سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( زه‌یدی كوڕی حاریسه ) كه‌سی تری وه‌ك ئه‌و خۆش نه‌ویستووه .. ( بەشی چوارەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) (زه‌ینه‌ب)ی كچی پوری لێ ماره كرد، به‌ڵام وادیاره كه (زه‌ینه‌ب) له‌شه‌رماندا
به‌م هاوسه‌رگیریه رازی بووه كه ناكرێ بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بداته دواوه، یان به‌ویستی خۆی هه‌ڵیبژێرێت..
هه‌ر بۆیه ژیانی هاوسه‌رێتیان به‌ره‌و تێكچوون ده‌ڕۆیشت و، شیرازه‌ی پێكه‌وه مانه‌وه‌یان ده‌پچڕا، ئه‌مجا (زه‌ید) له (زه‌ینه‌ب) جیابوویه‌وه.
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) به‌رپرسیارێتی ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی گرت كه ئه‌و به‌رپرس بوو له پێكهاتنی و، به‌جیابوونه‌وه‌شی كۆتایی پێ هات، جا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كچه پوره‌كه‌ی هێنایه‌ی لای خۆی و ماره‌ی كرد و بوو به‌خێزانی و، دواتر هاوسه‌رێكی نوێی بۆ (زه‌ید) خواست كه (ئوم كه‌لسومی كچی عوقبه) بوو..
جا ئاژاوه گێڕان ده‌ستیان دایه قسه و قسه‌ڵۆك له نێو مه‌دینه‌دا و ده‌یانوت: چۆن (موحه‌ممه‌د) ژنی ته‌ڵاقدراوی (زه‌ید)ی كوڕی ده‌خوازێت؟؟
قورئان وه‌ڵامی دانه‌وه و جیایی خسته نێوان ئه‌وه‌ی وا داده‌نێن كه كوڕیانه له‌گه‌ڵ كوڕی خۆیان.. هه‌روه‌ها جیاوازی نێوان كوڕ و به‌كوڕی خۆكردنی خسته ڕوو، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی به‌كوڕی خۆكردنی دا‌و، رایگه‌یاند:
[مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ ڕجَالِكُمْ ۆڵكِنْ رَسُوڵ اللَّهِ ۆخَاتَمَ النَّبِیِّینَ: محمد بابی هیچ پیاوێك له پیاوانی ئێوه نیه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوایه و (صلی الله علیه وسلم) دوایینی پێغه‌مبه‌رانه.]الاحزاب/٤٠.
به‌م جۆره (زه‌ید) ناوی یه‌كه‌می كه (زه‌یدی كوڕی حاریسه) بوو بۆ گه‌ڕایه‌وه.
ئێستاش..
ئه‌و سوپایه‌ی موسڵمانان به‌دی ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و جه‌نگی (جه‌مموح) ده‌ڕوات..
(زه‌یدی كوڕی حاریسه) سه‌ركرده‌یه‌تی.
ئه‌و هێزانه‌یشی كه به‌ره‌و جه‌نگه‌كانی (طەره‌ف) و، (ئه‌لعیص) و، (حیسمی)، و هی دیكه ده‌كشێت..
(زه‌یدی كوڕی حاریسه) سه‌ركرده‌ی هه‌موویانه..
ئه‌و هه‌روه‌ك له خاتوو (عائیشه)مان گوێ لێ بوو پێشتر له‌باره‌یه‌وه وتی: (هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (زه‌یدی كوڕی حاریسه)ی نه‌ناردوه له‌گه‌ڵ سوپایه‌كدا نه‌یكردبێته سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپایه))..
هه‌تا غه‌زای (مؤته) به‌رپا بوو..
رۆمه‌كان به‌ئیمپراتۆریه‌ته په‌ك كه‌وتوه‌كه‌یانه‌وه، مه‌ترسیان له ئیسلام بۆ په‌یدا بووبوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو وه‌ك مه‌ترسییه‌ك سه‌یریان ده‌كرد كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی ئه‌وان، به‌تایبه‌ت له وڵاتی شامدا كه له ژێر چنگی ئه‌واندا بوو و، ئه‌م ئاینه نوێ‌یه له‌و وڵاته‌دا رای ده‌ماڵین جێگای خۆی ده‌كرده‌وه و له فراوان بوون و گه‌شه‌دا بوو..
به‌م جۆره ئه‌وان شامیان كردبوویه خاڵی پاراستنیان له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا و، وڵاتی ئیسلامدا..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریانه تێگه‌یشت كه رۆمه‌كان بۆ چاوترسێنی ئیسلام ده‌ستیان دابوویه، هه‌ر بۆیه بڕیاری دا كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ر بێت و، سوور بوونی ئیسلامیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه تێ بگه‌یه‌نێت..
به‌مجۆره..
له مانگی (جه‌مادی یه‌كه‌می) ساڵی (هه‌شتی كۆچی)دا سوپای ئیسلام به‌ره‌و خاكی (به‌لقا‌ء) له شام كه‌وته ڕێ، تا گه‌یشته نێو جه‌رگه‌ی سوپاكانی هیره‌قل كه له رۆمه‌كان و ئه‌و هۆزه عه‌ره‌به به‌كرێگیراوانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر سنوور پێكهاتبوو..
سوپای رۆمه‌كان لایدایه جێگایه‌ك كه پێی ده‌وترا (مه‌شارف)..
سوپای ئیسلامیش لایدایه نزیك شارۆچكه‌یه‌ك كه به (مؤته) ناو ده‌برا و، جه‌نگه‌كه‌ش به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناو نرا..
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گرنگی و بایه‌خ و مه‌ترسی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌چاكی ده‌زانی بۆیه سێ خواپه‌رستی شه‌و و، سوارچاكی رۆژی بۆ دیاریكرد..
سیان له‌وانه‌ی كه گیانی خۆیان به‌خوای گه‌وره فرۆشتبوو و، هیچ ئاوات و خۆزگه‌یه‌كیشیان نه‌بوو جگه له شه‌هید بوونێكی مه‌زن كه به‌هۆیه‌وه ره‌زامه‌ندی خوایان ده‌ست بكه‌وێت و، به‌دیتنی روخساری پیرۆزی شادببن.. ( كۆتایی بەشی چوارەم )

