ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(هـەوڵی تێكـدان لەزەوی دا مـەدە)...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

(هـەوڵی تێكـدان لەزەوی دا مـەدە)...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///مەبەستت فەسادو شێواندن لەژیانی سەر زەویدا نەبێت، نیعمەتەكانی خوداش لە فەسادو تێكدانی زەویدا بەكار مەهێنە، ئەو نیعمەتی ماڵا‌و سامانەش، كە خودا پێ‌ی بەخشیویت، مەكە بە ئامڕازی تێكدان لە زەویدا.

 

هەر دوو ڕێسای (سێیەم‌و چوارەم) مرۆڤـ ئاڕاستە دەكەن بۆ باش بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خودا. بۆ نموونە ڕێسای سێیەم مرۆڤـ ئاڕاستە دەكات بۆ چاكەكردن لەگەڵا خوداو، چاكەكردن لەگەڵا خەڵكییشدا لەڕێ‌ی بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خوداوە.
ڕێسای چوارەمیش وریای دەكاتەوە لەخراپ بەكارهێنانی ئەو نیعمەتانە لەڕێ‌ی فەسادو بەدكارییەوە لەسەر زەوی.
لەڕاستیشدا نیعمەتەكانی خودا لەلای ئەو كەسانەی بەچاكی بۆیان ناڕوانن‌و بەباشی بەكاریان ناهێنن‌و هەڵسوكەوتی جوامێرانەیان پێوە ناكەن، دەبنە ئامرازێك بۆ فەسادو شێواندن.. ئای چەند كەس هەن، نیعمەتی ماڵاو سامان لەبەدكاری‌و زۆرداریدا بەكاردێنن؟ ئەی چەند كەسی تر هەن‌و نیعمەتی هێز لە فەسادو زۆرداریدا بەكاردێنن!! ئەی داخۆ چەند كەسی تر هەن‌و نیعمەتی تەندروستی‌و لەش ساغی لە فەسادو زۆرداریدا بەكاردێنن!! ئەی چەند كەس هەن‌و نیعمەتی حەزو ئارەزوو لە فەسادو زۆرداریدا بەكاردێنن.. ئەی داخۆ چەند كەسی تر هەبن‌و نیعمەتی عەقڵاو بەهرەو زیرەكی لە فەسادو ستەمكاریدا بەكاردێنن!! ئەی چەندو چەند كەسی تر لە لووتبەرزان‌و زاڵمان نیعمەتە هەمەجۆرەكانی خودا لە فەسادو زۆرداریدا بەكاردێنن!!
ئەی ئاخۆ دەرەنجامی بەكارهێنانی نیعمەتەكانی خودا لە بەدكاری‌و شێواندندا چی بێت كە ئەو خۆبەزل زان‌و لەخۆبایییانە وای بەكاردێنن؟ بێگومان ئەوان فەرمانی بنچینەیی نیعمەتەكان پەك دەخەن‌و لەرووكاری ڕاستەقینەیانەوە بۆ رووكارێكی ناڕاست‌و ناپەسەندیان دەگۆڕن. هەروەها ڕووكاری ژیانی پێ‌ دەشێوێنن‌و، بەندەكانی خودای پێ‌ ئازار دەدەن لەجیاتی ئەوەی ژیانی پێ‌ چاك‌و ڕاست بكەنەوەو سوود بە بەندەكانی خودا بگەیەنن، ئەوان بەم ڕەفتارە داوای رق‌و تووڕەیی خودا لەخۆیان دەكەن‌و داوای پێشخستنی سزای خودا دەكەن‌و، خۆیان شایستەی دۆزەخی خودا دەكەن.. ئەوان لە ئاكامی هەموو ئەمانەدا ڕەنجەڕۆ‌و لەنێو چوو‌و ، كەوتوو‌و، شكست خواردوون.
بەڕاستی جیاوازیەكی زۆر گەورە هەیە لەنێوان چاكە كارێكی پیاوچاك دا كە نیعمەتەكان لەرێ‌ی چاكەو بڵاوكردنەوەی خێرو چاكەی نێو خەڵكیدا بەكاردێنێت‌و لەدواییدا قازانج دەكات‌و سەردەكەوێت‌و، لەنێوان زۆردارێكی لەخۆباییشدا كە بەماڵا‌و سامان تەفرەی خواردووەو نیعمەتەكانی خودا لەتێكدان‌و شێواندندا بەكاردێنێت‌و، لەدواییدا ڕەنجەڕۆ دەبێت‌و لەنێو دەچێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز