ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەشی خۆت لەدنیادا لەیاد مەكە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

بەشی خۆت لەدنیادا لەیاد مەكە..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگه‌ى ته‌فسير///ئەم ڕێسایە داوادەكات لە هەر كەسێك لەوانەی خودا نیعمەتێكی پێ‌ داون‌و بۆ رۆژی دواییان تەرخان كردووە، كە بەشی خۆی لەدنیا لەیاد نەكات. ئەم رێسایەش چۆنیەتیی پەیرەوكردنی رێسای یەكەمی ڕوون كردۆتەوەو،

هەندێك هەڵەو خاڵی نارۆشنی نێو مێشكی هەندێك كەسی لەحاڵەتی پەیڕەوكردندا بۆ لابردووە.

بۆ نموونەش لەوانەیە هەندێك موسڵمان چۆنیەتی هەوڵا دان بۆ پاداشتی رۆژی دوایی لەرێ‌ی نیعمەتەكانی خوداوە نەزانێت‌و، لەژیانی دنیاشدا خۆییان لێ بێ‌ بەش كات‌و، سوودی لەباری رێ‌ پێدراویان لێ وەرنەگرێت‌و، بەشێوەیەكی راست‌و حەڵاڵا بەكاریان نەهێنێت‌و، لەدنیاشدا لێیان مەحروم بێت‌و، بەم خۆ مەحروم كردنەش وابزانێت گوایە هەوڵی دەسكەوتی رۆژی دواییان پێ‌ دەدات تاكو لەوێ‌ تام‌و چێژیان بزانێت.
ئایا گۆشەگیرو راهیبەكان ئەم شێوە تێگەیشتنەیان نەبووە؟ ئایا هەندێك كاری حەڵاڵاو رێ‌پێدراو‌و هەندێك خۆشیی ژیانیان لەخۆیان حەرام نەكردووە وەك ژن هێنان‌و ماڵا پەیداكردن‌و موڵكدارێتی؟ ئایا هەندێك لەموسڵمانانیش هەڵەی لەخۆ حەرام كردنی هەندێك لەو نیعمەتە خۆش‌و رێ‌پێدراوانەیان (بەناوی نەویستن (زوهد) لە دنیاو دانانی بۆ خانەی رۆژی دوایییەوە) دەرهەق بەخۆیان ئەنجام نەداوە؟ بێگومان ئایەتەكەش هەڵەی تێگەیشتن‌و خراپ ڕوانینی ئەو جۆرە كەسانە رەت دەكاتەوەو نكووڵیی بەكارنەهێنانی حەڵاڵیان لێ دەكات‌و، داوایان لێ دەكات تام‌و چێژی رەوای خۆیان لە چەند نیعمەتێك لە دنیادا بچێژن‌و، ئەو تام‌و خۆشی لێ چەشتنەش بەباشی لەدنیادا ئەنجام بدەن. دیارە موسڵمانانیش لەبەكارهێنان‌و خۆشی چەشتنی هەموو ئەو نیعمەتانەدا ئەنجامی رۆژی دواییشان لەبەرچاوەو هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵێ‌ ئەمە ئاوایە، بەڵام داواشیان لێ كراوە لەژیانی دنیاشدا تێیدا بژین‌و بیكەنە ئامرازێك بۆ ژیانێكی خۆش‌و شادو كامەران لەدنیادا، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵدانە بەرەو بەدەستهێنانی خانەی رۆژی دوایی.
هەردوو ڕستە رێسایییەكە نێوانی دنیاو ئاخیرەت بەپشتێنێكی ناوازەی قورئانی دەبەستنەوەو، (شێوەی بەكاربردنی نیعمەتەكان لەدنیادا) لەگەڵا (پاشەكەوت كردنی بۆ پێ‌ گوشادبوونی لەرۆژی قیامەتدا) رێك دەخەن.. هەردوو ڕستەكەش بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن، كە واتایەكی بەرزی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی رۆژی دوایی لەرێ‌ی نیعمەتەكانی خوداوەو لەدنیادا، ئەوەیە تام‌و خۆشیی رەواو رێ‌پێدراو لەو نیعمەتانە لەدنیادا بچێژێت.. بەم رەنگە مرۆڤی ئیماندار دوو بەخششی زۆر چاكی بەسەلیقەو هاوسەنگییەوە دەست دەكەوێت، كە ئەمانەن:-
یەكەم: بەكارهێنانی ئەو نیعمەتانە بەحەڵاڵی لەدنیاداو سوودو خۆشی لێ دیتنیان، بەم پێیەش دەشێت ژیانی دنیای بەخۆشگوزەرانی‌و نازو نیعمەتەوەو، بەبەختیاری‌و ئاسوودەیی‌و دڵنیایییەوە بەرێتە سەر.
دووەم: بەئامانج گرتنی رۆژی دوایی لەهەمان نیعمەت‌و خۆشیی ژیانی دنیاداو كردنیان بە ئامرازێك بۆ سەركەوتن‌و رزگاری‌و بەختەوەریی لەبەهەشتی پڕ نازو نیعمەتدا.
بەڕاستی ماددە خوازەكان هاوڕێ‌ی دنیان‌و نیعمەتەكانی دنیاشیان، تەنها بۆ ژیانی بڕاوەی دنیایان دەوێت‌و، بەشی ئاخیرەتیان تیایدا لەبیر چووە.. بەڵام مرۆڤی باوەڕدار لەدنیاشدا خۆشی‌و سوودیان لێ دەبینێت، وەك چۆن لەرێ‌ی خستنە گەڕیانەوە بۆ سەركەوتن‌و بەختەوەریی راهیب‌و گۆشەگیران‌و هەموو ئەو كەسانەی هاوبیرو ڕایانن –بەپێ‌ی ئیدعای خۆیان- ئەو نیعمەتانەیان تەنها بۆ رۆژی دواییان دەوێت‌و خۆیانیان لەدنیادا لەبیر دەكەن.. مرۆڤی باوەڕداری راستەقینە ئەو نیعمەتانە بۆ بەختیاریی رۆژی ئاخیرەت دەخاتە گەڕو، ماڵی رۆژی ئاخیرەتی بە ئامانج دەگرێت لەگەڵا ئەوەدا، كە تام‌و چێژو خۆشیی خۆی لەژیانی دنیاشدا لێ وەردەگیرێت.
هەر بەم مانایەی، كە لەو دوو ڕێسا قورئانییەدان، ئەم فەرمایشتەی تری خودا هاتووە، كە لە سوورەتی (اڵاعراف)دا فەرموویەتی
واتە: (ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ‌: (كێ‌ جوانی‌و خۆشییەكانی خودای حەرام كردووە، كە بۆ بەندەكانی فەراهەم هێناوەو ئەی كێ‌ رزق‌و رۆزیی پاك‌و خۆشی حەرام كردووە؟ بەو خەڵكە بڵێ‌: هەموو ئەو خۆشی‌و شتە جوان‌و حەڵاڵانەی ژیانی بۆ سەرجەم ئیماندارانیشە لەرۆژی دنیادا، بەڵام لە قیامەتدا تەنها بۆ ئەو ئیماندارانەیە، كە لە دنیادا مافی تەواوی خۆیان پێداوە‌و بەباشی بەكاریان هێناوە).
كێ‌ ئەو خۆشی‌و جوانییانەی دنیای یاساغ كردووە، كە خودا خۆی بۆ بەندەكانی خوڵقاندووە؟ ئەی كێ‌ ئەو شتە خۆش‌و دڵڕفێنانە لەخۆی یاساغ دەكات لەدنیادا، بەبیانووی پاشەكەوت كردنیان بۆ رۆژی دوایی‌و، ئاوات خواستنی پاداشتی ڕۆژی دوایی؟! ئەم شتە خۆش‌و بەتام‌و جوانانەی دنیا بۆ بەكاربردن‌و تامی خۆشی لێ دیتنیانە ئەو لەدنیادا، بەڵام بەپوختی‌و تایبەتی لە قیامەتدا تەنها بۆ باوەڕدارەكانە
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز