سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فراوان بوونی گه‌ردوون
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
له‌ساڵی (1929ز) دا دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ى زانستی ئاشكرا كرا، كاتێك كه له ناوه‌نده زانستییه‌كاندا بلاَوكرایه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بوو. تا ئه‌وكاته باوه‌ڕ وابوو گه‌له‌ستێره‌كان به جوڵه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌ك جوڵه‌ى گه‌ردى گازه‌كان ده‌جوڵێن كه هه‌ندێكیان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه و هه‌ندێكی تر له حاڵه‌تی لێك دووركه‌وتنه‌وه‌دان، به‌لاَم دۆزینه‌وه‌كه ئه‌و بڕوایه‌ى به‌ته‌واوى پێچه‌وانه كرده‌وه.
"هابل" دۆزییه‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌دان بلیۆن گه‌له‌ستێره‌یه‌ى له گه‌ردووندا هه‌ن به به‌رده‌وامی به‌خێراییه‌كی زۆر گه‌وره له‌یه‌كترى دوورده‌كه‌ونه‌وه كه له‌هه‌ندێك خاڵدا له‌وانه‌یه خێراییان بگاته چه‌ند به‌شێكی خێرایی ڕووناكی. به‌گوێره‌ى ئێمه‌وه هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ستێرانه‌ى له ده‌وروبه‌رماندا ده‌یانبینین (جگه له ئه‌ندرۆمیدا و هه‌ندێك گه‌له‌ستێره‌ى تر‌ى نزیك)، سه‌رجه‌میان له دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدان لێمانه‌وه.
ماناى دۆزینه‌وه‌كه به‌م جۆره‌یه: مادام هه‌موو یه‌كه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه له حاڵه‌تی له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییدان، ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ردوون له كشانێكی قه‌باره‌یی یان فراوانبوونێكی یه‌كبینه‌دایه. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (47)} [الذاريات]، واته: ئێمه ئاسمانمان به ده‌ستی پڕ ده‌سه‌لاَتی خۆمان دروستكرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌و فراوانی ده‌كه‌ین.
وه‌ك ده‌زانین ڕووناكی له حه‌وت ڕه‌نگ پێكهاتووه و هه‌ریه‌ك له‌و ڕه‌نگانه شه‌پۆلێكی تایبه‌تیان هه‌یه به درێژى و له‌ره‌له‌رێكی دیاریكراو، كورتترین شه‌پۆل (به‌رزترین له‌ره‌له‌ر) شه‌پۆلی ڕه‌نگی شینه، درێژترینیان و كه‌مترین له‌ره‌له‌ریش شه‌پۆلی ڕه‌نگی سووره.
كاتێك "هابل" لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و ڕووناكییه كرد كه له گه‌له‌ستێره‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، بینی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا (جگه له ئه‌ندرۆمیدا و هه‌ندێك گه‌له‌ستێره‌ى تر‌ى نزیك) لادانێك له ڕووناكیه‌كه‌دا به‌ره‌و ڕه‌نگی سوور ڕووده‌دات. چه‌نده‌ش بڕی لادان ڕووه‌و سوور زیادبكات هێنده‌ش دوورى گه‌له‌ستێره‌كه لێمانه‌وه زیاتره.
له‌پاش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ى بوونی ژماره‌یه‌ك كونی زۆر تاریك له گه‌ردووندا ده‌ركه‌وت كه له‌پشت ئه‌م كونانه‌وه هێزێكی كێشكردنی گه‌وره هه‌یه لادانی ڕووه‌و ڕه‌نگی سوورمان پیشان ده‌دات. (گه‌ردوون ده‌كشێت و فراوان ده‌بێت له خاڵی سه‌ره‌تاوه بۆ تیشكی سوور).
ئێستا و له‌پاش گه‌یشتنی زانست به‌و ڕاستییه‌ى گه‌ردوون سه‌ره‌تایه‌كی هه‌یه تیایدا ده‌ستی به كشان و فراوانبوون كردووه، ڕوونتر له ماناى ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه تێده‌گه‌ین:خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئێمه ئاسمانه‌كانمان دروستكردووه‌و ئێمه‌ش فراوانی ده‌كه‌ین... ئه‌مه ده‌قێكی ڕوونه و ته‌ئویل هه‌ڵناگرێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا له گه‌ردووندا ڕووده‌دات، به‌ڵكو چه‌ندین بلیۆن ساڵه ئه‌م فراوانبوون و كشانه به‌رده‌وامه.
ئاسمانه‌كان فراوان ده‌بن و گه‌ردوون ده‌كشێت. وه‌ك تێبینیمان كرد ئه‌م ڕاستییه ته‌نها تیۆر و گریمانه و نموونه نییه، به‌ڵكو بینینه‌كان ئه‌م ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه و ته‌بایی و هاوشێوه‌ى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى زۆرێك له گه‌ردوونزانه‌كان له كات و شوێنی جیاوازدا ئه‌نجامیان داوه و ئه‌م تیۆره‌یان كردووه‌ته ڕاستییه‌كی زانستی سه‌لمێنراو. تا ئێستاش هیچ دژایه‌تییه‌ك یان هیچ شتێك نییه له دروستى ئه‌م ڕاستییه كه‌م بكاته‌وه.
سه‌رچاوه کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (6)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

