سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆى دابهزینى ئایهتى ( ١١٣) سوڕهتى (التوبة) : { {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا .. }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەکە:(بخاری) و (مسلم) لە ڕێگەی (سعید) ی کوڕی (مسیب) و ئەویش لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە،دەڵێت: کاتێک (أبوطالب) کەوتە سەرەمەرگ و وادەی نزیک بوویەوە
،پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلای و لەوکاتەدا (ابوجهل) و (عبدالله) ی کوڕی (أبی أمیە) ی لابوو، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : مامە بڵێ : (لاإله إلاالله) هەتا لای پەروەردگار داوای لێخۆش بوونت بۆ بکەم و بەبەهانەی بگرم،(ابوجهل) و (عبدالله) هەڵیاندایە و وتیان : ئەی (أبوطالب) لە ئایینی باوباپیرانت پاشگەز دەبیتەوە؟ بەردەوام (ابوجهل) و (عبدالله) قسەیان دەکرد بە بیر و هۆشیدا هەتا لەسەر ڕێبازی (عبدالمطلب) مرد، پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: شەرتبێ داوای لێخۆشبوونت بۆبکەم بەمەرجێک ڕێگریم لێ نەکرێت،ئنجا ئایەتی : { مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْڕكِينَ .. } دابەزی،هەروەها سەبارەت بە (أبوطالب) ئایەتی : { إنّكَ لا تَهْدي مَنْ أحْبَبْتَ } دابەزی.ڕووکەشی ئەم ئایەتەش وادەردەخات لە (مەككه) دابەزی بێت.(ترمذی) و (حاكم) لە (علی)یەوە دەگێڕنەوە،دەڵێت: گوێم لێ بوو پیاوێک داوای لێخۆشبوونی دەکرد بۆ باوک و دایکی و هەردووکیان موشریک بوون،منیش پێم وت: ئەوە داوای لێخۆشبوون دەکەیت بۆ باوک و دایکت لەکاتێکدا هەردووکیان موشریکن ؟ پیاوەکەش وتی : (إبراهیم) داوای لێخۆشبوونی کردووە بۆ باوکی لەکاتێکدا باوکی موشریک بوو. منیش ئەمەم بۆ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) گێڕایەوە ئەوجا ئایەتی : { مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْڕكِينَ .. } دابەزی. (حاكم) و (بیهقی) و فەرموودە گێڕەرەوانی دی لە (إبن مسعود)ەوە دەگێڕنەوە،دەڵێت : ڕۆژێکیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) چوو بۆ گۆڕستان ، لەسەر گۆڕێک دانیشت و زۆر دوعای کرد،ئنجا دەستی کردبە گریان،منیش دڵم پڕبوو گریام،دوایی پێی وتم : ئەو گۆڕەی لەسەری دانیشتم گۆڕی دایکم بوو،داوام کرد پەروەردگار ڕێگەم بدات دوعای بۆ بکەم بەڵام پەروەردگار ڕێگەی نەدام ، ئنجا ئایەتی : { مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْڕكِينَ .. } دابەزی.(أحمد) و (إبن مردویە) لە (بریدە) وە دەگێڕنەوە،دەڵێت : لەگەڵ پێغەمبەری خوایا بووم (صلی الله علیه وسلم) کاتێ لەناوچەی (عسفان) لایدا و گۆڕەکەی دایکی دۆزیەوە، دەستنوێژی گرت و نوێژی کرد و دەستیکرد بە گریان،ئنجا فەرمووی : من داوام کرد لە پەروەردگار ڕێگەم بدات داوای لێخۆش بوون بکەم بۆ دایکم بەڵام ڕێگەی نەدام،ئنجا ئایەتی : { مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْڕكِينَ .. } دابەزی.(طبرانی) و (إبن مردویە) لە (إبن عباس) ەوە دەگێڕنەوە،دەڵێت : کاتێک ئەمە ڕوویدا کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە (تبوك) گەڕایەوە و سەفەری کرد بۆ (مەککە) بەمەبەستی (عمرە) و لەڕێگە لایدا لەناوچەی (عسفان) . (إبن حجر) دەڵێت : دەگونجێت دابەزینی ئەم ئایەتە چەند هۆکارێکی هەبێت سەرەتا باسی (أبوطالب) و دواییەکەشی باسی (آمینە) و چیڕۆکە-کەی (علی) ئەمەش بەفرە هۆکاری دابەزین ناونراوە.

