سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خه‌م مه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌کیست چووه,چونکه به‌هره‌ى زۆرت هه‌یه
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
بیربکه‌وه له نیعمه‌ته گه‌وره‌کانى خودا به سه‌رته‌وه‌و له به‌خشینه فراوانه‌کاتى, سوپاسى بکه و بزانه که تۆ نوقم بوویت له ژێر سایه و سێبه‌رى به‌خشینه‌کان و پێدراوه‌کانى خودا بۆ تۆ. خودا ده‌فه‌رموێت(وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّـهِ لَا تُحْصُوهَا ۗ) النحل ١٨ .واته: ئه‌گه‌ر به‌هره و نیعمه‌ته‌کانى خودا بژمێرن به‌سه‌رتانه‌وه, له‌ژماردن نایه‌ن.
پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت(وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَ‌ةً وَبَاطِنَةً ۗ)لقمان ٢٠.واته: خودا نیعمه‌ته‌کانى به‌سه‌ردا رژاندون ئاشکرا بێ لێتان و نهێنى بێت لێتان.
خاوه‌نى هێز ده‌فه‌رموێت (وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّـهِ)النحل ٥٣.واته: هه‌ر به‌هره‌و نیعمه‌تێکتان له‌سه‌ر بێت ته‌نها له خوداوه‌یه.
هه‌ر خودا ده‌فه‌رموێت پاکى و بێ گه‌ردى هه‌ر بۆ الله یه که ئیقرارو دانپیانانى به‌نده‌که‌ى مه‌به‌سته له‌سه‌ر بوونى به‌هره‌کانى خودا له‌سه‌ر به‌نده (أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ ﴿٨﴾ وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ ﴿٩﴾ وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ١0)بلد:٨-١٠ واته:ئایا دوو چاومان نه‌داونه‌تێ و زمانێک و دوولێومان نه‌داونه‌تێ هه‌ردوو رێگه‌مان پێ نیشان نه‌دات .؟
تۆ خاوه‌نى به‌هره‌کانى, یه‌ک له دواى یه‌ک , به‌هره‌ى ژیان و به‌هره‌ى له‌ش ساغى وبه‌هره‌ى بیستن و بینین و هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو پێ, و ئاو وهه‌وا و خواردنه‌وه, له هه‌مووش گه‌وره‌تر و به به‌هره‌تر رێنموویى په‌روه‌ردگاریه بۆ (الاسلام) و یه‌کێک ده‌ڵێت: ئایا ده‌ته‌وێ بلیونیک دۆلار به‌رانبه‌ر جوانیت ؟ ئایا ده‌ته‌وێ بلیۆنیک دۆلار به‌رانبه‌ر گوێیه‌کانت؟ ئایا ده‌ته‌وێ بلیۆنیک دۆلار به‌رانبه‌ر پێیه‌کانت؟ ئایا ده‌ته‌وێ بلیۆنێک دۆلار به‌رانبه‌ر له‌ش ساغیت؟ ئایا به بلیۆنێک دولار به‌رانبه‌ر, دڵت ده‌ده‌یت؟ چه‌نده‌ت ماڵ و سامان هه‌یه و سوپاست له‌سه‌ر نه‌کردووه!!

