ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له‌ من ده‌چێت .. (بەشێ دووەم)

( جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوطالب ) شێوه‌و ڕه‌وشتی له‌ من ده‌چێت .. (بەشێ دووەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ... چونكه‌ قوڕه‌یش پاش كۆچی موسڵمانه‌كان بۆ (حه‌به‌شه‌) له‌ هه‌وڵدانی خۆی نه‌كه‌وتبوو و، هیچ له‌ رق و كینه‌ی كه‌می نه‌كردبوو، به‌ڵكو ده‌ترسا

له‌وه‌ی كه‌ له‌وێ‌ به‌هێز ببن و، ژماره‌یان زیاد بكات و، خۆ گه‌ر ده‌رفه‌تی زۆربوون و به‌هێزبوونیشیان بۆ نه‌ڕه‌خسێت، ئه‌وا لوت به‌رزیان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شۆڕی ده‌زانی كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ژێر باری ئه‌شكه‌نجه‌ و، ئازاری ئه‌مان ده‌ربچن و..له‌وێ‌ له‌ شوێنی كۆچ بۆ كردوویاندا به‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌ و دڵی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێ) بۆی بهه‌ژێت و، سنگی ئیسلامی پێ‌ فراوان بێت..ئالێره‌وه‌ سه‌ركرده‌كانیان بڕیاریان دا كه‌ دوو نێردراو به‌دیاری پڕ به‌هاوه‌ ره‌وانه‌ی لای (نه‌جاشی) بكه‌ن و، تكای خۆیانیان پێ‌ بگه‌یه‌نن به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ئاواره‌یی و په‌ناهێنده‌ی هاتوونه‌ته‌ لایان له‌و وڵاته‌ ده‌ریان بكه‌ن..

ئه‌و دوو نێردراوه‌ش: عبدالله ی كوڕی ئه‌بی ره‌بیعه‌ و، عه‌مری كوڕی عاص بوو، كه‌تا ئه‌و ساته‌ موسڵمان نه‌بوو بوون..
(نه‌جاشی) كه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌سه‌ر ته‌ختی پادشایی (حه‌به‌شه‌) بوو، خاوه‌نی بڕوایه‌كی رۆشن بوو..
له‌ناخی دڵه‌وه‌ ئاینی مه‌سیحی به‌ پاك و بێگه‌ردی و هۆشمه‌ندانه‌ وه‌رگرتبوو، دوور له‌لادان و، به‌ده‌ر له‌ده‌مارگیری و داخران..
باسكردنی زۆر له‌ پێش خۆی بوو.. سه‌ربرده‌ی دادگه‌ریشی ئه‌وه‌نده‌ به‌ناوبانگ بوو هه‌ركه‌سێ‌ رێی بكه‌وتایه‌ته‌ ئه‌وێ‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌ك كه‌پێی بگه‌یشتایه‌ باسی ئه‌و دادگه‌ریه‌ی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێ)  وڵاته‌كه‌ی ئه‌وی هه‌ڵبژارد و كردیه‌ خانه‌ی كۆچ كردنی هاوه‌ڵانی..
هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆش بوو قوڕه‌یش ده‌ترسا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆی نه‌یه‌ته‌دی، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ردوو نێردراوه‌كه‌ی خۆیان به‌دیاری گه‌وره‌ و پڕ به‌هاوه‌ نارده‌ لای قه‌شه‌ و، گه‌وره‌ پیاوانی كه‌نیسه‌ له‌وێ‌، سه‌ركرده‌كانی قوڕه‌یش هه‌ردوو نێردراوه‌كه‌ی خۆیان راسپارد كه‌ تادیاریه‌كان نه‌ده‌ن به‌ به‌تریكه‌كان نه‌چنه‌ دیداری (نه‌جاشی)، هه‌تا دید و بۆچوونه‌كانی خۆیانیان پێ‌ بگه‌یه‌نن و، ببنه‌ تكاكار و كۆمه‌ككاریان لای (نه‌جاشی)... (كۆتایی بەشێ دووەم )
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز