سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گەزۆ (اڵاثل)..له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///(أثل) لەو دارانەیە كە گەزۆی بۆ سەر دادەبارێت، لە باخچە و سەیرانگاكاندا دەڕوێنرێت. توانای بەرگەگرتنی سوێرێتی خاك و تینوێتی هەیە، هەر بۆیە لە ناوچە وشك یان خوێدارەكانی جیهاندا بڵاوە.
لەلایەكی ترەوە وەك بەربەستی (با) دەڕوێنرێت بەتایبەت لە زەوییە لمینەكاندا.
تەختەی داری دارگەزۆ لە دروستكردنی كەلوپەلی ماڵدا بەكاردێت، وتراوە كە مینبەرەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە مەدینە لە دارگەزۆی ئەو دارستانە دروستكراوە كە نۆ میل لە مەدینەوە دوورە. بە بەری دارگەزۆ پێستە خۆشە دەكرێت و مەرەكەبی نوسینی لێ دروستكراوە. لەك كۆنیشدا لە پزیشكی میللیدا بەكارهاتووە.
دارگەزۆ (أثل) لەقورئانی پیرۆزدا
(أثل) یەكجار لە قورئاندا ئاماژەی پێدراوە لە چیرۆكی سەبەئدا. زۆر لە توێژەران وادەبینن كە فەرمانڕەوایی (سبأ) (950-115پ.ز) دێرینترین فەرمانڕەواییە كە باشوری خۆرهەڵاتی نیوەدورگەی عەرەبی بەخۆیەوە بینیوە، خەڵكی (سبأ) كشتوكاڵیان زانیوە و ئەوەش یارمەتی داون بۆئەوەی ژیانێكی سەقامگیر بژین، وای لێكردوون هەنگاوی گەورە بەرەو پێشكەوتن و شارستانییەت بنێن.
سەبەئییەكان لەسەرەتادا (صَرْواح)یان كردبووە پایتەختی خۆیان، پاشان زۆری نەخایاند پایتەختەكەیانیان بۆ (مەئرەب) گواستەوە، (مەئرەب) بووە ناوەندێكی بازرگانی گرنگ. شارستانییەتی سەبەئییەكان پشتی بە بازرگانی كاروانە وشكانییەكان دەبەست كە كەلوپەل و كاڵایان لە (حەزرەمەوت) لە خۆرهەڵاتەوە بۆ (مەئرەب) لە خۆرئاوا دەگواستەوە. لێرەدا كاروانییەكان بەرەو باكور بۆ ناوچە نزیكەكان لە دەریای ناوەڕاست و جگە لەوانەش دەڕۆیشتن. (سبأ) پەیوەندیگەلی بەهێزی دروستكردبوو لەنێوان نیوەدورگەی عەرەبی و میسر و وڵاتی نێوان دوو ڕووبارە (میزۆپۆتامیا) و فارسدا.
(سبأ) لەنێو نەتەوە دێرینەكاندا ناوبانگی هەیە، لە تەوراتدا باسیكراوە بەوەی وڵاتێكە خشت و بەردی پیرۆز (گەوهەر) و كانزای زێڕ بەرهەم دێنێت. قورئانی پیرۆزیش لە زیاد لە جێگایەكدا باسی چیرۆكی سەبەئی كردووە، باسی ئەو بەخشش و نیعمەتانەی كردووە كە هەیانبووە و وڵاتێكی بەپیت و خۆش و ئاوەدان بووە... قورئانی پیرۆز ئاماژە بە بەنداوی (مەئرەب) دەدات كە بەڵقیس پادشایان دروستیكرد، ڕوونی كردووەتەوە كە ئەهلی (سبأ) سوپاسگوزار نەبوون و سەرپێچییان كردووە، بێباوەڕ بوون و لەبری خوا خۆریان پەرستووە.
پەروەردگار دەفەرموێت:{لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِي مَسْكَنِهِمْ آيَةٌ جَنَّتَانِ عَنْ يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا مِنْ ڕزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ (15) فَأَعْرَضُوا فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ الْعَڕمِ وَبَدَّلْنَاهُمْ بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيْءٍ مِنْ سِدْرٍ قَلِيلٍ (16) ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِمَا كَفَرُوا وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ (17)} [سبأ]، واتە: سوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵكی (سبأ) لە وڵاتی خۆیاندا بەڵگە و نیشانەی دەسەڵاتی خوا ئاشكرایە، ئەویش دوو باخی زۆر گەورە بوو لەلای ڕاست و چەپی ناوچەكەدا، فەرمانیان پێدرابوو كە: بخۆن لە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێكی خۆش و ئاوەدان، پەروەردگارێكی لێخۆشبوو و لێبوردە... جا ئەوان لەجیاتی شوكرانەبژێر بن و خواپەرستی بكەن پشتیان هەڵكرد و بەدەم بانگەوازی خواوە نەچوون، بەهۆی ئەوەوە ئێمەش لافاوێكی وێرانكەرمان بەسەردا بەرەڵا كردن، (باخ و بێستانی كاول كردن) ئەوسا لەجیاتی ئەو دوو باخە گەورەیە دوو باخی دڕكاوی بەروبووم تاڵ و داری بێبەری وەك دارگەزۆ و كەمێك داری (سِدر) یش كە بەروبوومێكی كەمی هەیە، پێمان بەخشین. ئا بەوجۆرە سەختە تۆڵەمان لێسەندن بەهۆی ئەوەوە كە بێباوەڕ و سپڵەبوون، ئایا ئێمە تۆڵە هەر لە كافر و سپڵە ناسێنین؟!
ڕاڤەكارانی قورئان دەربارەی وتەی پەروەردگار: دەڵێن: ئەو لافاوە بەخوڕەیە كە خوای گەورە بۆ سەر سەبەئی نارد. وتراوە:ناوی دۆڵەكەیە، یان: ناوێكە و بریتییە لەو بەربەستەی ئاو گلدەداتەوە.
ئایەتە پیرۆزەكان ڕوونیان كردووەتەوە كە خوای پەروەردگار وڵاتی سەبەئی كردووەتە وڵاتێكی خۆش و ئاوەدان، لەبەر باشی و سازگاری ئاووهەواكەی و دەستكەوتنی ڕۆزییەكی باش و شیاو، باخ و بێستانەكان لەسەر هەردوولای دۆڵەكە بەروبوومی خۆشی هەمەجۆر و هەمە ڕەنگیان دەدا، ئەوان لێیان دەخوارد و چێژیان لە بەروبووم و خۆشی وڵاتەكەیان وەردەگرت، تەنانەت وتراوە: كاتێك ئافرەت بە سەبەتەی سەر شانیەوە بەژێر دارەكاندا دەڕۆیشت، لەبەر زۆریی و پێگەیشتنی دارەكان سەبەتەكەی سەر سەریان پڕ لە بەروبووم دەبوو.
خەڵكی (سبأ) پشتیان لەو زاتە كرد كە پێیبەخشیبوون و لە وڵاتدا ستەمكارییان كرد، بۆیە شایانی سزا و بەڵا بوون. خوای گەورە جرجی بۆ بەنداوەكەیان نارد و خوارەوەی بەنداوەكە لاواز بوو، پاشان لافاوی بەخوڕی بۆ ناردن بەنداوەكەی تێكشكاند و وێرانی كرد، لەگەڵ خۆیدا بەردی هەڵگرت تا ئەو بێستانانە خاپور بكات كە دەكەوتنە سەر لاكانی دۆڵەكە، ئەو دارە بەردارانە بوونە داری دڕكاوی و دارگەزۆ و (سِدر)ی خراپ. لەدوای ئاوەدانی بووە وێرانە.
لە ئایەتە پیرۆزەكانەوە بەڕوونی بۆمان دەردەكەوێت سوپاسگوزار نەبوون هۆی گۆڕانی ئەو بەخششانەیە كە بە خەڵكی (سبأ) درابوو

