سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆى دابهزینى ئایهتى ( ١٠٧) سوڕهتى (التوبة) : { {وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ .. }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەکە: إبن (مردویە) لە ڕێگەی (إبن إسحاق) ەوە دەگێڕێتەوە ،دەڵێت : (أبارهم) کە یەکێک بوو لەوانەی پەیمانی و بە ڵێنیان دا بەخوای گەورە لەژێر دارەکەدا بۆمان دەگێڕێتەوە
،دەڵێت : ئەوانەی مزگەوتی (ضرار)یان دروست کرد هاتن بۆلای پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) لەکاتێکدا خەریکی ئامادەکردنی سوپا بوو بۆ غەزوەی (تەبوک) و وتیان : ئەی پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) ئێمە مزگەوتێکمان دروست کردووە بۆ نەخۆش و مانەوەی خەڵک لە شەوانی زستان و باراندا،حەزدەکەین تۆ بێیت و بەرنوێژی تێدابکەیت بۆمان، پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) فەرمووی:ئێستا ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ سەفەر،هەرکە گەڕاینەوە خوای گەورە بیەوێت دێین و نوێژی تێدا دەکەین بۆتان،کاتێک گەڕایەوە لە ناوچەی (ذی أوان) لایدا کە نزیک بوو لە (مەدینە) وەو خوای گەورەش لەبارەی مزگەوتەکەوە ئایەتی: { {وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا }ی هەتا کۆتایی ئایەتەکە دابەزاند،ئینجا پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) بانگی (مالك)ی کوڕی (خسن) و (معن)ی کوڕی (عدی) یان (عاصم) ێ کوڕی (عدی) کرد و فەرمووی:بچن بۆ ئەو مزگەوتەی لەسەر بناغەی ستەم و فڕوفێڵ دامەزراوە و بیڕوخێنن و بیسوتێنن،ئەوانیش دەستبەجێ چوون و فەرمانەکەیان جێ بەجێ کرد،(إبن أبی حاتم) و إبن (مردویە) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕنەوە،دەڵێت : کاتێک پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) مزگەوتی (قباء) ی دروست کرد چەند کەسێک لە پشتیوانەکان لەنێویاندا (یخدج) ی تێدابوو مزگەوتی دوو ڕووەکانیان دروست کرد، پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) بە (یخدج) ی وت:وەی لەحاڵت ! مەبەستت ئەوە نەبوو کەمن مەبەستم بوو؟ئەویش وتی:ئەی پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) من مەبەستم خێر و چاکەیە،ئینجا خوای گەورە ئایەتی دابەزاند. (إبن مردویە) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕێتەوە ،دەڵێت:چەند کەسێ لە پشتیوانەکان مزگەوتێکیان دروستکرد،(أبو عامر) پێی وتن:مزگەوتەکەتان بینا بکەن،خۆتان پڕچەک و ئامادەبکەن،من دەچم بۆ لای (قیصر) ی پادشای (روم) و سوپایەکی بێ شومار دەهێنم تا (محمد) و هاوەڵەکانی دەربکەم،کاتێ لە دروستکردنی مزگەوتەکە بوونەوە هاتن بۆلای پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) و وتیان: لە دروستکردنی مزگەوتەکەمان بوینەوە،حەزدەکەین بەرنوێژێکی تێدا بکەیت،پەروەردگاریش ئایەتی : { لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا }ی دابەزاند. (واحد) ی لە (سعد) ي کوڕی (أبی وقاص) ەوە دەگێڕێتەوە،دەڵێت : دوو ڕووەکان پێشنیاری دروستکردنی مزگەوتێکیان کرد هەتا پێشبڕکێ ی مزگەوتی (قباء)ی پێ بکەن،داواشیان کرد لە (أبی عامر) ی (راهب) تا ببێتە پێشەوای مزگەوتەکەیان، کاتێک لە دروستکردنی بوونەوە هاتن بۆلای پێغهمبهرى خوا ( صلى الله علية وسلم ) و وتیان : ئێمە مزگەوتێکمان دروست کردووە و بەرنوێژیمان بۆ تێدابکە، ئنجا ئایەتی : { لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا } دابەزی.(ترمذی) لە (أبی هریرە) وە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : ئەم ئایەتە سەبارەت بە خەڵکی ( قبا ) دابەزی : { فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا } خۆیان پاک دەکردەوە بە ئاو، ئایەتیان لەسەر دابەزی. لە (عمر) ی کوڕی (سهل) ی (أنصاری) یەوە دەگێڕێتەوە، گوایە ئەم ئایەتە لەسەر خەڵکی ( قبا ) نازڵ بووە کاتێ خۆیان پاک کردۆتەوە دوای چوونە سەرپێشاو : { فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا } دابەزی. (إبن جریر) لەڕێگەی (عطاء)ەوە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : کۆمەڵێ لە خەڵکی (قبا) خۆیان پاک کردەوە بە ئاو و سەبارەت بەوان ئایەتی : { فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا } دابەزی.

