سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وان بێژی له قورئاندا......سوره‌تی ( الفلق)
د.دلشاد ئه‌حمه‌د.....به‌ڕێزان.. ئه‌و سوره‌ته‌ش یه‌کێکه له‌و سوره‌تانه‌ی که زۆر گرنگن بۆ ژیانی مرۆڤی موسڵمان،چونکه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به لایه‌نی ده‌روونی و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی که دینه ڕیگا، چونکه باسه‌کانی تایبه‌تن به‌وه‌ی که مرۆڤى موسڵمان چۆن
په‌نا بگری به خوای گه‌وره و هه‌روه‌ها چون داوای هاوکاری و یارمه‌تی خوای میهره‌بان بکات، به تایبه‌تی له‌و شتانه‌ی که دینه ڕێگای و هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی که زورجار کاریگه‌ریان ده‌بیت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی،به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌کانی سیحر و جادوو و حه‌ساده‌ت و ئه‌و جوره کارانه‌ی که زور جار ده‌بنه کێشه بۆ مرۆڤه‌کان، سه‌ره‌تای سوره‌ته‌که به ( فعل امر) ده‌ست بێده‌کات ( قل) واته ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵی په‌نا ده‌گرم به خوای فه‌له‌ق ( برب الفلق) واته په‌روه‌ردگار که به‌یانی ده‌هێنێ یا خوای خالقی به‌یانی، (من شر ما خلق) واته په‌نا به خوا ده‌گرم له‌وه‌ی که خوا درووستی کردوون له‌خراپه‌کانی مرۆڤ و جنۆکه و زینده‌وه‌ره‌کان و هه‌رچی که شه‌ڕ و خراپه‌ی پێوه بێت، لێره‌دا لایه‌نه‌کی به‌لاغی زۆر جوان هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له ( جناس ناقص) له‌نێوان هه‌ردوو وشه‌ی ( خلق...فلق) دوو ووشه‌ن له یه‌کتر نزیکن ته‌نها له پیتێکدا نه‌بێت ماناشیان جیایه، لێره‌دا هه‌م له ڕووی ئاواز و هه‌م له ڕووی موسیقاوه ماناکان زیاتر به هێزو به پێز ده‌کات،وه پاشان په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ) ومن شر غاسق اژا وقب) واته :په‌نا به‌خوا ده‌گرم له کاتی تاریکی شه‌و هات و مانگ به ده‌رکه‌وت، جونکه زۆر جار تاریکی هه‌یبه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و زۆرجار کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی ده‌بێت،وه ده‌فه‌رموێ ( ومن شر النفاثات في العقد) واته : په‌نا گرتن به‌خوا له شه‌ڕ و خراپه‌ی سیحربازه‌کان و ئه‌وانه‌ی فوو ده‌که‌ن و یا په‌ت و داوو شتی تر به‌کار ده‌هێنن و لولی ده‌ده‌ن تا جادوو بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ره‌کان، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ ( ومن شر حاسد اذا حسد) وه په‌نا به‌خوا ده‌گرم له خرابه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواتیانه نیعمه‌ته‌کانی سه‌ر به‌نده‌کان بڕوا و نه‌مێنێت، یا ئه‌وانه‌ی که حه‌سودن و ئیره‌یی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه (4( جار وشةي (شر) دووباره بویته‌وه ئه‌وه‌ش پێی ده‌وتری (إطناب) له ڕووی به‌لاغیه‌وه وه‌ک ئه‌وه وابیت که خوای گه‌وره گرنکی زوری به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دایه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه و یا ئه‌و سیفه‌تانه زۆر نابه‌جی و ناڕه‌وان!! وه سه‌ره‌تاش خوای گه‌وره به تایبه‌تی فه‌رمووێ ( من شر ما خلق) واته هه‌موو شته خرابه‌کان ده‌گرێته‌وه به‌ڵام بۆ زیاتر تاکید کردنه‌وه باسی خرابه‌کاریه‌کانی تری کرده‌وه، له به‌لاغه و ڕه‌وان بێژی پێى ده‌وترێ (ذكر الخاص بعد العام) واته له‌دوای ( من شر ما خلق) سیفه‌تاکانی دیاری کردوه،هه‌روه‌ها لایه‌نێکی تری به‌لاغه ( جناس اشتقاقي) هاتیه له‌هه‌ردوو وشه‌ی ( حاسد و حسد) واته : یه‌کیان که ( حاسد) به )اسم فاعل) هاتوه و به‌ڵام ئه‌وه‌ی دی به (فعل ماضي) هاتیه که ( حسد) و به‌س پیته‌کانیان وه‌ک یه‌که و له‌یه‌ک چاوک وه‌رگیراون ئه‌وه‌ش جوانیه‌کی دی ده‌به‌خشێته ماناکان، ئه‌وجا کۆتایی هه‌موو ئایه‌ته‌کان به‌شێوازێکی جوان و سه‌رنج راکێش کۆتایی هاتوه وه‌کوو له وشه‌کانی ( الفلق و خلق و العقد و حسد..) که به‌کارهێنانی پیته‌کانیش لایه‌نی ماناداری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له‌گه‌ل بۆنه و مه‌به‌ست و ناوه‌رۆکی باسه‌کانی سوره‌ته‌که یه‌ک ده‌گرنه‌وه.

