ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باسی سەبارەت بە كاتی نوێژی عیشا ..فيقه‌

باسی سەبارەت بە كاتی نوێژی عیشا ..فيقه‌

له‌ سونه‌نى فه‌رمووده‌كانى ابوداوودى ئه‌سه‌جه‌سستانى ///عَنْ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ, قَالَ: أَنَا أَعْلَمُ النَّاسِ بِوَقْتِ هَذِهِ الصَّلاَةِ: صَلاَةِ الْعِشَاءِ الآخِرَةِ, كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّيهَا لِسُقُوطِ الْقَمَڕ لِثَالِثَةٍ./(صحيح)/واتە: لە نوعمانی كوڕی بەشیرەوە هاتووە, كە وتویەتی: من زاناترین كەسم

بە كاتی ئەم نوێژە: نوێژی عیشا, لە سێهەم شەوی سەرەتای مانگەوە كەی مانگ ئاوابوایە ئەوكاتە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم نوێژی عیشای دەكرد.  //عَنْ عَبْدُ اللَّه بْنِ عُمَرَ, قَالَ: مَكَثْنَا ذَاتَ لَيْلَةٍ نَنْتَظِرُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِصَلاَةِ الْعِشَاءِ, فَخَرَجَ إِلَيْنَا حِينَ ذَهَبَ ثُلُثُ اللَّيْلِ, أَوْ بَعْدَهُ, فَلاَ نَدْڕى أَشَىْءٌ شَغَلَهُ أَمْ غَيْرُ ذَلِكَ؟ فَقَالَ حِينَ خَرَجَ: (أَتَنْتَظِرُونَ هَذِهِ الصَّلاَةَ لَوْلاَ أَنْ تَثْقُلَ عَلَى أُمَّتِى لَصَلَّيْتُ بِهِمْ هَذِهِ السَّاعَةَ). ثُمَّ أَمَرَ الْمُؤَذِّنَ فَأَقَامَ الصَّلاَةَ/(صحيح)/واتە: لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی عومەرەوە رەزای خوایان لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: شەوێكیان لە مزگەوتدا چاوەڕێی پێغەمبەری خوامان صلی الله علیە وسلم دەكرد بۆ ئەوەی بێت بەرنوێژی عیشامان بۆ بكات, كاتێ كە سێیەكی شەو تێپەڕی, یان دوای سێیەكی شەو, لە ژوورەكەی هاتە دەرەوە بۆ لامان, ئیتر نازانم شتێ سەرقاڵی كرد یان هەر خۆی دەیویست دوای بخات؟ كاتێ كە دەرچوو فەرمووی: (ئایا چاوەڕێی ئەم نوێژە دەكەن؟ ئەگەر قورس گران نەبوایە لەسەر ئوممەتم هەمیشە لەم كاتەدا نوێژی عیشام پێ دەكردن). پاشان فەرمانی كرد بە بانگبێژ قامەتی كرد بۆ نوێژ //عَنْ مُعَاذَ بْنَ جَبَلٍ, قَالَ: أَبْقَيْنَا النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِى صَلاَةِ الْعَتَمَةِ, فَأَخَّرَ حَتَّى ظَنَّ الظَّانُّ أَنَّهُ لَيْسَ بِخَاڕجٍ, وَالْقَائِلُ مِنَّا يَقُولُ: صَلَّى, فَإِنَّا لَكَذَلِكَ حَتَّى خَرَجَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالُوا لَهُ كَمَا قَالُوا, فَقَالَ [لَهُمْ]: (أَعْتِمُوا بِهَذِهِ الصَّلاَةِ, فَإِنَّكُمْ قَدْ فُضِّلْتُمْ بِهَا عَلَى سَائِڕ الأُمَمِ, وَلَمْ تُصَلِّهَا أُمَّةٌ قَبْلَكُمْ)./(صحيح)/واتە: لە (مُعَاذ)ی كوڕی جەبەلەوە هاتووە, كە وتویەتی: چاوەڕێی پێغەمبەری خوامان صلی الله علیە وسلم دەكرد بۆ ئەوەی بێت و بەرنوێژی نوێژی عیشامان بۆ بكات, ئەوەندە دواكەوت هەتا گومان بەر پێی وابوو كە ئیتر نایەتەدەرەوە بۆ مزگەوت, یەكێ لە ئێمە دەیوت: نوێژی عیشای كردووە, لەسەر ئەو حاڵەتە ماینەوە هەتا پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هاتەدەرەوە بۆ لامان, ئەوەی كە وتیان بۆیان گێڕایەوە, ئەویش پێی فەرموون: (ئەم نوێژە دوابخەن و لەتاریكیدا ئەنجامی بدەن, چونكە ئێوە بەم نوێژە فەزڵتان دراوە بەسەر گەل و نەتەوەكانی تردا, هیچ كام لە گەل و نەتەوەكانی پێش ئێوە ئەم نوێژەیان بەم شێوەیە نەكردووە).   //عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْڕىِّ, قَالَ: صَلَّيْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاَةَ الْعَتَمَةِ, فَلَمْ يَخْرُجْ حَتَّى مَضَى نَحْوٌ مِنْ شَطْڕ اللَّيْلِ, فَقَالَ: (خُذُوا مَقَاعِدَكُمْ). فَأَخَذْنَا مَقَاعِدَنَا, فَقَالَ: (إِنَّ النَّاسَ قَدْ صَلَّوْا وَأَخَذُوا مَضَاجِعَهُمْ, وَإِنَّكُمْ لَنْ تَزَالُوا فِى صَلاَةٍ مَا انْتَظَرْتُمُ الصَّلاَةَ, وَلَوْلاَ ضَعْفُ الضَّعِيفِ وَسَقَمُ السَّقِيمِ لأَخَّرْتُ هَذِهِ الصَّلاَةَ إِلَى شَطْڕ اللَّيْلِ)./(صحيح)/واتە: لە ئەبو سەعیدی خودریەوە هاتووە, كە وتویەتی: جارێ ویستمان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم نوێژی عیشا بە كۆمەڵ بكەین, ئەویش لە ژوورەكەی نەهاتەدەرەو بۆ مزگەوت هەتا نزیكەی نیوە شەو- واتە هەتا دواكاتی نوێژی عیشا – جا هاتەدەرەوە, فەرمووی: (شوێنی خۆتان بگرن - واتە ریزببن بۆ نوێژ- ). ئێمەش شوێنی خۆمانمان گرت, فەرمووی: (خەڵكانی جگە لە ئێوە نوێژی عیشایان كردو خەوتن, ئێوەش لەوكاتەوە كە چاوەڕوانن بۆ ئەوەی نوێژی عیشا بە كۆمەڵ بكەن, هەر لە نوێژدان - واتە وەك ئەوە وایە لەو كاتەوە نوێژتان كردبێت-, ئەگەر لەبەر لاوازی لاوازەكان و نەخۆشی نەخۆشەكان نەبوایە ئەم نوێژەم دوادەخست بۆ نیوە شەو). //

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز