سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ابراهیم و تسلیم بوون به خوای گهوره
نووسينى /م.عادل كريم /ئامادهكردنى //نهجات رواندزى///١- ابراهيم عليه السلام دوعا دەكات بۆ خۆى و نەوەكانى تاكو بيانكات به گەلێکى موسڵمان:(رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لك)
٢- بۆیە هەر كاتێك خواى گەوره داواى هەر شتێكى لێ كردبێت بێ دوودڵى تسليم بووه :
(إِذْ قَالَ لَهُ رَبُّهُ أَسْلِمْ قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ)
٣- هەتا له سەره مەرگ ئەم وەسيەتەى بۆ نەوەكانى دووپات دەكاتەوه كه به موسڵمانى بمرن:
(وَوَصَّىٰ بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ).
٤- اهل الكتاب له جولەكه و گاور دەيانويست ابراهيم بكەن به هى خۆيان
بەڵام خواى گەوره وەڵاميان دەداتەوه كه به هۆى ئيمان و شوێن کەوتن دەگەيت به ابراهيم نەك تەنها به قسه و ئيديعا كردن:
(مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْڕكِينَ
إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ)
٥- به ڕاستى نەزانى و كەم عەقلييه كاتێك مرۆڤ ئەم دينە هەڵنابژێرێت و تسليم نابێ به خوا، له كاتێك هەرچى له ئاسمانەکان و زەويدايه مل كەچ و تسليمه به خواى گەوره به خۆشی و ناخۆشی و بۆ لاى ئەويش دەگەڕێنەوه :
(أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ)
٦- کەواته ئايينى هەموو پێغەمبەران یەك ئايينه و دەبێ باوەڕمان به هەموويان ببێت ئينجا دەبين به موسڵمان :
قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ).
٧- باشترين ئايين ئەوەیه ڕووى خۆت تسليم و مل کەچى خواى گەوره بکەى و له چاكەكاران بيت و شوێن ڕێبازى پاكى ابراهيم بکەويت !
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا.
٨- هەر بە هۆى ئەم مل كەچى و تسليم بوونه بوو كه ابراهيم وإسماعيل لەم تاقى كردنەوه دا سەركەوتن
فَلَمَّا أَسْلَمَا وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ.وَنَادَيْنَاهُ أَن يَا إِبْرَاهِيمُ.قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ.
به هۆى ئەم تسليم بوونه نازناوى( خليل) ى وەرگرت لەلاى خواى گەوره ( واتخذ الله ابراهيم خليلا) کە بەرزترين پلەى خۆشەويستييه.

