئینجا قورئان دابه‌زى و ئایه‌تى: { وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ .. } هاته خواره‌وه.ئه‌م (اسناد)ه‌ش به‌هێزه.

