سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له پێغه‌مبه‌رى خوا فێربه
ئاماده‌کردنى: عه‌زیمه
خالیدى کوڕى وه‌لید بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که پیاوێکى ده‌شته‌کى هاته خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (درودو سةلامى خواى لةسةر بيَ)و وتى: ئه‌ى خۆشه‌ویست هاتوومه‌ته خزمه‌تت تا هه‌ندێک پرسیارت لێ بکه‌م تاکو له دونیا‌و له قیامه‌تدا پێویستم به هیچ شتێکى تر نه‌بێت:
پێغه‌مبه‌ر(درودو سةلامى خواى لةسةربيَ) پێى فه‌رموو: چیت ئاره‌زووه بپرسه.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ ببمه زاناترین که‌س؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: له خوابترسه ده‌بیت به زاناترین که‌س.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ ببمه ده‌وڵمه‌ندترین که‌س؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: قه‌ناعه‌تت هه‌بێ ده‌بیته ده‌وڵمه‌ندترین که‌س.
پیاوه‌که وتى:ده‌مه‌وێ دادپه‌روه‌رترین که‌س بم؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: چیت بۆخۆت پێخۆشه ئاواش بۆ خه‌ڵکت پێخۆشبێ، ده‌بیت به دادپه‌روه‌رترین که‌س.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ له هه‌موو که‌س زیاتر له‌خوا نزیک ببمه‌وه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى:به‌رده‌وام یادى خوا بکه.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێت بزانم به‌چى باوه‌ڕم ته‌واو ده‌بێت؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: ره‌وشتت جوان بکه باوه‌ڕت ته‌واو ده‌بێت.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ بهێزترین که‌س بم؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: پشت به خواى گه‌وره ببه‌سته.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێت رۆزیم فراوان بێت.
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: زۆرترینى کاته‌کانت به ده‌ست نوێژبه.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ له رۆژى قیامه‌تدا له خه‌شم و تووڕه‌یی خوا دڵنیابم؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: له که‌س تووڕه مه‌به، توره مه‌به، توڕه مه‌به.
پیاوه‌که وتى: ده‌مه‌وێ له قیامه‌تدا تاوانه‌کانم بشاردرێته‌وه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: له دونیادا تاوان و عه‌یبى خه‌ڵکى بشاره‌وه.
پیاوه‌که وتى: چى له تاوان رزگارم ئه‌کات؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: فرمێسک و ملکه‌چى و نه‌خۆشى.
پیاوه‌که وتى: چ چاکه‌یه‌ک لاى خوا زۆر گه‌وره‌یه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: ره‌وشت چاکى و ته‌وازوع و ئارامى و خۆگرى.
پیاوه‌که وتى: چ تاوانێک لاى خواى گه‌وره‌یه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: ره‌وشت خراپی و ره‌زیلى و ته‌ماحى کردن.
پیاوه‌که وتى: توڕه‌یی خوا له دونیا‌و له قیامه‌ت به چى داده‌مرکێته‌وه؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: به خێرکردنى نهێنى و به‌جێهێنانى سیله‌ى ره‌حم.
پیاوه‌که وتى: له کۆتایی پرسیاره‌کانمدا به‌چى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌کوێژته‌وه له‌سه‌رم؟
خۆشه‌ویست فه‌رمووى: به ئارام گرتن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تى له دونیادا

