سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاتى مردن له ئێمه بزره
نوسینى: د.عمر سلیمان
وه‌رگێرانى: ژیوانى گه‌لآلى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌نده‌کان نازانن که‌ینێ مردن دێت و, ده‌بێته میوان, چونکه ئه‌و زانسته ته‌نها بۆ خودایه و, یه‌کێکه له کلیله‌کانى نیهانى(غةيب) که خودا ئه‌و زانستانه‌ى ته‌نها به‌خۆى داوه. خواى به‌رز ده‌فه‌رموێ:
(وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ) الا‌نعام:٥٩. کلیله‌کانى نیهانى لاى خودان و, وبێجگه له خودا که‌س پێیان نازانێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:( إِنَّ اللَّـهَ عِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْ‌حَامِ ۖ وَمَا تَدْڕ‌ي نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا ۖ وَمَا تَدْڕ‌ي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْ‌ضٍ تَمُوتُ ۚ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ﴿٣٤﴾)لقمان:٣٤. به‌ڕاستى زانستى داهاتنى وه‌ختى دیار لاى خودایه و, هه‌ر ئه‌و باران ده‌بارێنێ و, ده‌زانێ چى له پزدانى دایکان هه‌یه و, هیچ که‌س نازانێ سبه‌ینێ چى وه‌ده‌ست دێنى و که‌سیش نازانێ له کام زه‌ویدا ده‌مرێ, به‌ڕاستى خودا زانا‌و ئاگاداره.
هه‌روه‌ها بوخارى له صه‌حیحه‌که‌یدا له ئیبنى عومه‌ره‌وه ده‌گێڕته‌وه, ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم (مفاتيح الغيب خمس لا يعلمهن الا الله إِنَّ اللَّـهَ عِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْ‌حَامِ ۖ وَمَا تَدْڕ‌ي نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا ۖ وَمَا تَدْڕ‌ي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْ‌ضٍ تَمُوتُ ۚ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ﴿٣٤﴾﴿٣٤) :کلیله‌کانى نیهانى پێنجن بێجگه له خودا که‌س نایانزانێ: به‌ڕاستى زانستى داهاتنى وه‌ختى دیار لاى خودایه‌و, هه‌ر ئه‌و باران ده‌بارێنێ و, ده‌زانى چى له پزدانى دایکاندا هه‌یه و, هیچ که‌س نازانێ سبه‌ینێ چى وه‌ده‌ست دێنى و که‌سیش نازانێ له کام زه‌ویدا ده‌مرێ , به‌ڕاستى خودا زانا و ئاگاداره.
هه‌روه‌ها ئه‌حمد و تیرمژى و جگه له‌وانیش له کۆمه‌ڵه یاوه‌رێکى پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گێڕنه‌وه گوتویانه: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموى: (اذا اراد الله عبد بأرض جعل لة فيها – او قال : بها- حاجة ): ئه‌گه‌ر خودا ویستى گیانى به‌نده‌یه‌ک له زه‌ویه‌کى بکێشێ, ئه‌وا پێویستى و ئاتاجیه‌کى ده‌خاته ئه‌و زه‌ویه‌وه.

