سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له من ده‌چێت .. ( بەشی یەكەم )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ سه‌رنجی لاوێتی به‌رزی بده‌ن..ته‌ماشایه‌كی جوانی هه‌یبه‌تی بكه‌ن..سه‌یری له‌سه‌ر خۆیی و ئارامگری و
.. به‌سۆزی و.. خێرۆمه‌ندی و خاكه‌ڕایی و ته‌قوادارییه‌كه‌ی بكه‌ن..بڕواننه ئازایه‌تیه‌كه‌ی كه ئاشنای ترس و بیم نیه و.. سه‌رنجی به‌خشنده‌ییه‌كه‌ی بده‌ن كه ترسی له هه‌ژاری نیه..دیقه‌تی پاكی و بێ خه‌وشیه‌كه‌ی بده‌ن..له ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكیه‌كانی رابمێنن.سه‌رنجی هه‌موو شه‌نگییه‌ك له جوانیه‌كانی چاكێتی و، باشی و، مه‌زنی بده‌ن و، سه‌رسام مه‌بن دواتر، چونكه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكداین كه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر شێوه و ئاكاری له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) ده‌چێت..ئێوه له به‌رامبه‌ر كه‌سێكدان كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) به (باوكی نه‌داران)ی ناو بردووه..ئێوه له به‌رانبه‌ر كه‌سێكدان كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نازناوی (خاوه‌ن دووباڵ)ی لێ‌ناوه..ئێوه رووبه‌ڕووی (باڵداری به‌هه‌شت)ی ده‌نگخۆش.. (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب)ن..!!گه‌وره‌یه‌ك له گه‌وره‌كانی یه‌كه‌مین جار بڕوایان هێنا و مه‌زنترین رۆڵیان هه‌بوو له داڕشتنی ویژدانی ژیاندا..!!هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) و موسڵمان بوو، و جێگای بڵندی خۆی له‌نێو ئه‌وانه‌دا گرت كه زۆر زوو بڕوایان هێنا..(ئه‌سمائی كچی عومه‌یس)ی خێزانیشی هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵیدا موسڵمان بوو..ئه‌مانیش مه‌ردانه و بوێرانه پشكی خۆیان له ئه‌شكه‌نجه و، ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شت..كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم ) كۆچكردنی به‌ره‌و (حه‌به‌شه)ی بۆ هاوه‌ڵانی هه‌ڵبژارد، (جه‌عفه‌ر) و خێزانه‌كه‌یشی كۆچیان كرد و چه‌ند ساڵێك له‌وێ مانه‌وه و، خوای گه‌وره سێ منداڵی پێبه‌خشین: موحه‌ممه‌د،و عبدالله و، عه‌وف..له‌حه‌به‌شه (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب) وته بێژی زمانپاراوی سه‌ركه‌وتووی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم ) بوو..ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و زیره‌كی دڵ و، عه‌قڵ ڕوونی و، زرنگی ده‌روون و، زمان پاراویه‌یه‌وه كه خوا پێی به‌خشیبوو..گه‌ر رۆژی (موئته) كه پاشتر تا شه‌هید بوون تێیدا ده‌جه‌نگێت..جوانترین و سه‌رفرازترین و جاویدانترین رۆژی ته‌مه‌نی بووبێت..ئه‌وا رۆژی (گفتوگۆ) كردنی له‌گه‌ڵ (نه‌جاشی) دا له(حه‌به‌شه)، له جوانی و، بایه‌خ و، سه‌رفرازیدا هیچ له‌و كه‌متر نیه..به‌راستیش رۆژێكی زۆر گه‌وره و، دیمه‌نێكی ته‌واو سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو..
( كۆتایی بەشی یەكەم )

