سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( زه‌یدی كوڕی حاریسه ) كه‌سی تری وه‌ك ئه‌و خۆش نه‌ویستووه ..(كۆتایی)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌و سێ كه‌سه‌ش به‌پێی ریزبه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كردنی سوپاكه‌دا بریتی بوو له:
*زه‌یدی كوڕی حاریسه.
*جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بو طالیب.
*عبدالله ی كوڕی ره‌واحه.
خوای گه‌وره لێیان رازی بێت و رازیان بكات و، له تێكڕای هاوه‌ڵانیش رازی بێت..
به‌م جۆره بینیمان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كاتێ راوه‌ستا و سوپای ئیسلامی به‌ڕێ ده‌كرد، ئه‌م فه‌رمانانه‌ی خواره‌وه‌ی راگه‌یاند:
{زه‌یدی كوڕی حاریسه سه‌ركرده‌تانه..
گه‌ر (زه‌ید) شه‌هید كرا، ئه‌وا (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بو طالب) له جێی بێت،..
گه‌ر (جه‌عفه‌ر)یش شه‌هید بوو، ئه‌وا (عبدالله ی كوڕی ره‌واحه) له شوێنی بێت}..
له كاتێكدا كه (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب) له هه‌موو كه‌س زیاتر نزیك بوو له دڵی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) كه ئامۆزایه‌تی..
سه‌ره‌ڕای جه‌سووری و، ئازایه‌تی و، ناوبانگ و ره‌چه‌ڵه‌كی، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) خستیه دوای (زه‌ید)ه‌وه و، (زه‌ید)ی كرده سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می سوپا..
ئاوه‌ها، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌میشه ئه‌و راستییه‌ی ده‌خسته روو كه ئیسلام ئاینێكی نوێیه و هاتووه تا هه‌موو په‌یوه‌ندییه مرۆییه به‌سه‌رچووه خراپه‌كان، كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری پووچ و ناڕه‌وا بونیات نراوه بسڕێته‌وه، له جێگای ئه‌واندا په‌یوه‌ندی نوێی، مه‌ردانه و چاك، دابمه‌زرێنێت كه كۆڵه‌كه‌كه‌ی مرۆڤێتی مرۆڤ بێت.!!
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نادیارێتی و په‌نهانی جه‌نگی داهاتوو بخوێنێته‌وه و، وابوو كاتێك كه سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی به‌م شێوه‌یه ریزبه‌ند كرد: زه‌ید، ئه‌مجا جه‌عفه‌ر، دوای ئه‌و عبدالله ی كوڕی ره‌واحه..
ئه‌وانیش هه‌رسێكیان به‌هه‌مان ریز به‌ند شه‌هید بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان..!!
هه‌ر كه موسڵمانان سوپای رۆمیان به‌دی كرد دووسه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ری ساز و پڕ تفاقه، ژماره‌كه سه‌رسامی كردن كه هه‌رگیز وایان مه‌زه‌نده نه‌كردبوو..
به‌ڵام كه‌ی جه‌نگه‌كانی ئیمان جه‌نگی ژماره زۆری بووه..؟؟
له‌وێدا بێ باك چوونه پێشه‌وه .. (زه‌ید)ی سه‌ركرده‌یان له پێشه‌وه‌یه و به‌یداخی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌ده‌سته‌وه‌یه و، چووه ناو رم و تیر و شمشێره‌كانی دوژمنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه بازرگانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا هه‌یبوو، كه خوای گه‌وره گیان و سامانی له بڕواداران كڕیوه به‌وه‌ی به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه ده‌گه‌ڕا، هێنده به دوای سه‌ركه‌وتندا وێڵ نه‌بوو.
(زه‌ید) نه لمه‌كه‌ی (به‌لقا‌ء)ی له‌ده‌وری خۆی ده‌بینی، نه‌سوپای (رۆم) به‌ڵكو له خه‌یاڵی به‌هه‌شتدا بوو و، فه‌رشه سه‌وزه‌كانی وه‌ك ئاڵا له پێش چاویدا ده‌شه‌كایه‌وه و، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێده‌دا كه ئه‌مڕۆ رۆژی زه‌ماوه‌ندی ئه‌وه..
هه‌ر بۆیه لێی ده‌دان و، ده‌جه‌نگا و سه‌ری شه‌ڕكه‌رانی ده‌په‌ڕاند، به‌ڵكو ده‌روازه‌كانی واڵا ده‌كرد و، ئه‌و به‌ربه‌ست و رێگریییانه‌ی لاده‌دا كه كه‌وتبووه نێوان ئه‌و ده‌روازه گه‌وره و فراوانه‌كه‌وه، كه به‌ره‌و خانه‌ی ئاشتی و، به‌هه‌شته‌كانی جاویدانی و، هاونشینی لای خودا، پێیدا تێده‌په‌ریت..
(زه‌ید) به ئاكامی خۆی گه‌یشت..
گیانی له رێگادا بوو به‌ره‌و به‌هه‌شت و به‌خۆشییه‌وه خه‌نده له‌سه‌ر لێو بوو و، كه جه‌سته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌دی ده‌كرد، به ئاوریشمی نه‌رم نه‌پێچراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵتانی خوێنێكی بێگه‌رده كه له پێناوی خوادا رژا..
پاشان زه‌رده‌خه‌نه بێ خه‌مه شاده‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، كه‌ده‌بینێت دووه‌مینی سه‌ركرده‌كه (جه‌عفه‌ر)ه وه‌ك تیر به‌ره‌و ئاڵاكه دێت تا وه‌ریبگرێت و، هه‌ڵیگرێت به‌ر له‌وه‌ی كه له‌خۆڵدا ون ببێت..

