سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( زه‌یدی كوڕی حاریسه ) كه‌سی تری وه‌ك ئه‌و خۆش نه‌ویستووه .. ( به‌شى دووەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ كۆیلایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه دێرینه‌دا هه‌وڵی ده‌دا وه‌ك ره‌وشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست خۆی بسه‌پێنێت.. به‌هه‌مان شێوه بوو، له (ئه‌سینا)، ته‌نانه‌ت
له پێشكه‌وتووترین چاخی ئازادی وبه‌ره‌و پێشچوونیدا…
له (رۆما)ش هه‌ر وابوو..
هه‌موو جیهانی كۆن به‌و جۆره بوو.. (دورگه‌ی عه‌ره‌ب)یش به‌هه‌مان شێوه..
كاتێك ئه‌و هۆزه‌ی دای به‌سه‌ر (به‌نی مه‌عن)دا و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و، به‌دیله‌كانه‌وه گه‌ڕایه‌وه، به‌ره‌و بازاڕی (عوكاظ) رۆشت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوو، دیله‌كانیان فرۆشت..
(زه‌ید)ی بچوكیش كه‌وته ده‌ست (حه‌كیمی كوڕی حوزام)، دوای ئه‌وه‌ی كه كڕی و كردیه دیاری بۆ (خه‌دیجه)ی پووری –خووشكی باوكی-.
(خه‌دیجه)ش (ڕه‌زای خوای لێ بێت)، له‌و كاته‌دا خێزانی (موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالله) بوو، كه تا ئه‌و كاته‌ش نیگای بۆ نه‌هاتبووه خوارێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئاكارێكی مه‌زنی تێدا به‌دی ده‌كرا كه هێژای ئه‌و رێزه بێت كه سبه‌ینێ ببێته یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران..
(خه‌دیجه)ش رۆڵی خۆی به‌جێهێنا و (زه‌ید)ی خزمه‌تكاری به‌خشیه مێرده‌كه‌ی، كردیه دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ، ئه‌ویش به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ری گرت ده‌ست به‌جێ ئازادی كرد و، ئیدی هه‌موو سۆز و چاودێرێكی له ده‌روونه مه‌زن و دڵه گه‌وره‌كه‌یه‌وه به‌رامبه‌ری هه‌بوو..
له یه‌كێك له وه‌رزه‌كانی حه‌جدا، یه‌كێك له هاونیشتمانانی گه‌ڕه‌كی ماڵی (حاریسه) گه‌یشت به (زه‌ید) له (مه‌ككه) و باسی په‌رۆشی و خه‌می دایك و باوكیان بۆی كرد، ئه‌ویش سڵاو و سۆز و خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی خۆی بۆ دایك و باوكی پێیاندا نارده‌وه و، به حاجیه‌كانی هۆزه‌كه‌ی وت:
{به باوكم بڵێن كه من لێره له‌گه‌ڵ به‌ڕێزترین باوكدام}…
هه‌ر كه باوكی (زه‌ید) شوێنی كوڕه‌كه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ براكه‌یدا به‌ره‌و لای كه‌وته ڕێ..
له (مه‌ككه)ش به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی (موحه‌ممه‌دی ده‌ستپاك) پرسیاریان ده‌كرد.. كاتێ گه‌یشتنه خزمه‌تی پێیان وت:
{ئه‌ی كوڕی عبدالمطلب…
ئه‌ی كوڕی سه‌ر گه‌وره‌ی هۆزه‌كه‌ت، ئێوه خه‌ڵكی (مه‌ككه)ن، دیل به‌ره‌ڵا ده‌كه‌ن و، نان ده‌رخواردی دیل ده‌ده‌ن.. بۆ كوڕه‌كه‌مان هاتوینه‌ته خزمه‌تت، ده‌تۆش چاكه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه و ئازادی بكه بۆمان}..
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌یزانی كه (زه‌ید) چه‌نده په‌یوه‌ست بووه پێوه‌ی و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مافی باوكی تێدا ره‌چاو ده‌كرد..
ئا له‌وێدا به (حاریسه)ی وت:
{(زه‌ید) بانگ بكه‌ن و، سه‌رپشكی بكه‌ن، گه‌ر ئێوه‌ی هه‌ڵبژارد ئه‌وه به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ خۆتان بیبه‌نه‌وه.. خۆ گه‌ر منیشی هه‌ڵبژارد ئه‌وا سوێند به‌خوا به‌رانبه‌ر هه‌ڵنابژێرم به‌سه‌ر كه‌سێكدا كه منی هه‌ڵبژاردبێت}.!!
(حاریسه) كه هه‌ر گیز چاوه‌ڕیێ ئه‌م هه‌موو لێبووردنه‌ی نه‌ده‌كرد، روخساری گه‌شایه‌وه و، وتی:
((به‌ڕاستی چاكت له‌گه‌ڵ به‌ش كردین و، زیاد له نیوه‌ت پێ به‌خشین)).پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ناردی به‌شوێن (زه‌ید) دا‌و، كاتێ هات لێی پرسی:
{ئه‌وانه ده‌ناسیت}..؟؟
(زه‌ید) وتی: به‌ڵێ، ئه‌وه باوكمه و.. ئه‌وه‌ش مام..پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌ی به (حاریسه)ی وتبوو بۆی دووباره كرده‌وه.. ئالێره‌دا (زه‌ید) وتی:
{كه‌س به‌سه‌ر تۆدا هه‌ڵنابژێرم. تۆ باوك و، ماممی}..!!
هه‌ردوو چاوی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) پڕ له ئه‌سرینی سوپاسگوزاری و سۆز بوون، پاشان ده‌ستی (زه‌ید)ی گرت و، بردی بۆ سێبه‌ری (كه‌عبه)، كه قوڕه‌یشیه‌كان له‌وێدا كۆ بووبوونه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بانگی كرد:
{شاهێدی بده‌ن كه (زه‌ید) كوڕی منه.. میراتگریم و میراتم ده‌گرێت}..!!
دڵی (حاریسه) وه‌خت بوو له‌خۆشیا بفڕێت.. كوڕه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه نیه ئازاد بێت و به‌س، به‌ڵكو كوڕی پیاوێكه كه قوڕه‌یش به (ڕاستگۆی ده‌ستپاك) ناوی ده‌به‌ن و له‌نه‌وه‌ی (به‌نی هاشم)ه و، جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی هه‌موو (مه‌ككه)یه..
باوك و مامی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای هۆزه‌كه‌یان و، بێ خه‌م بوون له به‌جێ هێشتنی كوڕه‌كه‌یان له هێمنایه‌تی و خۆشگوزه‌رانیدا به‌گه‌وره‌یی له (مه‌ككه)، پاش ئه‌وه‌ی كه باوكی نه‌یده‌زانی پێشتر بیابان قوتی داوه، یان شاخ !! .. ( كۆتایی بەشی دووەم )

